هه‌ینی , كانونی دووه‌م 10 2025

ئامارەکان دەدوێن (3)

لەبارەی توندوتیژییەوە..

بەپێی ڕاپۆرتێکی (UNODC) و (UN Women) لە ساڵى ٢٠٢٢ دا ٨٩٠٠٠ ئافرەت بێ پاساو کوژراون لەسەر ئاستى جیهان، کە ئەمە بەرزترین ژمارەیە لە ٢٠ ساڵى رابردودا، ئاماژە دراوە بەوەى ژمارەى تاوانى کوشتن کەمبۆتەوە بە گشتى، بەڵام کوشتنى ژنان زیادى کردوە، ٥٥% ئەو کوشتنانە کە دەکاتە (٤٨٨٠٠) ئافرەتی کوژراو، بە دەستى کەسێک لە خێزانەکەى خۆى یان هاوبەشە سۆزدارییەکانیان کوژراون
رۆژانە ١٣٣ ئافرەت لە ناوماڵى خۆیاندا کوژراون، بەرامبەر ١٢ پیاو کە لە ماڵى خۆیاندا کوژراون..
هەروەها ئەو راپۆرتە ئاماژە دەدات بەوەى کە لە ئەفریقا تاوانى کوشتنى ٢.٨ ئافرەت هەیە بەرامبەر هەر ١٠٠ هه زار ئافرەتێکە.
بە رێژەى ٢٩% کوشتنى ئافرەت لە لایەن هاوبەشە سۆزدارییەکانیانە وە لە ئەمریکا لە ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢, زیادیکردوە.
لە هەمانکاتدا لە دەریاى کاریبى بە ٨% رێژەى کوشتنى ئافرەتان زیادیکردوە. بەڵام لە ئەمریکاى ناوەڕاست بە رێژەى ١٠%و ئەمریکاى خواروو بە ڕێژەى ٨% لەو ماوەیەدا کەمیکردوە.
لە ئەوروپاش بە رێژەى ٢٢% کەمیکردوە.
لەهەندێك وڵاتدا تێكڕای توندوتیژی دژی ژنان گەیشتۆتە 70%.
ئافرەتان 70%ی قوربانیانی بازرگانی بە مرۆڤەوە پێكدەهێنن، كە ئێستا گەشتۆتە 40 ملێۆن كەس، قوربانیانی منداڵیش لە 3 قوربانی 2 منداڵیان كچن. قازانجی ساڵانەی ئەو بازرگانییە گەیشتۆتە 150 ملیار دۆلار.
هەر 4 قوربانی لە 10 ئافرەت كە دەكوژرێن بە دەستی هاوسەر یان هاوبەشەكانیانن.
6 ئافرەتی رزگاربوی توندوتیژی لە 10 رزگاربوو، داوای هاوكاری ناكەن لە دەوروبەر، ئەوانەشی داوای دەكەن لە كەس و كاری خۆیان داوا دەكەن.

Check Also

دڕندەیی لە سەردەمی دوای خێزان.. دونیای دیجیتاڵ وەک نموونە

 أ.د. ليلى محمد بلخيرو: شادانجیهانی دیجیتاڵی، گەورەترین گێژەڵوکەی ئەم سەردەمەیە، کە ژیانی داگیرکردووین و مرۆڤایەتی …