هه‌ینی , ئازار 29 2024

چۆن ئەو جلانەی كەدەیكرین بەگران و راقی دەركەوێ

سنور محەمەد
چۆن ئەو جلوبەرگانەی كەدەیانپۆشین بەشێوازێكی گران و ماركەی جیھانی دەركەوێ؟
ئەویش پێویستی بەجێبەجێ كردنی چەند خاڵێك ھەیە
یەكەم: رەنگ، بۆئەوەی بتەوێ بەجوانی و جلەكانت بەگرانبەھا دەركەون رەنگ زۆۆر گرنگە ھەمیشە ھەوڵدەن رەنگە سەرەكیەكان بكرن وەكو: رەش ـسپی، رەساسی، بێجی، ھەتا بۆ بۆنەو ئاھەنگەكانیش ھەوڵدەن رەنگە سەرەكیەكان بپۆشن
-دوەمیان: یەك رەنگی بۆنمونە پۆشینی یەك رەنگ واتە ھەموو. جلەكەت یان رەش بێت یا سپی بێت یا بێجی بێت وە بە ئیکسسوراتەوە.

-سێیەمیان: قوماشی جلكەكە كاتێك دەتەوێ جل بكریت قوماش زۆر گرنگە، ھەندێك جل كەسەیری دەكەی ھەست دەكەی قوماشەكەی زۆر جوانە و كوالیتی باشە، ئێستا رەنگە ئەو پسیارە بكەن چۆن بزانین ئەوە قوماشی باشە، لەكاتی كرینی سەیری سەر قۆڵ و ژێرەكەی و دورینی و شێوازەكەی بكە.
-چوارەمییان: ئیكسسوارات، زۆۆر گرنگە ھەمیشە ھەوڵدەن ئێكسسواری كلاسیكی بەكار بێنن، ەدەتوانن سود لە ئێكسسواری جل و بەرگە كۆنەكان وەربگرن وبەشێوازی مۆدێرن بەكاری بێننەوە و نوێ بكەنەوە،؟ھەروەھا سەعات ھەمیشە سەعات دیكۆرێكی راقی و جوان دەبەخشێ، عەینەكی شەمسی زۆر جوانە ھەموكات جلەكان راقی پشان دەدات.
جانتاو پێلاو هەمیشە ھەوڵدەن رەنگە سەرەكیەكان بەكار بێنن پێویست ناكات ھەموو رەنگە جانتاو پێڵاوێكتان ھەبێت، تەنھا رەنگە سەرەكیەكان بكرن ھەم جوانن ھەمیش شوێنی زۆرت بەجانتاو پێڵاو لێ ناگیرێت، بۆنمونە سپی و رەش و بێجی و رەساسی، بەڵام پێویستە ھەڵبژاردنی جلدەكە یان قوماشەكەی ماركەو باش بێت ھەروەھا لەروی قەبارەو ئەوشێوازە جلەی كەلەبەرتە
-سادەی ـ گەر دەتەوێت راقی بەدەركەویت ئەوە با شێوازەكانی جل و بەرگت ساددە بێت رەنگی كەم بێت و قەرەباڵەغ بێت، بۆ مكیاجیش ھەمیشە با شێوازو ستایلی مكیاجت ساددە بێت ھەمیشە رەنگی ئارام بەخش و لەسەرخۆكان بەكار بێنە
-جل و بەرگە داخراواكان ـ یەكێكە لەوانەی كە زۆۆر راقی بەدیارت دەخات ھەمووكات ھەتا لەعەزییەی حەفلەش بەو شێوازە جوانترە كە قۆڵ و باسكی قەپات بێت، كە تەماشای دەكەیت زۆر جیاوازترە لە عەزیەیەك كە كراوەیە ھەموو كات دە شبینن لەكۆنەوەش ھەروابوە خاتونەكان ھەموو كات جلەكانیان قەپات بووە، نموونە خاتو دیانا لە عائیلەی ملكی ھەمووكات جلەكانی داخراوە

وەكۆتا خاڵ ـ خاوێنی پێویستە ھەموكات جل بەرگە خاوێن بێت وبۆنی خۆش و ھەتا نینۆك و بۆ ئەوانەی كە سفوریشن سەرو پرچیان خاوێن بێت و رێكخرا بێت ، ھەمیشە پێویستە جل و بەرگەكە ئوتو كراو بێت شوێنی دورمان و داو ئەوشتانەی نەبێت

Check Also

گۆیژ بەرهەمێک وەک خۆراکی دڵ

پ.ى. گوڵاڵه‌ محمدامین سعیدمامۆستا له‌ كۆلێجى ته‌كنیكى زانسته‌پڕاكتیكیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ گۆیژ، یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ى كه‌ له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *