و: هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس
زۆرجار بە خێرایی بەمناڵەکەمان دەڵێین:
«سەرسەختە»، «شەڕانگێزە»، «مێشکی بردووین؟؟؟».
بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەو مناڵە دڵی دێشێت بۆیە هاوار دەکات؛
هاوار دەکات چونکە برسیی سۆز و خۆشەویستییە.
برسیی باوەشێکە بێ مەرج بێت.
برسیی وشەیەکە کە پێی بڵێیت:
«من لەگەڵتەم.»
برسیی هەست بە ئاسایشە کە پێی بڵێیت:
«تۆ گرنگیت، تەنانەت ئەگەر تووڕەش بیت لێی.»
پێغەمبەری خودا ﷺ لەسەر مینبەر وتاری دەدا، بینی حەسەن (ڕەزای خوای لێ بێت) دەگریێت، لە مینبەر دابەزی و هەڵیگرت.
نەیفەرموو: «گەورە بووە و تێدەگات، یان وازی لێبهێنن.»
بەڵکو بە کردار فێری کردین کە:
دڵ پێش وانەیە، و ئامێزگرتن جۆرێکە لە عیبادەت.
لایەنی زانستی و پزیشکی، بۆچی برسی بوونی سۆزداری ؟
١. مێشکی منداڵ پێویستی بە باوەش هەیە، کاتێک منداڵ دەگرینە باوەش:
- هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین (هۆرمۆنی خۆشەویستی و ئاسایش) زیاد دەبێت.
- هۆرمۆنی دۆپامین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) زیاد دەبێت.
- لەهەمانکاتدا هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) کەم دەبێتەوە.
ئەگەر منداڵ لە باوەش و سۆز بێبەش بکرێت، کۆرتیزۆڵ بەرز دەبێتەوە، و ئەمانە دەردەکەون:
- تووڕەبوونی زۆر، نیگەرانی، میزکردنی شەوانە، خەوی نائارام و پچڕپچڕ.
٢. پشتگوێ خستنی سۆزداری؛ کارەکانی مێشک دەگۆڕێت.
توێژینەوەکانی زانکۆی هارفارد سەلماندویانە کە بێبەشکردن و پشتگوێ خستنی سۆزداریی بەردەوام، کاریگەری لەسەر ئەو بەشانەی مێشک هەیە کە بەرپرسیارە لە ڕێکخستنی هەست و بیرەوەری. لە ئەنجامدا مناڵەکە:
- زوو تووڕە دەبێت.
- سەرنجدانی لاواز دەبێت.
- بەرگری جەستەیی کەم دەبێت.
٣. زمانی جەستە پێش زمانی قسەیە؛
پێش تەمەنی حەوت ساڵی، زۆربەی مێشکی منداڵ لەسەر هەستەکان کار دەکات.
لەبەر ئەوە: بە منداڵ بڵێی: «تۆ گەورەی مەگری» تێناگات،
بەڵام لە باوەشگرتن، دەنگی ئارام، نیگای پڕ لە سۆز باش تێدەگات.
بۆیە ئامێزگرتنی منداڵ تەنها دڵنەوایی نییە، بەڵکو بنیاتنانی مێشکە.
٤. برسیی سۆزداری تەنها دەروونی نییە، بەڵکو لاشەیشە؛
توێژینەوەکان ئەمانە بە بێبەشیی سۆزداری دەبەستنەوە:
- سەرئێشەی زۆر
- ئازاری سک
- نەمانی ئیشتیها
- میزکردنی شەوانە
- لاوازبوونی بەرگری جەستە، جەستە هاوار دەکات کاتێک دڵ پشتگوێ دەخرێت.
پرسیار لە خۆت بکە
- دوا جار کەی بوو منداڵەکەتت بێ هیچ هۆکارێک لە باوەش گرت؟
- کەی پێت وت: «خۆشم دەوێیت» بێ ئەوەی شتێکی تایبەتی کردبێت؟
- کەی تەنها ١٠ خولەک دانیشتیت بۆ گوێگرتن لێی، بێ ئەوەی چاوت لە مۆبایل بێت؟
خوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ﴾ الضحى: ٩
چەند هەتیوێک لەنێومان هەن، باوک و دایکیان زیندوون، بەڵام دڵیان خۆش ناکەن و بێ دڵن.
نیشانەکانی برسیی و تینوی سۆزداری لە منداڵان:
① تووڕەبوونی زۆر بەهۆی شتی بچووک. بەرزبوونەوەی کۆرتیزۆن.
② پەیوەستبوونی زۆر بە دایک یان باوک، یان لەناکاو عنادی کردنیان بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێ.
③ لێدانی برا و خوشک یان تێکشکاندنی یارییەکان بۆ راکێشانی سەرنج.
④ خەوی نائارام و کابووس، تێکشکانی کۆئەندامی دەمار و مێشک
⑤ دووبارە پرسیارکردن:«خۆشت دەوێم؟»
«براکەم یان خوشکەممت زیاتر خۆشدەوێیت؟»
⑥ دابەزینی ئاستی خوێندن یان قسەکردن.
⑦ قسەی خراپ لەسەر خۆی یان زیانگەیاندن بە خۆی، یانزاکردن لەخۆی.
ڕێچکەی تێرکردنی دڵ و مێشک ئەمانەن:
“کاتی گەنجینە” — تەنها ٥ خولەک
٢ خولەک باوەشی بگرە
- باوەشێکی نزیکەی ٢٠ چرکە هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات- دەبێت بە بێ مۆبایل بێت.
٢ خولەک گوێگرتن
- چاو لە چاوی بکە.
- گوێگرتنی ڕاستەقینە.
١ خولەک ستایشێکی دیاریکراو
- بڵێ:
«شانازیت پێوە دەکەم کە هەوڵت داوە ، نەک تەنها:«ئافەرین.»
ئەم کارە باوەڕ بە خۆی دروست دەکات.
ئامۆژگاری بۆ دایک و باوک:
① جیاوازی بکە لەنێوان ڕەفتار و کەسایەتی.
بڵێ:
«ئەم ڕەفتارەت هەڵەیە.»
نەک: «تۆ خراپیت.»
② ناوی هەستەکانی بۆ دابنێ. «وادیارە تووڕەیت.»
③ هەر یەک ڕێنمایی، لە بەرامبەری دە جار سۆز و خۆشەویستی پیشان بدە.
④ هەموو ڕۆژێک نیو کاتژمێر بێ شاشە لەگەڵ منداڵەکان بەسەر ببە.
⑤ هەرگیز بە توڕەیی مەڵێ:
«خۆشم ناوێیت.»
سزادان بۆ ڕەفتارەکانە، نەک لابردنی خۆشەویستی.
⑥ دایباببی بەڕێز ئەگەر هەڵەت کرد، داوای لێبوردن بکە.
ئەمە منداڵ فێری بەرپرسیارێتی دەکات.
⑦ خۆتیش گرنگی بە خۆت بدە.
دایک یان باوکێکی ماندوو ناتوانێت ئارامی و میهرەبانی ببەخشێت.
ئەم بابەتە بۆ سەرزەنشتکردنی دایک و باوک نییە، بەڵکو یادخستنەوەیەکە کە هەموومان هەڵە دەکەین، بەڵام هێشتا دەرگای دەستپێکردن کراوەیە.خوای گەورە دڵەکانمان پڕ لە میهرەبانی بکات، یارمەتیمان بدات منداڵەکانمان بە سۆزو دادپەروەری و ڕەحمەت پەروەردە بکەین، و بیانکاتە ڕووناکی چاو و سەرچاوەی خێر بۆ دنیا و قیا