شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

هاوسەنگی نێوان ئەرکی قوتابخانە و خوێندنەوەی منداڵان

بینایی صبار
کۆتایی وەرزی هاوین واتا کاتی گەڕانەوەی منداڵ و نەوجەوانانە بۆ قوتابخانە! وەکو خوێنەرێکی بەردەوام یان خوێنەرێکی تازەدەستپێکردوو، لەوانەیە بتەوێت بزانیت چۆن یەکێک لە خووە پەسەندەکانی هاوینەی خۆت (کە خوێندنەوەیە بۆ خۆشی)، بکەیتە پلانی ساڵی نوێی خوێندنی منداڵەکانیشتەوە و هێشتاش چاوەڕێی نمرەی بەرز و هەڵسەنگاندنی باشیان لێ بکەیت.
بێگومان هەموو سوودەکانی خوێندنەوەی کتێب دەزانین و هاندانی منداڵەکان بۆ خوێندنەوە و فێربوونی دەرەکی ئەرکی سەرشانی پێگەیشتووانە، بەڵام گرنگیشە دایباب دڵنیابنەوە کە منداڵ لە بەرپرسیارێتی خۆی ئاگادار بێت و تەنها چێژی خوێندنەوەی کتێب هەڵنـــەبژێرێت بەسەر ئەنجامدانی ئەرکی قوتابخانەیدا. پێویستە بە جۆرێک هەوڵبدات هاوسەنگی لەنێوان ئەرکی ماڵەوە و خوێندنەوەشیدا ڕابگرێت بەبێ ئەوەی خوێندنەوە لەبەرچاوی منداڵەکەی بخات.

ئەمانەی خوارەوە هەندێک خاڵی گرنگ بۆ دروستکردنی ئەو هاوسەنگییە؛

  1. وەکو سەرەتا، هەرگیز توانای منداڵەکەت لە خوێندنەوە و ئەنجامدانی ئەرکی قوتابخانەش لە یەک کاتدا بە کەم مەگرە. هەرگیز پێی مەڵێ ناکرێ و ناتوانیت هەم سەعی بکەیت و هەم بشخوێنیتەوە، یاخود مێشکی منداڵ بۆ ئەوە نەکراوە و سەرقاڵی دەکات. منداڵان بوونەوەری گەلێک بەتوانا و ژیرن. ئەگەر هان بدرێن و ژینگەی گونجاویان بۆ بڕەخسێنرێت، لەگەڵ ئارامگرتنی دایکوباوکدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەلایان.
  2. دەبێت منداڵەکەت تێبگەیەنیت کە لە کاتی قوتابخانە سەرەکیترین ئەرکی ئەو، ئەرکی قوتابخانەیە. بۆیە هەموو ڕۆژێک کاتێکی دیاریکراو بۆ سەعیکردنی منداڵەکەت دابنێ و با لەو کاتانەدا تەنها سەعیەکەی بکات. ئەمە وا دەکات ببێتە ڕۆتین لای منداڵەکە و تێبگات کامەیان ئەرکی سەرەکییەتی، کە ئەنجامدانی ئەرکی قوتابخانەیە. دەکرێت هەندێک ڕۆژ کەمتر یان زیاتر لە ڕۆژەکانی تر ئەرکی هەبێت، بۆیە دەتوانیت کاتی دیاریکراو بۆ کۆششکردنی بەپێی ئەوە بگۆڕیت.
  3. بهێڵە منداڵەکەت ئەو کتێبانە هەڵبژێرێت کە دەیەوێت بیخوێنێتەوە، بەڵام بۆ خوێندنەوەش کاتێکی دیاریکراوی لە ڕۆژەکەدا بۆ دابنێ کە بە هیچ شێوەیەک لێی دەرنەچێت. بەو جۆرە هەم چێژ لە خوێندنەوە دەبینێت هەم هەوڵی ئەرکەکەشی دەدات. بیرت بێت ئەگەر خۆیشت کتێبەکانت بۆ کڕی، پێشتر پرسیاری ئەو بابەتانەی لێ بکەیت کە بەلایەوە سەرنجڕاکێشە. دەشتوانیت خۆت پێشنیازی بابەتی پەروەردەیی هەمەجۆری بۆ بکەیت تا تەنها لە دەوری یەک دانە نەسوڕێتەوە.
  4. هانی منداڵەکەت بدە جگە لە کتێب، لەسەر بابەتی نزیک لە ئەرکەکانی قوتابخانەشی بخوێنێتەوە. بۆ نموونە بابەتێکی دەرەکی سەر ئینتەرنێت تایبەت بە ئاژەڵە وشکاوەکییەکان لە وانەی زیندەزانیدا و، تەنانەت باسکردنیشی لەگەڵ هاوپۆل و مامۆستاکەیدا. تاکو بەشێوەیەکی ئەرێنی بیر لە خوێندنەوە بکاتەوە و بێتاقەتی نەکات.
  5. پێکەوە بخوێننەوە، باشترین هاندەر بۆ منداڵ خوێندنەوە و دواتریش باسکردنەوەی کتێبەکەیە لەگەڵ دایکوباوکیدا. خۆشەویستی خۆت بە بەسەربردنی کاتی بە خوێندنەوەوە دەرببڕە. هەر کات و ڕۆژێک لە هەفتەکەدا کاتی خوێندنەوەی بوو، هەوڵ بدە تۆش کتێبی دڵخوازی خۆت لەگەڵیدا بخوێنیتەوە، ئینجا پرسیاری ئەو خاڵانەی لێ بکەیت کە بەلایەوە گرنگ و دیار بوون و بە وردی گوێی لێ بگریت. دواتر دەستخۆشی و خەڵاتی بچووکی بکەیت بۆ تێگەیشتنە قووڵەکانی.
  6. قسە لەگەڵ مامۆستاکانی منداڵەکەتدا بکە تا بزانیت هیچ گۆڕانکارییەک یان هەوڵێک دەدرێت تا لەنێوان پەروەردە و خوێندنەوە هاوسەنگییەک ڕابگیرێت؟ مامۆستاکان پێیان خۆشە دایباب هێندەی ئەوان هاوکاری فێرکردن و ڕۆشنبیرکردنی نەوەی داهاتووی کۆمەڵگەکەیان بن، بۆیە دەتوانیت پێشنیازی گرنگ و جیاوازیان بۆ بکەیت دەربارەی پێکەوەبەستنی خوێندنەوە و قوتابخانە. تا نەک تەنها لە ماڵەوە، بەڵکو کاریگەری هاوڕێ و مامۆستاکانیشی لەسەربێت.

