پێنجشەممە , ئازار 13 2025

پلۆتۆ کرایە ڕیزی هەسارە کورتەبنەکانەوە

نوسین و ئامادەکردن: ڕۆشنا فەیزوڵا
پلۆتۆ ئەوتەنەئاسمانیەی کە تاساڵی 2006بەنۆیەمین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرو، کۆتاهەسارە لەو کۆمەڵەیەدا دادەنرا، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەی زانایان بەهۆکاری جیاوازی خولگەی و پێکهاتنی فیزیایەکەی لەبەواری (۲٤ ئابی ساڵی ۲۰۰٦) یەکێتی گەردون ناسانی نێودەوڵەتی لەکۆماری چیک ڕایانگەیاند کەپلۆتو بەیەکێک لە هەسارەکان هەژمارناکرێت، لەسەرەتای درووستبوونیەوە خولێکی تەواو بەدەوری خۆردا نەسوڕاوەتەوە، لە دوای ساڵی ۲۰۰٦ ئیتر پلۆتۆ کرایە ڕیزی هەسارە کورتەبنەکانەوە.
پلۆتۆتەنێکی ئاسمانی سەهۆڵیە کەبەشێک لەخولگەکەی تێکەڵ بە خولکەی نیپتۆن بووە کاتێک ئەمە ڕوودەدات نیپتۆن دەبێتە دوورترین هەسارە لەخۆرەوە.
ڕووی پلۆتۆ لەچەند چیایەکی بەرز پێکهاتووە کەهەندێکیان بەرزی ۳٥۰۰م ، پلۆتۆ ٥.۹ ملیار کم لەخۆرەوە دوورە، ماوەی سوڕانەوەی ئەم تەنە ئاسمانیە بەدەوری خۆیدا شەش ڕۆژ دەخایەنێ بەکاتی زەوی وەماوەی سوڕانەوەی لە خولگەکەی ۲٤۹ ساڵە بەکاتی زەوی، بەبەراورد بە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر سەر ئەم هەسارەیە بە ساردترین شوێن لە کۆمەڵەی خۆردادەنرێت، لەگەڵ ئەوەی بچووکە بەبەراورد بە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر، بەڵام پێنج هەیڤی هەیە ئەوانیش
(شارون ، ستیکی ، نیکس ، کیر بیروس ، هیدرا )

Check Also

پێداگری نوسەرێک

وەرگێڕانی: ژیان ئەحمەد وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی بۆکاروباری قوتابخانەکان و پەروەردەی قوتابیان لەسوید. تێبینی ئەوەیان کردبوو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *