خەرمان عبدالکریم
لەنێو خۆ بەنێوبانگکردن و مۆدەو باکگراوەندە جوان نیشاندانەکاندا چی دەرکەوت، گوزەرێکی خەیاڵاوی و ئامێز بازاڕی دروست بوو کە هیچ بەهاو ئەخلاقێتێکی ژیانی لەبەر کەسایەتیەکاندا نەهێشتوو، کردنیە ڕۆبۆتی خۆشگوزەرانی و هەڵپەی ناوبانگ و خۆدەرخستن!!! ئەمە ئەو قەیرانە کۆمەڵایەتیە بوو کە نەدەکرا بەزەنگ بخرێتە خێزانەکانەوەو مرۆڤەکان پێی بچوک بکرێنەوە، هەمووان قسەو باسی ئاڕاستە بکەن، ژیان جوانیەکانی کردۆتە نێو قاڵبێک و بەردەوام بە ئۆنلاین دەفرۆشرێت وەک پارچە شیرینیەک، بەڵام کە کۆن بوو هەم تامی هەم بۆنی هەم بەهاشی لەدەست دەدات، فێربوون و ئەزمون کردن شتانێکن کەم خانەوادە هەیە پەیرەوی لێ دەکات، لەنێو نەوەی تازە هەڵتۆقیوی شاردا دەنگوباس تەنها ئەوەیە چەند بینەرو چەند فۆلۆوەرس و چەند چی و چی هەیە
جیاواز لەوەی چەند سەردان و بەتەنگەوە هاتن و بەرەو پێشچونی خودی و، خۆ خەریک کردن بەماڵداری و میوان دۆستیەوە هەیە، ئەزمەی بوونی ژنی سەلارو دەستکراوەو سەخاوەت و پیاوی پیاوانەی خاوەن قسەو هەڵوێستی جوامێرانەیە، هەمووی بۆتە ڕۆبۆتی حەزی پشتی مۆبایل و خەیاڵکردنی ئەوروپیانە ژیان و هاوسەرگیری هاوڕێیەتی و گرنگ نەبوونی ژیانی یەکتر و نمایش کردنی خودی و پێچەوانە ژیانکردنی بنەڕەتی، لەئێستادا وەچەی ژیان گۆڕاوە خەریکە خەیاڵەکان دەبنە جێگرەوەی کەشە پڕ موحیبەتە کۆکراوەکەی سەر خوانی نیوەڕوان و ئێواران و کۆبوونەوەی شەوانی ناو خێزان بۆتە لایڤ میوزیک و لایڤی شەوان و دۆمینەو یاری کاتکوژەکانی تر ……
پێدەچێت ئەگەر سەرلەبەری قەیرانە کۆمەڵایەتیەکان ڕانەگیرێن و بەخۆداچونەوەیەکی جددی نەبێت بۆ گەڕانەوە لە خەیاڵە پوچەکانی ڕۆژگار، سەر لەبەری ژیان تووشی وەهمی لێک پچڕان و غافڵبوون لەیەک و نەمانی موحیبەتی ڕاستەقینە ببێتەوە
ئەمە پێی دەوترێت تۆقێنەرترین کایەی ژیان، کەنەک گەنجان خەریکە سەرلەبەری تەمەنەکان بۆ باناوبانگ بوون بوونەتە موهەریجی یاریگایەک کە بینەرەکانی هەمووی بۆ کۆمیدیا لەوێ کۆبوونەتەوە، نەک بۆ ئەوەی بەرگی ژیان لەتۆوە جوانتر بڕازێنێتەوە نەخێر
بۆ ئەوەی لوتکەی کەرامەتت بە بەرزکردنەوەی بینەرەکانی خۆی بهێنێتە خوارەوەو دەنگوباسی شەوی سۆشیەڵ میدیاکانی پێ گەرم و گوڕ بکات و، ببیتە بنێشتە خۆشەی سەر زاری هەمووان و فریوی
دەستی حەزە کاتیەکەی خۆت بیت.