پێنجشەممە , ئازار 13 2025

چۆن ئەندەر تۆنی خۆمان دیاریبکەین

سنور محمد
لەكۆتا رۆژەكانی رەمەزان داین وردە وردە خانمان ئامادەكاری دەكەن بۆ خۆیان و ناو ماڵیان و منداڵیان لە پێشوازی جەژنی رەمەزان، ئەوەی كە زۆر گرنگە ھەمو خانمان دەیانەوێت بەشێوازێكی شیك و سەرنج راكێش دەركەون، بەڵام چۆن ؟ زۆربەی خانمان لەشێوازی رێك خستنی رەنگەكان و ئەو لەچكەی كە دەیپۆشن ھەڵە دەكەن پێویستە زۆر بە وریاییەوە ھەم لە شێوازی رەنگ ھەم ستایلیان ھەڵبژێرن ـئەوجارە باسی ئەندەرتۆ ن دەكەین؟ئەندەرتۆن چییە چۆنە چوار ھەلبژاردەمان ھەیە بۆئەوەی ئەندەرتۆنی خۆت دیاری بكەی

بابێنە سەر بابەتەكەمان ـئەندەرتۆن چییە لەسەر دیاریكردنی رەنگی جلكمان یان لەچكمان یاخود اكسسوارات یان رەنگی قژ مكیاژ ھەمو شتەك لەژیانمان
لەبەرچی گرنگە ئەندەرتۆنمان بزانین بۆئەوەی ئەورەنگەنا ھەلبژێرین كە لە شێوەو روخسارمان دەوەشێتەوە
لەسەرەتادا بە شێوەیەكی گشتی بۆ ھەمو كەسێك ئەندەرتۆن ئەوەیە دەكەوێتە ژێر تەبەقەی پێستمان وەھیچ پەیوەندی بەرەنگی پێستمانەوە نییە، بەڵكو ئەندەرتۆن دیاری دەكات كە ئەو مرۆڤە رەنگە ساردەكانی لێ دێت یاخود گەرمەكان
ـسەرەتا ئەندەرتۆن دابەش دەبێت بەسەر سێ بەش
١-سارد ٢-گەرم ٣-ئاسایی

رەنگە گەرمەكان : پرتەقالی ـقاوەیی ـ گۆڵدی ـسور.
رەنگە ساردەكان : سەوز -شین-مۆر.
تاقیكردنەوەی یەکەم كەزۆر بەناوبەنگە، دەستت بە گوێرەی ڕەنگی دەمارەكان، پێویستە راستەو خۆ بچیە پێش ڕوناكی تیشكی خۆر، پێویستە لەسەر شتێكی رەنگی سپی دابنێ نابێ رەنگی تر بەكار بێت بە ھیچ شێوەیەك وە دەستت بە بێ ھیچ ئێكسسوارەتەك بەم شێوەیە تەماشای دەكەی ئەگەر دەمارەكە شین بو كەواتە رەنگە ساردەكانی، ئەگەر سەوز بوو ئەوە رەنگە گەرمەكانی (لە نێوان ئەو دوو رەنگە »دەتوانێ ھەموو رەنگەكان بپۆشێ
بۆئەوەی بۆت ئاسانتر بی دەتوانی لەگەڵ خوشكت یان ھاورێكانت بەراوردی بكەی جیاوازییەكان ببینی.
-تاقیكردنەوەی دوەم : ئایا زیاتر حەزت لەبەكار ھێنانی ئیكسسواراتی گۆڵدییە یان سلفەر ئەگەر گۆڵدییە ئەوە رەنگە گەرمەكانی ئەگەر سلفەریشە واتە رەنگە ساردەكانی
-تاقیكردنەوەی سێیەم : لەرێگەی رەنگی پرچت ئەگەر ھەستتكرد زیاتر ئەو رەنگانەت لێدێ وەكو زەرد قاوەیی مارۆنی ئەوە رەنگە گەرمەكانی ئەگەر سلفەرو ئەوانەش بوو ئەوا ساردەكانی

-تاقیكردنەوەی چوارەم: كەزۆۆر بەر بڵاوە ئەگەر ھاتو یەكێكی لەوانەی كە لە پێش تیشكی خۆر دەم و چاوت سوتا بەبێ دژە رۆژ ـئەوە رەنگە ساردەكانی ـ

ھیوادارم ئێستا بتوانن ئەندەر تۆنی خۆتان بزانن ئەگەر تاوەكو ئێستا نەت توانیوە ئەندەر تۆنی خۆت بزانی ئەوە دوبارە ڕێگاكانی بخوێنەوە.

Check Also

پێداگری نوسەرێک

وەرگێڕانی: ژیان ئەحمەد وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی بۆکاروباری قوتابخانەکان و پەروەردەی قوتابیان لەسوید. تێبینی ئەوەیان کردبوو …

3 کۆمێنت

  1. There is certainly a great deal to know about this topic. I like all the points you’ve made.

  2. ” Simply 8% of customers agree they buy products identified as low-GI,” Mіntеl repoгted.

    My site … Sugar defender drops

  3. You ought to be a part of a contest for one of the most useful blogs online. I will recommend this website!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *