ئا:خه‌رمان ئه‌نوه‌ر
پێویسته هه‌موو كه‌سێَك ڕه‌نگى پێستى خۆى بناسێت، چونكه گرنگی تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت به‌ئاسانترین شیوه ڕه‌نگی گونجاو بۆجلوبه‌رگ و قژو له‌چك به‌گویره‌ی پیستت هه‌ڵبژێریت، ، ئه‌گه‌رچى زۆر ڕه‌نگی پیست ده‌بینین له جیهان، به‌ڵام ته‌نها دوو ڕه‌نگی ڕاستی بونی هه‌یه كه‌چه‌ند ڕه‌نگی تری لێ ده‌بیته‌وه ئه‌وانیش ڕه‌نگی سارد‌و ڕه‌نگی گه‌رم، ڕه‌نگه سارده‌كان یاخود كاڵه‌كان زیاتر ڕه‌نگی په‌مه‌یی و سپی و سورن، ڕه‌نگه گه‌رمه‌كان زیاتر ڕه‌نگی گه‌نمی و ئه‌سمه‌روو ڕه‌ش ده‌گریته‌وه.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه سادانه ده‌بێته ئاسانكارییه‌ك بۆ ناسینه‌ى پێستتان:
-سه‌یری ده‌ماره‌كانت بكه، كه‌زیاتر له‌مه‌چه‌كی ده‌ست به‌دیار ده‌كه‌ویت، ئه‌گه‌ر زۆر ده‌ركه‌وت ئه‌وا پێستت له‌پێسته كاڵه‌كانه، ئه‌گه‌ر ده‌ماره‌كان ڕه‌نگی مه‌یله‌و زه‌یتونی و سه‌وز بێت یه‌كیكی له‌خاوه‌ن پیسته گه‌رمه‌كان، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی ده‌ماره‌كه شین بێت یه‌كێكی له‌خاوه‌ن پێسته سارده‌كان، ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بوویت له‌وه‌ی شینه یازه‌یتونی ئه‌وا تۆ خاوه‌ن پێسیته ناوه‌ندیه‌كانى.
-تێست بكه به‌كاغه‌زێكی سپی ساده، هه‌ندێك كات به‌هۆی هه ندێك هۆكاری ده‌ره‌كی ڕه‌نگی ده‌موچاوت له‌گۆڕاندا ده‌بیت ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ون ده‌كات، هۆكاره‌كه تێكچوونی هۆرمۆنی بیت یان وه‌رزی یان هۆكاری تری ده‌ره‌كی، بۆیه پیویسته وه‌ره‌قه‌یه‌ك بهێنیت، له‌ته‌نیشت مل و سنگت ڕای بگیریت، ئه‌گه‌ر سیبه‌ره‌كه‌ی له‌مل و گه‌ردنت ڕه‌نگی په‌میی یان شین بوو ئه‌وا جۆری ڕه‌نگی پیستت سارده‌كانه، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی زیره‌یی بیت ئه‌وا تۆ له‌ڕه‌نگه گه‌رمه‌كانیت، ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌وڕه‌نگانه نه‌بوو ئه‌وا تۆ كه‌سیكی له‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كان ڕه‌نگت ده‌گۆریت.
-به ئیكسسوار تێست بكه، به‌ڵام بۆ ئه‌و تیسته گواره به‌كارمه‌هینه، چونكه له‌نزیكی ده‌مو چاوته، ده‌م و چاویش له‌گۆراندایه؛ ملوانكه یان بازن به‌كاربهینه، پیوسته زێڕ یاخود زیو بیت بڕۆره شوینیكی زۆر ڕوناك ئینجا بزانه ڕه‌نگی پیستت چۆنه، به‌كام له‌م دووانه ڕه‌نگت زیاتر ده‌كرێته، ئه‌گه‌ر زانیت زێڕه‌كه له‌مل و گه‌رده‌نت جوانه ئه‌وا له‌گه‌نم ڕه‌نگه‌كانیت، ئه‌گه‌ر زیوه‌كه زیاتر ڕه‌نگتی كرده‌وه ئه‌وه له‌ڕه‌نگ سارده‌كانیت.
-پیستی تۆ له‌به‌رخۆر چۆنه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ڕه‌نگی پێستیان سارده ڕه‌نگی له‌به‌ر خۆردا په‌مه‌یی ده‌بیت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد ئه‌سمه‌ر ده‌بیت له‌به‌ر خۆر تۆ له‌خاوه‌ن پیسته گه‌رمه‌كانیت، ئه‌گه‌ر له ژیانتدا پیستت سوتابیت له به‌رامبه‌ر خۆردا ئه‌وا له‌خاوه‌ن ڕه‌نگه كاڵه‌كانیت، ئه‌گه‌ر هه‌ستى پینه‌كه‌یت خاوه‌ن ڕه‌نگه ئه‌سمه‌ره كانیت، ئه‌گه‌ر هیچ ڕووی نه‌دا له‌مانه خاوه‌نى ڕه‌نگه ناوه‌ندیه‌كانیت.
-وه‌رزی خۆت بزانه هاوین و زستان هی خاوه‌ن ڕه‌نگه سارده‌كانه، به‌هارو پایز هی ڕه‌نگه گه‌نمیه‌كانه ئه‌گه‌ر له تیستی كاغه‌زكه سیبه‌ره‌كه‌ت ڕه‌نگی شین و په‌مه‌یی بوو، تۆ له‌هاوین و زستانه‌كانی، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی زیره‌یی و قه‌یسی و كریمی بیت ئه‌وا تۆ یه‌كێكی له‌به‌هارو پایزه‌كان.