دوو شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 25 2023

هەڵوەشانەوەی خێزان مەکەنە مۆدێل

شادان تالب
خشتەکانی ئەو دیوارەی کەخانووەکە پێکدەهێنن تا تۆکمەتربن پتەوتردەبێت، هەربۆیە خێزانەکانمان تا تۆکمەتربن کۆمەڵگە دامەزراوتردەبێت، ئەمە ئەونموونە سادەو سەرەکییەیەکە (کاک ئەحمەدی موفتیزادە)لەبابەتی خێزاندا بۆمان ڕووندەکاتەوە، لای وایە خاڵی جیاکەرەوە لەنێوان ئێمەو مەخلوقی دیکە لەم مەسەلەدا، بوونی ئیرادەیە، کەبێگومان ئیرادەی هەڵبژاردنەکە لەهەردوو لاوەبێت نەک تەنهالایەک.
گەورە مێژوونوس وفەیلەسوفی ئەمریکی (ویل دۆرانت)لە کتێبی مێژووی شارستانیەتدا لەبارەی خێزانەوەدەڵێت “:ئەگەرێکی زۆر دوورە مرۆڤی سەرەتایی لەخێزانگەلێکی پەرتەوازەدا ژیانی بەسەربردبێت تەنانەت لەقۆناغی ڕاویشدا، چونکە بەهۆی کەمی ئامڕازەکانی بەرگری، سروشتی مرۆڤ لەحاڵەتی تاکبووندا،هەرزوو دەبوونە خۆراکی ئاژەڵە دڕندەکان” .
ئەوەی جێی باسی ئێمەیە وەک تاکێکی موسڵمانی ڕۆژهەڵاتی، وابەستە بەکەلتوروو دین و هەڵکەوتەی ژینگەیی، پێویستە ودەبێت خێزان ماناو بنەمای بوون و ژینمان بێت.
ئەو بنەما دینیەی بۆمان بەیانکراوە لەمەسەلەی بونیادی خێزاندا کە مەرجی مەوەدەوڕەحمەت بەهەند وەرگیراوە، ئەگەر چی چوارچێوەی خێزان زۆر پیرۆزە لە ئاینی ئیسلامدا، بەڵام کاتێ ئەو مەرجانە فەرامۆشکرا ئینجا هەڵوەشاندنەوەی دەبێتە بێزراوترین حەڵاڵی خالق، کە حیکمەت لەمەش بەرقەرارکردنی ئازادییە بۆ خێزانێک کاتێک مایەی خۆشگوزارانینیە بۆ هەرلایەکیان، یان هەردوولا.
بەداخەوە ئەوەی ئێستە دەیبینین ڕۆژانە و کاری لەسەر دەکرێت وبەئاشکرا ڕەواجدەدرێت بەهەڵوەشاندنوەی خێزان لەسەر شتگەلێکێ بێماناو و ناجەوهەری و، ڕاگەیاندنی لە ڕاگەیاندنەکانەوە بێ ئەرزشکردنی خێزان و، دابڕینی تاکە لە خێزان، لەلایەکی دیکە لەئەگەری بوونی هەر گرفتێکی ماددی ومەعنەوی زۆر سادە دەست و برد پەنا ببرێتە بەر حەڵاڵە بێزراوەکە، جا چارەنوسی ژن ومنداڵ چی بەسەر دێت لەم بەینەدا کێشە نیە، گرنگ ئەوەیە لەچوارچێوەی خێزان هاتۆتە دەر. ئەم بەناو مۆدیلانە دەیانەوێت پێمان بڵێین نائاساییەکە ئەوەیە تۆ دەساڵ زیاتربێت لە چوارچێوەێ خێزانێکدا بژیت !
ئەم جیلە لەهەمووکات زیاتر پێویستی بەوەیە لەژێر،هەیمەنەی خێزاندا کۆ ببێتەوەو نەکەوێتە سەرجادە، دەبێت زیاتروزیاتردەست بەو دامەزراوە کۆمەڵایەتییەوە بگرین، چونکە دواجار ئەمە ئەسڵ وبنەمای ژیانێکی تەندرووست وڕاقی و مرۆڤایەتییە.

Check Also

لێرەوە دەست پێ بكە

خەرمان عبدالكریم ڕێگاكان چەندە ڕوناكبن ڕۆژێكدێت گڵۆپێكی ئەو ڕێگەیە بسوتێت، یاخود بكەوێتە بەر شەپۆلی كوژانەوەو …

6 کۆمێنت

  1. buying cialis online safely Ambulatory BP Efficacy Analysis

  1. Pingback: make money on apps

  2. Pingback: sudoku

  3. Pingback: federal ammo

  4. Pingback: slot88

  5. Pingback: Pilates Chiang Mai

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *