الإثنين , يناير 26 2026

خەم و دەردەکانت خۆش بوێت

خەرمان عبدالکریم
خەم ودەردەکانت خۆش بوێت زووتر دەڕوات، خوڵقێتی مرۆڤ وایە بەهانەی بۆ زۆر شت هەیە، جگە لە دەردەکانی!!! ئارامگری لەسەر تەواوی ژیان هەیە، جگە لە خەم و بێتاقەتی و ئازارەکانی، کەمن ئەوانەی لۆکەی تکاوی دەمیان لا شیرین بێت، کەمن بە شەوقەوە چاوەڕوانی ناڕەحەتی دواترن، کەمن ئامادەکاری بۆ خەم و مەڕاقە لەبن نەهاتووەکان دەکەن، سێبەری ڕەش هیچ کام لە مرۆڤەکان پەسنی ناکات، وەلێ بۆ دڵی هەندێک بەندە کە دەزانێت لە بیرو فکری بەدیهێنەرێتی پڕە لە وزەی ئەرێنی پڕیەتی لە حیکمەتی جۆشدانی بەردەوامی، پڕیەتی لە مامەڵەی دۆستانە، لە بری ئەوەی پێی وابێت شومی و نەهامەتی و بەتەنها سێبەری کەوتنی ئەم بێت، بۆیە هەر کاتێک خۆشت ویستن؟؟؟ وەک هەر خۆشەیستیەکی تر هەزاران هۆکارو هەزاران ڕوو هەزاران نەهامەتی ژیان دەکاتە هۆکارو دەڕوات بۆ دوور بێ گەڕانەوە، بەلام کەمامەڵەت لەگەڵ کردو خۆشویستنی ڕادەبەدەرت یا بەئازار، دەبنە دۆستی گیانی بەگیانی بێ یەک هەڵنەکەن پەندو حیکمەت لەیەک وەردەگرن بۆ هەموو ئازارێک، مەرج نییە جیهانە بچوک و گەورەکان بزانن، بەڵکو تەنهایی خۆشترین ساتی تێپەڕاندنی ئازارە، نە چاوی بەزەیت لەسەرە، نە نائەخلاقانە مەمەڵە کردن، نە بۆ ئەوە ئەکەیت ئەمە ناکەیت، نە چاوەڕوانی تۆ ڕێزلێنراوێکی خودایت بۆ دەبێت چاوەڕوانی بەندەیەک بیت کە هیچی لەدەستدا نییە بۆت بکات، تەنها مامەڵەیەکی ساردو سڕت لەگەڵبکات دۆخت هەزار قات خراپتر دەکات بۆیە پاڵپشتی ئازارەکانی خۆتان بن بە شەوقەوە ئامێزی بەخێرهاتنی بۆ بکەنەوە، تا بگەنە لوتکەیەک کە مامەڵەکردن لەگەڵیدا ڕێزدارانە بێت تا بەڕێی ئەکەیت، تا لە ئەجر پێگەشتن کەم نەکاتەوە، میوانداری بکە چونکە میوان خۆشەویستی خودایە لەگەڵ هەموو کەم و کوڕیەکانمان دەبێت فێری ئەو مامەڵە ئەخلاقیەبین کە هەرچیت نەچەشتبێت ناتوانیت قسەی لەسەر بکەیت خۆ خستنە جێگەی مرۆڤێکی بەئازار ئەوەندە سەخت نییە، بەڵام نەک خۆمان ناخەین بەڵکو هۆکاری هەڵهاتن زیاد دەکەین، کە هەر پەیوەندیەک لەکاتی ئازاردا ون ببێت ئەستەمە بگەڕێتەوە ئاوە ڕێگای ژیان و وەک یەکەم هەنگاوی ڕێڕەو وەرگرتنی لێ بێتەوە، ئازار وانەیە مرۆڤ زیاتر بەهێز دەکات و بێدەنگی دەکات و زیاتر تێڕامان دەکات، بۆ هەر ئەگەرێکی تر کە ڕووی لێ بکات و هەمیشە ئامادەیە بۆ قۆناغی دواتر. ئەمە هێزی شاراوەی بەرەنگاری ئازارو بەخۆشەویستی مامەڵەکردن و زووتر تێپەڕاندنە.

شاهد أيضاً

شکۆ و ناسنامەی مرۆڤ بەو ڕەفتارانە لەناوناچێت

تریفە جلالبڕینی پرچی کچە شەڕڤانێک، نیشاندانی ئەوپەڕی بێدەسەڵاتی و تێکشکانی ئەقڵیەتێکە کە هیچ لە “کەرامەتی …