وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپوور
لێکدانەوەیەکی کورتی «بسماللە الرحمن الرحیم»
یەکەم:: لەناو عیرفان:
” بسماللە” واتە: پەیوەندی بە سەرچاوەی وجوود بەر لە هەر کردەوەیەک.
مەولانا دەفەرموێ: (بی نام او هیچ کاری بار نمیدهد). هەر کردەوە و جووڵەیەک بێ نێوی خوا، بێ کەڵک و بێ ڕوحە.
دووەم: (رحمان و رحیم ):
ڕەحمان، دڵۆڤانی و دڵسۆزی گشتگیری خوا بۆ سەرجەم بوونەوەران دەگەیەنێت؛ تەنانەت ئەوانەی باوەڕمەندیش نین یان خود نایناسن.
ڕەحیم، دڵۆڤانی و دڵسۆزی پەروەرێن بۆ بڕواداران لە ڕۆژی پەسڵانە و لەناو دڵی پاک و بێگەردا ئەدرەوشێتەوە.
ئیبنوعەڕەبی دەڵێت: ڕەحمان و ڕەحیم، واتە: دوو جیلوەی عەشقی ڕەها؛ دانەیەک گشتگیر و ئەوی تر قووڵ و تایبەتە.
شێخ ئەحمەدی جامی ، پێداگری لەسەر ئەم دوو خاڵە دەکات و دەفەرموێ: دەبێ ئەم دوو خەسڵەتە لەناو ڕەوشت و ژیانی مرۆڤ جێگەی خۆی بکاتەوە و دەرکەون؛ یانی میهرەبانی لەگەڵ ڕەوشتبەرزی و دڵپاکی.
سێهەم: فەلسەفەی دەسپێک:
لە فەلسەفەدا، (بسم اللە) واتە: هۆی بوون و دەسپێک، پەیوەندی بە پەروەرێن هەیە و سەرچاوەکەی ئەوە، هیچ جموجوڵێک سەربەخۆ نییە.
سوهرەوەردی وەک تیشکی نووری ڕەها ئەیخاتە ڕوو، یان دەسپێکی پڕشنگی نووری ئیلاهییە دەزانێت کە عەقڵ و دڵ ئەگەشێنێتەوە.
چوارەم: لایەنی مرۆڤ و کردەیی بۆ مرۆڤ:
وتنی” بسماللە” جۆرێک بیرخەستنەوەیە، کردەوە کاتێک بایەخی دەبێت کە تەنیا بە دڵپاکی و گرێدراو لەگەڵ ڕاستگۆیی بێت.
جامی دەڵێت: هەر کەس بەنێوی خوا دەست بە کار و ئیشی بکات، دڵی تەژی لە نوور دەبێ، واتە: دڵی مرۆڤ، دەبێ بە دەفری نوور و کردەوەکانی، ڕەنگی ڕاستوێژی و خزمەت بەخۆوە دەگرێت.
پۆلێنبەندی
بسماللەالرحمنالرحیم، تەنیا دەسپێکی زارەکی نییە، بەڵکو گۆڕانکاریی بنەڕەتی و بنچینەیییە.
لە ڕوانینی مەولانادا: کلیلی عەشق و مانایە.
سوهرەوەردی دەفەرموێ: پڕشنگی نووری ڕەهایە.
شێخ ئەحمەدی جامی ئەڵێت: چرایەکە لەناو دڵدا کە کردەوەکان نوورانی دەکات.
ئەم ئایەتە، دەروازەیەک بۆ گشت سووڕەتەکان و سەرجەم هەڵسووکەوتی مەعنەویی دێتە هەژمار.
ڕاهێنانی کردەیی بەر لە دەسپێکی هەر هەنگاوێک، بوەستە و بڵێ : بسماللەالرحمن الرحیم
وابیر کەوە، دڵت وەک گڵۆپێک وایە کە بە خوێندنی زیکری ئەم ئایەتە، ڕۆشنایی ئەدا بە دەورووبەری بیرکەوە لە چۆنیەتی و خێر و بەرەکەتی وتنی: ” بسماللەالرحمنالرحیم ” لە ژیانی ڕۆژانەت.