دەرونناس/ شنۆ حسێن
بەپێی توێژینەوەیەک کەئەنجام درابوو بەگشتی (۱٪) ڤڵۆگەرەکان تەندروستی دەرونیان باشە، لەئێستادا کە زۆرێک لە خانمان ڕوویان کردۆتە سۆشیاڵ میدیا بەگشتی لەژیانی ئاسایی و ڕاستەقینەی خۆیان دەرچوون، بەشێوازێکی تر ژیان دەکەن کە خۆشیان دووچاری سترێس و دڵەڕاوکێ بوونەتەوە نازانن ئەبێ چی بکەن، زۆرێک لە ڤڵۆگەرەکان پێدەچێت منداڵەکانیان خراپ بەکاربهێنن یان توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام بدەن، تاکو بتوانن ڤیدۆیەکی باش و سەرنجڕاکێش بکەن و سەرنجی بینەرەکانیان بۆلای خۆیان ڕابکێشن، کەئەمەش وای کردووە منداڵەکانیان هەمیشە لەژێر فشارێکی دەروونی زۆرو سترێس و دڵەڕاوکێدا بژین، یان زۆر میکیاج و مەیکئەپیان بۆ دەکەن کە پێستیان تووشی ئەکزیماو چەند نەخۆشی تر دەبێت، یا ناچاریان دەکەن کە کارێک بکەن بەهیچ شێوازێک پێیان خۆش نییەو بەخواستی خۆیان نییە، وەک جل لەبەرکردنی ناچاری؛خواردنی ناخۆش …..
،زۆربەی ئەم ژنانە چەند تایبەتمەندییەک و سیفاتێکیان هەیە کەجیایان دەکاتەوە لە خەڵکی تر
۱-خۆیان لە کۆمەڵگەو ژینگەی واقعی جیا دەکەنەوە و ناتوانن ڕووبەڕووی جیهانی ڕاستەقینە ببنەوە، ڕوو دەکەنە جیهانی ئەلەکترۆنی و مەجازی
۲-سنورەکان تێدەپەڕێنن و لەگەڵ منداڵ وخێزان و ناوماڵ، هیچ سنورێک لای ئەوان مانای نیەو زۆر بەئاسانی باسی ژیانی خۆیان و خێزان دەکەن و ناوماڵیان پیشانی خەڵکی نەناسراو دەدەن..
۳-حەزیان بەپەسەندکردن و پیاهەڵدانی کەسانی ترە
، حەزدەکەن هەمووان ستایشیان بکەن و بەجوانی و شانازی و بێ وێنەیی مەستیان بکەن، لەکاتێکدا لەماڵەوەو بەڕاستەقینەیی بەم شێوازە نین.
٤ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان لەدەست ئەدەن کەسێکن کەستایشیان بکەن دڵخۆش دەبن، وائەزانن لەئاستێکی باڵادان لەکۆمەڵگە، ئەگەریش کەسێک ڕەخنەیان لێ بگرێت یان شتێک بنوسێت و بڵێت کەبەدڵی ئەوان نەبێت بێتاقەت ئەبن و ئەیدەنە بەر هەڕەشەو قسەی نەشیاوو نەگونجاوو ٥بەگشتی دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک لەلایەنی دەروونیەوە تووشی کێشەی کەسایەتی دەبنەوە، بۆ نموونە کەسایەتی )نێرگزی شاراوە(، کەزۆربەی ڤلۆگەرەکان تووشی دەبن ئەویش لەماڵەوە زۆر توندوتیژن و هەمیشە توڕەن وقسە بەدەوروبەر ئەبڕن. تەنها ئەبێت خۆیان بڕیار لەسەر شتەکان بدەن و لەناو سۆشیەڵ میدیاش زۆر میهرەبان وڕێک و پێک دەردەکەون بەپێچەوانەی خوی لەناو سۆشیاڵ میدیادا مامەڵە دەکەن.
٦قسەی زۆر دەکەن وقسەی نەشیاو بەکاردەهێنن کە دوورە لەبەها کۆمەڵایەتیەکان و ئەخلاقیەکان بەلاشیانەوە زۆر ئاساییە. هەندێ کات جوڵەی بێ مانا دەکەن بەگشتی بیرو هۆشیان تێکدەچێت و تووشی کەمی خەوو خواردن….دەبنەوە ۷هەندیک تووشی کەسایەتی دژە کۆمەڵ دەبنەوە، ڕێز لەکەسەکان و تایبەتمەندیەکانیان ناگرن ویاساکان پێشێل دەکەن.
٨-دووچاری چەندین حاڵەتی برسێتی، تینوێتی، بێتاقەتی دەبنەوە بۆ ئەنجامدانی کارەکەیان.
٩-بەگشتی لەجیهانی خەیاڵی و ناواقعی سۆشیاڵ میدیادا دەژین، ئالودەبوون بە جوانکاری لە ڕادەبەدەرو جل و بەرگی گران بەهاو مارکەو مەیکئەپ، لەڕووی داراییەوە خەرجی و مەصاریفی زۆر دەکەن وکەلوپەلی گران بەها دەکڕن ولەبەرچاوی خەڵکی نمایشی دەکەن.
کاریگەری ئەم ڤلۆگەرانە لەسەر کۆمەڵگەو ژنانی
بەگشتی کاریگەری نەرێنی زۆری هەیە، وای لەکەسانی تر کردووە کەتووشی چەندین کێشەو گرفتی دەروونی و کۆمەڵایەتی ببنەوە، زۆرێکی تر لەخانمان هەست بەبێ توانایی و بێ دەسەڵاتی دەکەن کەناتوانن ئەو کارانە بکەن کە ئەوان ئەنجامی ئەدەن وبەو شێوازەی ئەوان بژین، یاخود خۆیان بەراورد دەکەن بەئەوان و تووشی دڵتەنگی و قەلەقی و خەمۆکی دەبنەوە کەناتوانن بەشێوازی ئەوان جل لەبەر بکەن، یان کەلوپەلی ناوماڵ بکڕن مەیکەپ بکەن، زۆرێک لە خەڵکیان توشی هەستی خۆبەکەم زانین کردووە، بەگشتی نیعمەتەکانی خوای گەورەیان لەبەرچاو نامێنێت و کەسانی تریشیان فێری خەرجی زۆرو قسەی نەشیاوو، خۆبەراوردکردن کردۆتەوە. کەئەمانەش بوەک جۆرێک لە توندوتیژی وایە، کەبەداخەوە ژیانی دەرونی و کۆمەڵایەتی زۆرێک لەکەسەکانی لەناوبردووەوشیرازەی خێزانەکانی لاواز کردووە
زۆرێک لەم ڤلۆگەرانە وایانکردووە لەگەڵ هۆگری هاوسەرانیان تووشی گرفتی هەڵسوکەوت و ڕەفتاری ببنەوە، نەتوانن لەژیانی واقیعی و ڕاستەقینەی خۆیاندا بژین، هەروەک زۆرێک لەگەنجان و مناڵانیش توشی لادانی ڕەفتاری و بیرکردنەوەو کێشەو گرفتی بیرکردنەوە بوونەتەوە، لەگەڵ تەماشاکردنی ئەم جۆرە کەسانە گرفت و کێشەکان زۆر زۆرن وبەڕاستی چارەسەرێک بۆ ئەم حاڵەتانە دانەنرێت گرفتەکان زۆرترئەبنەوەو، کۆمەڵگەش بەرەو داڕمان و شیرازەی خێزانەکانیش پەرتەوازە ئەبێت پێویستە بینەربوونیان سنوردار بکرێت.