هه‌ینی , ئه‌یلول 13 2024

په‌رواز (1)

پاكیزه‌ مصطفى: “به‌هۆى باڵاپۆشیه‌وه‌ منداڵان ڕاویان ده‌نام‌و به‌ردیان تێده‌گرتم..”
ئا: سایه‌ ئه‌حمه‌د

پڕۆفایل:
-پاكیزه‌ مصطفى ئه‌حمه‌د
-له‌ساڵى 1961 له‌ كه‌ركوك له‌ دایك بووه‌
-خوێندنى سه‌ره‌تایى له‌ به‌صره‌‌و، ناوه‌ندى‌و دواناوه‌ندى له‌سلێمانى ته‌واو كردووه‌.
-له‌ ساڵى 1976 باڵاپۆشى كردووه‌
-له‌ ساڵى 1980یه‌كه‌مى ئاماده‌یى پیشه‌سازى سلێمانى- به‌شى وێنه‌ى ئه‌ندازه‌ى بووه‌
-له‌ ساڵى 2007 كۆلێژى زانست‌و په‌روه‌رده‌یى‌و ده‌روونى له‌كه‌ركوك ته‌واوكردووه‌
-له‌دامه‌زرینه‌رانى یه‌كگرتووى خوشكانه‌
-به‌رپرسى لیژنه‌ى (المراة والاسرة والطفولة) بووه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى نیشتیمانى عێراق
-ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شوراى گشتى یه‌كگرتووه‌
-ئه‌ندامى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى عێراقه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستانه‌

له‌م وڵاتى ژێر ده‌سته‌‌و پڕ ناسۆره‌، زۆرن ئه‌وانه‌ى نه‌كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌رى ده‌سته‌چه‌په‌ڵه‌كانى نامۆ بوون به‌دین‌و سڕینه‌وه‌ى ڕاستیه‌كان، ئه‌و زه‌مانه‌ كه‌ڵه‌ ئافره‌تێك ده‌ركه‌وت كه‌پێى وتن هه‌ر ئێوه‌ نین ئێمه‌ش هه‌ین ڕووله‌ خوا‌و ڕێگاى حه‌قیقه‌تمان گرتۆته‌ به‌ر.
ئاینده‌سازى: ئه‌و هۆكاره‌ چین واى لێكردیت ببیت به‌ باڵا پۆش؟
پاكیزه‌ خان: له‌پۆلى سێى ناوه‌ندیدا بڕیاری له‌چك كردنمدا، بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بێ په‌شیمان بوونه‌وه‌ بوو به‌ هه‌موو قه‌ناعه‌تێكمه‌وه‌، سه‌ره‌تا من له‌ ماڵێكى ئاین په‌روه‌رى نیشتیمان په‌روه‌ر چاوم كرده‌وه‌، ئێمه‌ شه‌ش كچ‌و كوڕێك بووین هیچ جۆره‌ جیاوازیه‌كمان به‌دى نه‌ده‌كرد له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵماندا، من له‌ پێنجى سه‌ره‌تایى بووم كتێبى (مه‌ولود نامه‌‌و میعراج نامه‌)م خوێنده‌وه‌، میعراج نامه‌كه‌م كه‌ خوێنده‌وه‌ زۆر كاریتێكردم، زۆر حه‌زم ئه‌كرد خواى گه‌وره‌ له‌ خۆم ڕازى بكه‌م نه‌مئه‌زانى چۆن ده‌بێت وابكه‌م، ئه‌م حه‌زه‌ درێژه‌ى كێشا تا چوار ساڵ گه‌یشتمه‌ ئه‌وه‌ى له‌چك بكه‌م به‌س نه‌مئه‌زانى چۆن بیگونجێنم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى من ده‌وامى مه‌كته‌ب ئه‌كه‌م، ئه‌و كاته‌ پانزه‌ ساڵ بووم خۆشم پرسیارێكى زۆرم له‌لا هه‌بوو وه‌ڵامیان ده‌ویست، چونكه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا لاسه‌نگیه‌كى زۆرم به‌دى ئه‌كرد وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى تر هه‌ست به‌ كۆمه‌ڵێ داب‌و نه‌ریتى نه‌خوازراو بكات تێكه‌ڵ به‌ ئاینى ئیسلام، ئه‌مانه‌ ناته‌واویه‌كى لام دروست كردبوو پێویستیان به‌ڕونكردنه‌وه‌ هه‌بوو، خوێندنه‌وه‌یه‌كى زۆرم بۆ كتێبى جۆراو جۆر‌و قه‌ناعه‌تێكى ته‌واوم بۆ دروست بوو .
ئاینده‌سازى: له‌سه‌ره‌تاى حه‌فتاكاندا وروژمێك له‌ بیر‌و بۆچوون‌و ئه‌فكارى جیاواز هه‌بوو بۆ ناو كۆمه‌ڵگا تازه‌ بوو ئه‌مه‌ چۆن بوولاى ئیوه‌؟
پاكیزه‌ خان: له‌ دووى ناوه‌ندى بووم كاریگه‌رى بیرو بۆ چوونى چه‌په‌كان له‌سه‌رم دروست بوو به‌هۆى ئه‌و فه‌راغه‌ى له‌ مندا هه‌بوو په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌وان بوو
ئاینده‌سازى: گه‌نجى ئه‌وكاته‌ به‌ره‌و چه‌پ ڕۆیشتن، ئه‌مه‌ لاى تۆ چۆن بوو؟
پاكیزه‌ خان: به‌ڵى به‌ره‌‌و چه‌پ ڕۆیشتن، له‌به‌رامبه‌ردا جموجوڵى دیندارى‌و ئیسلامه‌تیش زیادى كرد، به‌ڵام من شتێكم كردبووه‌ به‌رنامه‌ بۆ خۆم ئه‌ویش كام به‌رنامه‌یه‌ جوان‌و چاك‌و سودمه‌نده‌ بۆ مرۆڤایه‌تى ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێرم، دینه‌كه‌م به‌ جوان ئه‌زانى، به‌ڵام نمونه‌ى زیاترم ئه‌ویست له‌ناو خه‌ڵكدا كه‌ ئه‌م دینه‌ جوانه‌ به‌رجه‌سته‌ بكات، كه‌ باوكم به‌ نمونه‌ ئه‌هێنایه‌وه‌ ئه‌وترا باوكت خۆى هه‌ر باشه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ دینه‌كه‌یه‌وه‌ نیه‌، ئه‌وه‌تا له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا فڵانه‌كان كه‌ شێخن یا مه‌لان یا حاجین…هتد، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شته‌یان هه‌یه‌ ئه‌ى بۆ واناكه‌ن له‌وه‌دا بووم كه‌ ئه‌م فكره‌یه‌ بكه‌م به‌ بنه‌ما بۆ خۆم، ده‌ستم كرد به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كى زۆر تا شاره‌زاییه‌كى ته‌واو په‌یا بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته‌، پاشان ئیلتزام بكه‌م.
ئاینده‌سازى: ئه‌م سه‌رچاوانه‌ت له‌كێوه‌ ده‌ست ده‌كه‌وت؟
پاكیزه‌ خان: له‌ هاوڕێ‌و له‌ خزم‌و كه‌س‌و له‌ مه‌كته‌به‌ى شه‌خصى كه‌سانى جیاجیاشه‌وه‌ ده‌ستم ده‌كه‌وت.
ئاینده‌سازى: مۆدێلى جلى ئه‌وسا چۆن بوو به‌چیه‌وه‌ ده‌چون بۆ ده‌وام؟
پاكیزه‌ خان: جلێكى له‌م بابه‌ته‌م نه‌دیبوو له‌به‌رى كه‌سدا وه‌ جلى مه‌كته‌ب هه‌تا ئه‌ژنۆ درێژ بوو كراسمان له‌ ژێره‌وه‌ له‌به‌ر ده‌كرد، به‌ڵام جلى ده‌ره‌وه‌ى خۆم ئه‌مدورى درێژ تا خواره‌وه‌ له‌چكه‌كه‌م به‌ شێوازى گرێ وه‌ك بۆینباخم لێ ده‌كرد مۆدێلاتى بڕینه‌كه‌م جیاواز ده‌كرد‌و ڕه‌نگى جیاو ڕێكخستنى جله‌كانم لا مه‌به‌ست بوو بۆ پیشاندانى ڕێكپۆشى ئافره‌تى موسڵمان بێ چوونه‌ده‌ر له‌ سنورى شه‌رع.هه‌ندێ جاریش ئه‌وانه‌ى ده‌مناسین داوایان ده‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م جلانه‌م بۆ ئه‌دورى پێیان بناسێنم ، ده‌مووت خۆم ئه‌یان دوورم، هه‌ندێكیان داوایان ده‌كرد بۆخۆیان‌و خزم‌وكه‌سیان بدورم منیش بۆ ته‌شجیع كردنیان بۆ له‌به‌ركردنى بۆم ئه‌دورین بێ به‌رامبه‌ر .
ئاینده‌سازى: ئایا ئه‌و جل‌و شێوازه‌ تازه‌یه‌ تووشى هیچ گرفت یان تانه‌‌و ته‌شه‌رى ده‌كردیت؟
پاكیزه‌ خان: كه‌سى ناسیاو به‌ دایك‌و باوكمیان ده‌وت سه‌یاره‌مان دیوه‌ مراقه‌به‌ى ده‌كات تا ماڵه‌وه‌، هه‌ندێ كه‌س ده‌یانوت ئه‌مه‌ جلى عه‌ره‌به‌، هه‌ندێ كه‌سى تر به‌لایانه‌وه‌ سه‌یر بوو، هه‌ندێ كه‌س ئه‌یانوت ئه‌مه‌ لوبنانیه‌، (چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌وان لێیان قه‌ومابوو هه‌ندێكیان سواڵیان ده‌كرد)‌و مناڵان ڕاویان ئه‌نام، به‌عزه‌ شوێنێك به‌ردیان تێ ئه‌گرتم، هه‌بوو ئه‌ى وت قه‌ره‌جه‌، سواڵكه‌ره‌، شێته‌، كه‌چه‌ڵه‌ ، بۆیه‌ له‌چكى كردووه‌.
ئاینده‌سازى: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ فشار‌و تانه‌‌و ته‌شه‌ره‌ مرۆڤ تووشى ناڕه‌حه‌تى ده‌كات‌و فشارى ده‌روونى دروست ده‌كات، چۆن به‌ڕه‌نگارى ده‌بوویته‌وه‌؟
پاكیزه‌ خان: ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى پاش هه‌وڵێكى زۆر پێى گه‌یشتبووم ئارامیه‌كى ده‌روونى تایبه‌تى بۆ دروست كردبووم، هه‌ست كردن به‌ ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌م ده‌ست كه‌وتبوو، ئه‌مزانى ئه‌وان ئه‌م حاڵه‌ته‌ى من نازانن بۆیه‌ به‌زه‌یم پێیاندا ده‌هاته‌وه‌‌و دوعام بۆ ده‌كردن‌و داواى هیدایه‌ت‌و ڕێگاى ڕاست دۆزینه‌وه‌م بۆ ده‌كردن‌و به‌ ئه‌ركى خۆمم ده‌زانى به‌ پێى توانا ئه‌وه‌ى پێى گه‌یشتووم بیگه‌یه‌نم، چونكه‌ ڕاستیه‌‌و نامۆ كراوه‌.
ئاینده‌سازى: له‌دواى باوكت كه‌سێك وه‌ك شه‌خصى كاریگه‌رى هه‌بوو بێ له‌سه‌رت كه‌تۆ خۆت تاكه‌ باڵاپۆش بووى كێ بوو؟
پاكیزه‌ خان: هه‌رچه‌نده‌ خوێندنه‌وه‌ زۆره‌كه‌م باگراوندێكى به‌هێزى بۆ دروست كردبووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستم ئه‌كرد پێویستم به‌ كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌كانم بۆ ڕاست بكاته‌وه‌ وه‌ك مامۆستایه‌ك جگه‌ له‌ باوكم، ڕێگه‌م له‌ مامۆستایه‌كى به‌ڕێز كه‌وت م. محسین على، ڕۆڵى مامۆستایه‌تى‌و براى گه‌وره‌ى بۆ ده‌بینیم‌و به‌ڕێنماى ئه‌ویش بوو ئوسره‌یه‌كم له‌ كۆمه‌ڵێ خوشك پێكهێنا.
ئاینده‌سازى: ئه‌وكاته‌ متمانه‌ كه‌مبوو به‌هۆى ڕژێمه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س ئه‌گیران ئه‌و هه‌سته‌ چۆن بوو لات؟
پاكیزه‌ خان: زۆر به‌حه‌زه‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌م ئه‌كرد به‌تایبه‌ت من باوكم زیندانى كرا بوو پێشتر، بۆیه‌ دایك‌و باوكم له‌پاڵ ئه‌و سیقه‌ ڕه‌هایه‌ى به‌ منیان هه‌بوو هه‌میشه‌ ئه‌یان وت ئاگات له‌ خۆت بێ با تووشى گرتن نه‌بى، دایكم هه‌میشه‌ دوعاى بۆ هه‌موومان ده‌كرد به‌ تایبه‌ت بۆ من.
ئاینده‌سازى: كاتى كارت ده‌كرد خاوه‌نى شه‌ش مناڵ بوون چۆن ئه‌و كارت ئه‌كرد؟
پاكیزه‌ خان: كاتى خۆى وه‌عدم به‌خواى خۆم دابوو گه‌ر ڕێم له‌م كۆمه‌ڵه‌ میانڕه‌وه‌ (اخوان المسلمین) بكه‌وێ درێغى نه‌كه‌م به‌دواى ئیسراحه‌تدا نه‌گه‌ڕێم ، هه‌وڵم ئه‌دا ته‌نسیق بكه‌م له‌ به‌ینى كاره‌كانمدا له‌گه‌ڵ ماڵ‌و مناڵه‌كه‌م له‌سه‌ر حسابى خه‌و خۆراكى خۆم، هه‌روه‌ها هاوسه‌رم خوا پاداشتى بداته‌وه‌ هاوكارى ده‌كردم، له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانم جگه‌ له‌ به‌ده‌مه‌وه‌ بوونیان گوێم لێ ئه‌گرتن‌و یاریم له‌گه‌ڵ ئه‌كردن‌و به‌ دڵى خۆیانم له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
ئاینده‌سازى: تا چه‌ند كاریگه‌ریت له‌سه‌رماڵى خۆتان‌و ده‌وروبه‌رت هه‌بووه‌؟
پاكیزه‌ خان: كاریگه‌ریم له‌سه‌رماڵى خۆمان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر باشبوو زۆر شت كه‌كه‌سانى تر ڕێگه‌یان پێ نه‌ئه‌درا له‌ ماڵى باوكیاندا، من ڕێگه‌م پێدرابوو ئه‌ویش به‌ فه‌زڵى خواى گه‌وره‌‌و جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ به‌دڵ‌و له‌ ڕه‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وتدا، ڕوپاكى خوشكم حه‌وت ساڵ له‌خۆم بچوكتر بوو له‌چكێكى زۆر مه‌زبووت‌و ئیمانێكى دامه‌زراوى هه‌بوو (خوا عه‌فوى بكات)، هه‌روه‌ها سێ خوشكى ترم مابوون له‌چك بكه‌ن له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌م بردن بۆ مزگه‌وت ده‌هاتن له‌ گه‌ڵمدا‌و گوێیان له‌ ڕێنمایه‌كانم‌و وانه‌كانم ده‌گرت كه‌ بۆم باس ده‌كردن، ئه‌وانیش باڵاپۆشیان كرد، براكه‌شم ده‌هات بۆمزگه‌وت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ویش له‌من مناڵ تر بوو، هه‌روه‌ها، له‌سه‌ر خوشكه‌زاكانم‌و خزم‌و هاوه‌ڵ‌و كه‌سانى تریش هه‌رچیم گوێ لێ ده‌بوو یان ده‌مخوێنده‌وه‌ به‌ شێوازى جیا جیا بۆ هه‌ریه‌كه‌یانم به‌ پێى خۆى باسده‌كرد، له‌سه‌ر قوتابیه‌كانیشم له‌ قوتابخانه‌‌و هاوڕێكانم به‌زمانى خۆیان ئه‌یان وت سودمه‌ند بووین.
ئاینده‌سازى: له‌كاتى خوێندن‌و خوێندكاریتدا له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ هیچ كۆسپێكت بۆ دروست كراوه‌ یان فشارت له‌سه‌ر بووه‌؟
پاكیزه‌ خان: مامۆستامان هه‌بوو ده‌رسه‌كه‌ى به‌منه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌برد به‌قسه‌‌و هجوم بۆ سه‌ر جل‌وبه‌رگ‌و ئه‌و هۆكارانه‌ى واى له‌من كردووه‌ ئه‌م جل‌و به‌رگه‌ بپۆشم، چه‌ندجار بانگكراوم بۆ ژوورى كۆبوونه‌وه‌ى حیزبى ڕژێمى به‌عس به‌زۆر فشارمم لێ كراوه‌ ئیمزا بكه‌م‌و ڕه‌سم ببه‌م، به‌ڵام به‌ مناقه‌شه‌یه‌كى زۆر من هه‌ر نه‌مكردووه‌ تاواى لێهات كه‌ له‌ فه‌رعى (منظمه‌ سلیمانى حزبى به‌عس) ئه‌ندام فه‌رعیان هێنا زۆر قسه‌ى كردو پاشان هه‌ڕه‌شه‌ى كردو وتى: ئه‌بێ تعهد پڕ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌بى بۆ هه‌موو سزایه‌ك ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له‌ڕۆژان ده‌ركه‌وت تۆ سه‌ربه‌ حزبێك بیت، منیش ئاماده‌ییم ده‌ربڕى، ئه‌وكاته‌ش چه‌ندجار بۆ منظمه‌ بانگ كراوین‌و هه‌ڕه‌شه‌ى زۆریان لێ كردووین ئیمزا بكه‌ین، هه‌روه‌ها جارێكى تریش نوێنه‌رى منڤمه‌ هات به‌ ئیستیماره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ له‌دوو خانه‌ پێكهاتبوو من ئیشاره‌تم له‌خانه‌ى حه‌زناكه‌م ببم به‌ به‌عسیدا.
ئاینده‌سازى: دوا وته‌ت چیه‌؟
پاكیزه‌ خان: حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ژیانى ئێمه‌ له‌ ژێر ئه‌و فشار‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ى كه‌ هه‌بوو، بێ به‌ش بووین له‌ هه‌موو كرانه‌وه‌یه‌ك به‌ دنیاى ده‌ره‌وه‌‌و هۆكاره‌كانى ڕاگه‌یاندن به‌گشتى.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

14 کۆمێنت

  1. Please let me know if you’re looking for a article author for your weblog. You have some really great posts and I think I would be a good asset. If you ever want to take some of the load off, I’d absolutely love to write some articles for your blog in exchange for a link back to mine. Please blast me an e-mail if interested. Cheers!

  2. It’s truly very complex in this full of activity life to listen news on TV, thus I only use internet for that purpose, and take the newest news.

  3. I was recommended this website by my cousin. I am not sure whether this post is written by him as no one else know such detailed about my difficulty. You are wonderful! Thanks!

  4. Fine way of describing, and pleasant post to take information concerning my presentation topic, which i am going to deliver in university.

  5. Great blog you’ve got here.. It’s hard to find high-quality writing like yours these days. I seriously appreciate people like you! Take care!!

  6. Now I am going to do my breakfast, later than having my breakfast coming yet again to read more news.

  7. Appreciate the recommendation. Will try it out.

  8. Мойка самообслуживания под ключ – это отличная бизнес-идея для тех, кто ценит время клиентов. Установим оборудование и обучим персонал.

  9. Saved as a favorite, I really like your web site!

  10. WOW just what I was searching for. Came here by searching for %keyword%

  11. パイパー ドール ちょっと、ちょっと頭を上げたかっただけです。投稿のテキストがChromeの画面からはみ出しているようです。

  12. ラブドール 激安 The most important thing when buying wm doll is to make sure it’s legal and not from fraudulent sites. If you want to ensure the quality of your doll, it’s best to avoid s

  13. always i used to read smaller posts which also clear their motive, and that is also happening with this piece of writing which I am reading here.

  14. Have you ever considered about including a little bit more than just your articles? I mean, what you say is valuable and all. Nevertheless just imagine if you added some great graphics or video clips to give your posts more, “pop”! Your content is excellent but with images and clips, this website could undeniably be one of the most beneficial in its niche. Very good blog!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *