و: دلڤین
به‌خۆتت وتووه ساڵى نوێ چه‌ندین ده‌روازه‌ى نوێده‌كاته‌وه؟ بڕیارتداوه پێشوازى له‌ساڵى نوێ بكه‌یت؟ ئایا به‌رنامه‌و پلانى ساڵى ڕابردوت ده‌گۆڕیت؟ ساڵى نوێت ساڵێكى ڕوون و دیاریكراو ده‌بێت؟ تائێستا ئه‌م بۆچونه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌م پێشوازییه؟
پێویسته ساڵى خۆنوێ كردنه‌وه‌و كار نوێكردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانى خه‌ونه‌كانت بێت، به‌رپرسیاریه‌كانت له‌كاره‌كه‌تدا باش ڕاپه‌ڕێنه، پلان دابنێ بۆ زیاتر په‌یوه‌ست بوون بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانت به شێوه‌یه‌كى هێمن و له‌سه‌ر خۆ، “پلانه‌كان بۆ زیاتر به‌ده‌ستخستنى ئامانجه‌كانت و ده‌ركردنى بڕیارى دروست بێت”
گه‌شبین به: له پێناو خۆشبه‌ختى و سه‌ركه‌وتنه‌كانت له‌كاره‌كانت گه‌شبین به، زانایانى ده‌رونناسى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گه‌شبینى یه‌كێكه له گرنگترین خاسیه‌ته‌كانى گه‌شه‌ى خود. گه‌شبینه‌كان هه‌میشه ئیجابین له بیركردنه‌وه‌ى باشدان هه‌میشه له نوێ بوونه‌وه‌دان. به‌رده‌وامن له ئامانجه نوێیه‌كانیان .
چۆنیه‌تى گه‌ڕان به‌دواى كاردا، سه‌ركه‌وتن، پێكهێنانى خێزان،…هتد، هه‌موو ئه‌مانه له‌م ساڵه نوێیه‌دا ته‌نها پێویستى به “ئارامى مێشك و بیركردنه‌وه” هه‌یه، ئه‌گه‌ر ساڵى پار ساڵێكى ڕاڕایی و دوو دڵى و جه‌نجاڵى بووه ئێستا ئه‌بێت خۆمان خوڵقێنه‌رى جێگرى دڵ وده‌رون و بیركردنه‌وه‌مان بین، به‌ره‌نگارى هه‌موو گرفت و چه‌ڵه‌مه‌كان بینه‌وه، به‌رنامه‌و پلان زۆر له ئامانجه‌كان نزیكمان ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌مانزانى چۆن به‌ره‌نگارى كێشه‌و گرفته‌كان بینه‌وه ته‌واوى كاره‌كانى ژیانمان ده‌ڕوخێت، ده‌بێت ساڵى نوێ ساڵى به‌ده‌ستهێنانى ئامانج و ئاواته‌كان و دابه‌شكردنى باشترى كاته‌كانمان بێت.
گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تى: ئایا به‌ڕاستى پێویستمان به گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه له‌م ساڵه نوێیه‌دا: گۆڕان به‌ره‌و باشتر! دیاریكردنى ئه‌و شتانه‌ى كه ده‌بێت له خۆمانى قه‌ده‌غه بكه‌ین، ئه‌مه هه‌نگاوێك به‌ره‌و گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى نزیكمان ده‌خاته‌وه، ده‌بێت له‌م ساڵه نوێیه‌دا گۆڕانكارى گرنگترین كارى ژیانمان بێت.
لایه‌نى خێزاندارى: پێویسته ساڵى نوێ ساڵێك بێت زۆرترین ئاوڕدانه‌وه بێت له‌كاروبارى خێزانى له ڕووى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌وه.
ماڵئاوا ساڵى 2022، به‌خێرهاتنى 2023.
ساڵى 2022 به‌هه‌موو سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كان ڕوداوه چاوه‌ڕوانكراوو له‌ناكاوه‌كان، له‌نێوان خه‌م و خۆشیه‌كان و پێكه‌نین و گریانه‌كان، هاوسه‌رگیرى و جیابونه‌وه‌كان، له‌دایك بوون و مردنه‌كان به‌هه‌موو یادگاریه‌كانیه‌وه ڕۆشت، ساڵى نوێ ساڵى تۆماركردنى خه‌ون و ئاره‌زوو به‌گه‌رخستنى توانا‌و خولیاكانى خود بێت. ساڵى خۆشبه‌ختى و ئاسوده‌یی خێزانى و پلانى تۆكمه بێت.
ساڵى تۆكمه‌كردنى بیر‌و باوه‌ڕو ئیمان به خالق بێت، ساڵى گۆران بۆ ژیانێكى باش و به‌ها باڵا ڕۆحیه‌كان بێت.
Abstract Christmas / New Year 2023 background. Metallic numbers and a Christmas ornament on shiny stars, glitter and defocused lights in a yellow blue contrast. Native image size: 5616x3744