زۆر گرنگە وەکو سەرپەرشتیاری منداڵەکەت، لە خوو و سروشتی تێبگەیت و بزانیت کە هەر منداڵێک لەوەی تر جیاوازە. دەکرێت خاڵێک لەم خاڵانە بەپێی ژینگە و سروشتی منداڵەکەت بگۆڕێت. هەمیشە ئارامگر بە و ڕێگای هەمەجۆر بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکەت بەکاربهێنە و بەراوردی مەکە بە یەکێکی تر

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …

11 کۆمێنت

  1. Hi there friends, how is all, and what you wish for to say about this piece of writing, in my view its truly remarkable for me.

  2. Hmm is anyone else having problems with the images on this blog loading? I’m trying to figure out if its a problem on my end or if it’s the blog. Any responses would be greatly appreciated.

  3. Howdy! This is kind of off topic but I need some advice from an established blog. Is it hard to set up your own blog? I’m not very techincal but I can figure things out pretty fast. I’m thinking about creating my own but I’m not sure where to start. Do you have any tips or suggestions? With thanks

  4. Hey there just wanted to give you a quick heads up. The text in your post seem to be running off the screen in Ie. I’m not sure if this is a format issue or something to do with internet browser compatibility but I thought I’d post to let you know. The design and style look great though! Hope you get the problem solved soon. Cheers

  5. Write more, thats all I have to say. Literally, it seems as though you relied on the video to make your point. You clearly know what youre talking about, why waste your intelligence on just posting videos to your site when you could be giving us something enlightening to read?

  6. I think this is one of the most important information for me. And i’m glad reading your article. But wanna remark on few general things, The site style is ideal, the articles is really excellent : D. Good job, cheers

  7. This is a great tip especially to those new to the blogosphere. Short but very accurate information Many thanks for sharing this one. A must read article!

  8. Helpful info. Fortunate me I found your web site by chance, and I am surprised why this coincidence did not came about in advance! I bookmarked it.

  9. Строительство автомойки — это ответственный процесс. Наша компания гарантирует качество работы на всех этапах строительства.

  10. With havin so much content and articles do you ever run into any problems of plagorism or copyright violation? My website has a lot of completely unique content I’ve either created myself or outsourced but it looks like a lot of it is popping it up all over the web without my agreement. Do you know any methods to help stop content from being ripped off? I’d truly appreciate it.

  11. I like this weblog it’s a master piece! Glad I found this ohttps://69v.topn google.Blog monry

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *