ئا: پەرى عیزەت
زۆربه‌مان فه‌لافلمان خواردووه‌و بیستومانه كه فه‌لافل به نۆك دروستده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مجار باسی دروستكردتى فه‌لافل ده‌كه‌ین به له‌تكه نۆك كه زۆر به‌چێژو به‌تامه.
پێویستیه‌كانى :
-له‌تكه‌نۆك به‌پێى پێویست
-یەک سەلک پیاز
-دوو دەنك سیر
-یەک ته‌ماته
-بیبه‌ری تون
-خویَ و به‌هارات به‌پێى ئاره‌زوو
شیوازى دروستکردنى:
سه‌ره‌تا لە تکە نۆکەکە بکە ئاوەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، هەر کاتژمێر جارێك ئاوەکەی بگۆڕە و ئاوی تازەی تێ بکەرەوە ..
دواتر بیپاڵیوه‌و له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سه‌ته‌كانى تر ئاماده‌ى بكه بۆ ئه‌وه‌ى بیهاريت.
دواتر ورده ورده له‌تكه نۆكه‌كه‌و كه‌ره‌سته‌كانى تر بكه‌ره ناو مه‌كینه‌كه‌وه تاوه‌ك قیمه ده‌هاردرێت.
ئه‌گه‌ر بته‌ووێت جوان هه‌لبێت و سور بیته‌وه ئه‌وه نیو كه‌وچك پیكن پاوده‌ری تێبكه‌و جوان بیشێله.
دواتر له‌تاوه‌یه‌كدا ڕۆنی بۆ گه‌رم ده‌كرێت و به‌قاڵبی تایبه‌تى فه‌لافل یان به‌شێوه‌ى شفته له‌ناو رۆنه‌كه‌دا سوور ده‌كرێته‌وه.
ئینجا ده‌ڕازێنریته‌وه به ته‌ماته‌و خه‌یارو لیمۆو به سه‌مون و ساسه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.