هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس
مامۆستای بەڕێز هەندێک کات ڕێ دەکەوێ
لەبەر هۆکارێکی سەخت نەتوانین خۆمان بشۆین لەکاتی لەشگرانی یان تەواوبوونی سوڕی مانگانە بۆ ئەوەی نوێژەکانمان لەدەست نەچێت چی بکەین؟
بەڕێزم؛ خوای گەورە ئەم بەرنامەو پڕۆگرامەی کە ناردووە بۆ مرۆڤایەتی سازو گونجاوە لەگەڵ تواناو وزەکانی دا بەجۆرێک کە چەندین ڕێگاو شێوەی بۆ ئەنجامدانی فەرمانەکانی پێ بەخشیوین وەک لە قورئاندا دەفەرموێت(يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ…)وە دەفەرموێت:(لاَ يُكَلِّفُ اللّهُ نَفْساً إِلاَّ وُسْعَهَا..)
سەبارەت بە پرسیارەکەی بەڕێزتان و زۆرێک لە تاکی موسڵمان پێم باشە باسی منەت و فەزڵێکی رب العالمین بکەم بەسەرمانەوە کە کە بۆ ئومەتی پێغەمبەری پێشەوامان(د.خ) (گڵ- خاک)ی کردوووە حەڵاڵ)
وەک دەفەرموێت:(وجعلت لنا الارض کلها مسجدا وجعلت تربتهلنا طهورا إذا لم نجد الماء) مسلم ٥۲۳ واتە زەوییان هەمووی بۆکراوەتە مزگەوت گڵەکەیشیمان بۆگێڕدراوە بەپاک و پاککەرەوە ئەگەر ئاومان دەست نەکەوت. کە ئەوە بۆ ئاسانکاری و لەکاتی نەبوونی ئاودایە یان عوزرێک و بەهانەیەک نەتوانێت دەستنوێژ بگرێت یان غوسڵی دەربکات هەتا موسڵمان بێ بەش نەبێت لەپەرستشەکان. خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرموێت:(وَإِنْ كُنْتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِّنْكُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ…( سورة المائدة:٦ واتە ئەگەر نەخۆش بوون یان لەسەفەردابوون یان دەستیان بە ئاوگەیاندن بوو)تارەت گرتن(،یا دەستی لەئافرەتی نامەحرەم کەوتبوو، ئاوتان دەست نەکەوت بۆ خۆشۆردن یان دەستنوێژ، ئەوکات دەتوانن بەخاکێکی پاک تەیەموم بکەن، واتە)لەپی دەستتان بە ئەستەم بماڵن بەخاکداو بیهێنن بەڕووخسارو دەستەکانتاندا تا ئەنیشک) دیارە هۆکارەکانی تەیەموم کردن ئەمانەن: ۱نەبوونی ئاو لەسەفەردا یان لەماڵدابی ئاونەبێ یان هەیە، بەڵام بەس بەشی خواردن وخواردنەوە دەکات خوای گەورەش دەفەرموێت.(فلم تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا)
۲دووری ئاو لێیەوە بەئەندازەی دوو کیلۆمەترو نیو ئەوکات لەسەری نییە بگەڕێ بۆی و دەتوانێت تەیەموم بکات. ۳دەستەوەستان بوون لەئاست بەکارهێنانی ئاو
بۆ نموونە:ئاوەکە نزیکە لە نزیکی ئاوەکە دوژمنێک یان دڕندەیەکی لێیە یا مەترسی هەیە
، یان لەڕووی شەرعیەوە نەتوانێ بەکاری بهێنێ، وەک ئەوەی بترسێ لەبەکارهێنانی تووشی نەخۆشی ببێ یان نەخۆشیەکەی زیاد بکات، یان درەنگ چاک بێتەوە، لێرەدا دەتوانێت تەیەموم بکات.
پێغەمبەری خودا ( درودی خوای لە سەر بێت) لەباسی ئەوکەسەی سەری شکابوو خۆی شۆردو مرد، فەرمووی:انما کان یکفیەأن یتیمم ویعصب علی جرحە خرقة ثم یمسح علیها ویغسل سائر جسدە) واتە تەیەمومی بەس بوو شتێکی بخستایەتە سەر برینەکەی و بیپێچایەو دەستی تەڕیبەسەریدا بهێنایە خۆی بشۆردایە
٤_سەرمای زۆر:ئەو سەرمای کەبترسی لەبەکارهێنانی ئاو نەشتوانی ئاو گەرم بکات یان مەجال نەبێ، عەمری کوڕی عاص تەیەمومی کرد بۆ لەشگرانی لەترسی تیاچوون، چونکە زۆر سارد بوو، پێغەمبەری خوداکارەکەی پەسەند کرد، ئەم فەرموودە حاکم بن حبان بەڕاستیان زانیوە..
لەمەوە تاکی باوەڕدار دەتوانێ لەکاتی بۆنەکراوو نەگونجان بۆ خۆشۆردن بەهۆی سەرماو نەبوونی ئاوی گەرم و ترسان لەنەخۆش کەوتن یان هەر هەلومەرجێکی تر تەیەمووم بکات، بەڵام بیرتان نەچێت دەبێت دوای خۆشۆردن وغوسڵ دەرکردن دەبێت نوێژەکانتان بگێڕنەوە (فقه المنهجی) بەرگی یەکەم