د.گوڵاڵە طاهر
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مانگی دە (ئۆکتوبەر) ی، هەموو ساڵێکی دەست نیشان کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لەڕێگەی کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆرەوە.
پێویستە بزانین کە شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە لەناو ئافرەتاندا و، ساڵانە نزیکەی زیاتر لە دوو ملیون حاڵەتی تووش بووی نوێ تۆماردەکرێت
لۆگۆی چالاکیەکە قردێلەیەکی پەمەیی یە واتە think pink، واتە پەمەییانە بیر بکەرەوە و گەشبین بە، ئەرێینی بیربکەرەوە دەربارەی شێرپەنجەی مەمک، چونکە خۆشبەختانە ئەگەر نەخۆشیەکە لەقۆناغەکانی سەرەتاییدا دەست نیشان کرا بەڕێژەی 95% 98% نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.
لەبەرئەوەی بگەینە ئەو ئامانجە واتە زوو دەسنیشان کردنی نەخۆشیەکەو زیادکردنی ڕێژەی چاک بوونەوە و، کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن، پێویستە لەم مانگەدا هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی :
١-هۆکارەکانی نەخۆشییەکە.
٢-هۆکارەکانی خۆپاراستن.
٣-ڕێگاکانی زوو دەسنیشانکردنی نەخۆشییەکە. هۆکارەکانی مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمک 1ڕەگەز: ڕێژەکە لەڕەگەزی مێینەدا زۆر زیاترە ، ڕەگەزی نێرینە ڕێژەی تووشبوون 0,05%
2_کێشی زۆر وقەڵەوی: كێشی زۆر واتە BMI نیشاندەری بارستەی جەستەیی لە نێوان (25 30) قەڵەوی واتە BMI زیاتر لە 30 .
3مێژووی خێزانەکە: واتە بوونی نەحۆشییەکە لەناو کەسە نزیکەکاندا (دایک ، خوشک ، پور).
4_خواردنەوەی کحول جگەرەکێشان.
5_کەمی جوڵە و ، وەرزش نەکردن.
7_خۆخستنە بە تیشکی X (اشعە) بەڕێژەیەکی زۆر.
هۆکارەکانی خۆپاراستن:
1-خۆپاراستن لەکێشی زیادەی لەش واتە هێشتنەوەی نیشاندەری بارستەی جەستە لەنێوان (18_25)
2-وەرزش کردن و زیادکردنی جوڵەی لەش.
3-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول و ، جگەرە کێشان
4-شیردانی سروشتی واتە دایک شیری خۆی بدات بە مناڵەکەی.
5-بەکارنەهێنانی چارەسەرە هۆرمۆنیەکان بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ.
6-خۆنەدانە بەر تیشکیX بەڕێژەی زۆر
هەندێک کەس زیاد لە پێویست تیشک دەگرن بێ ئەوەی پێویست بێت، یان پزیشک بۆی دیاری کردبن
٧-بەکارهێنانی پشکنینەکانی زوو دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە .