ئا: چیا حەمە عەلی
سوری مانگانە ئەو گۆڕانكاریە فسیۆلوجیەیە كەبەسەر جەستەی مێینەدا دێتو مانگانە دووبارە دەبێتەوە، كە لەم سوڕەدا ژنانو كچان توشی چەند حاڵەتێك دەبن وەكو سەرئیشەو ئازاری سك و پشت و هەستكردن بە ئاوسانی سنگو مەمك، یان دەركەوتنی زیپكە لەسەر روخسار، جگە لەو حاڵەتانەی كە توشی دڵەڕاوكێ و توڕەیی و بێتاقەتی و دڵتێكچوون و هەستكردن بە ماندوێتی و هیلاكی دەكات، دەتوانرێت هەندێك لەم حاڵەتانە سووك بكرێت لەسەر ژنان و كچان ئەگەر بێتو هەندێك خواردن لە ژەمەكانی ڕۆژانەدا واز لیبهێنن و هەندێكی تر زیاد بكەن، وەكوو دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی كافیین بە هەموو جۆرەكانیەوە وەكو قاوەوەو نیسكافەو خواردنەوە گازییەكان، هەروەها دوور كەوتنەوە لەو خواردنانەی كە خوێی زۆری تێدایە وەكو ترشیات و جپس، لەبەرامبەردا هەندی خواردن هەیە یارمەتی كەمكردنەوەی ئازارەكانی سوری مانگانە دەدات،كە كرێت ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو ئازارانە.
ئەو خواردانانەی كە پێویستە لەكاتی سوڕی مانگانەدا بخورێت:
1-پاقلەمەنیەكان: بڕێكی زۆر ڤیتامین (ب) تیایە كە ناهیڵێت هەست بە بێتاقەتی و ماندووبون بكرێت، وەك: نیسك و فاسۆلیاو بەزالیا.
2-سەوزەوات: بەهۆی بونی مەنگەنیزو پۆتاسۆم و كالسۆم لە خواردنە سەوزەكاندا وەكو سپیناخ و بروكلی، زیاتر هەست بە ئارامی و هێور بوونەوەی مێشك دەكرێت.
3-ئەناناس: یارمەتی پشوودانی ماسولكەكان دەدات.
4-ئاو: گرنگترین خواردنەوەیە لەكاتی سوری مانگانەدا بخورێتەوە، دەبیتە جیگرەوەی ئەو شلانەی كە لەش لەدەستی دەدات لەو كاتەدا .
5-دارچینی و زەنجەفیل: خواردنەوەی كوپێكی گەرم لە گیراوەی دارچینی و زەنجەفیل ئازارەكانی سوری مانگانە كەمدەكاتەوە، و یارمەتی زوو دەردانی خوین دەدات، بۆیە وا باشترە دوو یان سێ ڕۆژ پێش سوڕی مانگانە ڕۆژانە كوپێك لەم گیراوەیە بخورێت بۆ ڕێكخستی كاتی سوڕەكە.
6- گوێز: ئۆمیگا 3 تێدایە، كە ئازارەكانی سوڕی مانگانە كەمدەكاتەوە.
ئەو شتانەی پێویستە لەكاتی سوڕی مانگانە لێیان دوور بكەوینەوە:
-هەڵگرتنی شتی قورس.
2-رۆشتن بە پێ خاوس یان دانیشتن لەسەر زەوی سارد.
3-خواردنی ساردەمەنی.
4-خواردنی (بامیە، مۆز، شوتی..)
5-خواردن و خواردنەوەی مزرەمەنیەكان وەكو لیمۆ، پرتەقاڵ.
6-خواردنەوە گازیەكان یان خواردنە لە قوتو نراوەكان.
7-بەركەوتنی هەوای سارد.
8-خۆشۆردن بە ئاوی سارد.
9-خواردنی حەبی (اسپرین).
10-لێكردنەوەی مووی زیادەی لەش، چونكە لەم كاتەدا پیست زۆر هەستیارە.
پێویستە ڕۆژانە هەموو دوو سەعات جارێك (سانتی) بگۆڕرێت، گەر بێت و پاك بیت یان پیس، چونكە هیشتنەوەی بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێتە هۆی توشبوون بە بەكتریاو سووربوونەوەو خوران و بۆنی ناخۆش.
هەروەها زۆر گرنگە كە میز نەهێلِرێتەوە بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەگەر ئەوە لە كاتی ئاسایی زیانی هەبێت ئەوا لەكاتی سوڕی مانگانە زیانەكەی زیاترە.
ئایا خۆشتن لە كاتی سوری مانگانە زیانی هەیە؟
بەهۆی ئەو هەموو ئاگادار كردنەوەی كە بە كچان و ژنان دەدرێت سەبارەت بە خۆشتن لە كاتی سوڕی مانگانەدا توشی دڵەڕاوكێیان دەكات، كە زۆر جار بەهۆی ئەو ترسەوە ناتوانن تەنانەت پاك و خاوێنی خۆیان ڕابگرن كە دەبێتە هۆی زیانی زیاتر بۆیان.
تا ئیستا هیچ توێژینەوەیەكی پزیشكی نیە كە باس لە پەیوەندی خۆشتن بەئاوی سارد و سوڕی مانگانە و توشبوون بەنەخۆشی مەترسیدار بكات، بەڵكو خۆشتن و پاكوخاوێنی لەو كاتەدا زۆر گرنگە، بەهۆی ئەوەی لەش هەندێ عارەق و هۆرمۆن دەردات لە هەموو كاتێكی تری ئاسایی، پێویستە بەبەردەوامی پاكوخاوێنی ڕابگیرێت.
ئەو جۆرە خۆشتنانەی زیانی هەیە لەكاتی سوری مانگانەدا:
1-دوور كەوتنەوە لە زۆر خۆشتن بۆ ئەوەی پلەی گەرمی لەش نەگۆڕێت، ئەگەر خۆشتنیش هەبوو پێویست ناكات هەموو كات سەرو قژ تەڕ بكرێت، بەڵكو تەنها لاشە بشۆرێت.
2-خۆشتن بە ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم زیانی هەیە بۆ هاتنەوە خوارەوەی خوێن.
3-دوور كەوتنەوە لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ بە هەوای سارد دوای خۆشتن.
4-هەوڵبدرێت لاشەو قژ بە جوانی وشك بكرێتەوە دوای خۆشتن.
5-شۆرنی شوێنە هەستیارەكانی لەش زۆر گرنگە لە كاتی سوڕی مانگانەدا، بۆئەوەی توشی كەڕوو بەكتریا نەبێت كە بەهۆیەوە بۆنی ناخۆشی لێوە دەربچێت، بەو مەرجەی ئەو شتنە بە پاككەرەوەیەكی تەندروست بێت و هیچ جۆرە مادەیەكی كیمیایی و بۆنی تێدا نەبێت.