مەعصومە مەحمود
گەورەترین دوژمنی مرۆڤ ئەو ترس و تەمەڵییە کە لە پشت پەردەی گلەییەوە خۆی حەشار داوە.
مرۆڤ زەریایەکە لە توانای شاردراوە بەڵام تا تانەدەیتە ناو ئاوەکە هەرگیز نازانیت چەندە قووڵە، ئەو کەسەی تەنیا لە دوورەوە سەیری ئامانجەکان دەکات و، دەڵێت من ناتوانم لە ڕاستیدا خیانەت لە خۆی دەکات !!
زۆر کەس وا ڕاهاتوون هەموو کاتێک پەنجەی تۆمەت بۆ بارودۆخ و بەخت یان کەسانی دەوروبەر ڕادەکێشن، بەڵام ڕاستی وایە کە گلەیی کردن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات تەنیا وزەی دەروونیت دەخوات، مرۆڤی سەرکەوتوو ئەو کەسە نییە کە ڕێگاکەی بێ بەربەستە، بەڵکو ئەو کەسەیە کە لەبری هاوارکردن بەدەست تاریکییەوە مۆمێک دادەگیرسێنێت، پێش ئەوەی بڵێیت ناکرێت تاقیی بکەرەوە، پێش ئەوەی بڵێیت نییە بەدوایدا بگەڕێ هێزی ڕاستەقینە لەوەدا نییە کە چاوەڕێی گۆڕانکاری بیت، بەڵکو لەوەدایە کە خۆت ببیتە هۆکاری گۆڕانکارییەکە، ئیشکردن تەنیا بۆ پەیداکردنی بژێوی نییە، بەڵکو بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی خۆتە، کاتێک دەست دەکەیت بە جووڵە و هەوڵدان دەبینیت ئەو توانایانەی لای تۆ هەبوون و بێئاگابوویت لێیان یەک لە دوای یەک دەردەکەون، بێدەنگبوونی دەنگی گلەیی تەنیا بە دەنگی کارکردن دەبێت، خەونبینین بە تەنیا هیچ تێچوویەکی نییە بۆیە هەمووان دەیکەن، بەڵام جیاوازی نێوان ئەو کەسەی دەگات و ئەو کەسەی لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە لە بەردەوامی دایە، ئەوەی تەنیا گلەیی دەکات وەک کەسێک وایە کە بیەوێت بە ئۆتۆمبێلێکی بێ سوتەمەنی بگاتە شوێنی مەبەست، سوتەمەنیی ژیان کردارە مەپرسە چی دەبێت یان چی بکەم، تەنیا یەک هەنگاوی بچووک بنێ کاتێک دەستتکرد بە کارکردن ڕێگاکە خۆی بۆت ڕوون دەبێتەوە. وەرزی دروێنە بۆ ئەو کەسەیە کە لە زستاندا پشتی لە زەوی نەکردوە و تۆوی چاندووە.