ن: ی. پ. د. عالیه فه‌ره‌ج مسته‌فا
پسپۆڕ له بوارى جێنده‌ر‌و خێزان
له وه‌زیفه سه‌ره‌كیه‌كانى خێزان بونیادنانى كه‌سایه‌تى ئه‌ندامانى‌و گه‌شه‌پێدانى ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌و، بوار ڕه‌خساندنیش بۆ سه‌لماندنى خودی ئه‌ندامانى، له‌مه‌وه پێكه‌وه‌ژیان پله‌ى یه‌كى پێده‌درێت له ڕیزبه‌ندى ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانى پڕۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى خێزان‌و په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان، ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه‌ش به به‌دیلى كۆنتڕۆڵكردنی خێزان داده‌نرێت به هۆى زه‌بر یان هه‌ر میكانیزمێكى تر.
هه‌ریه‌كه له دایكان‌و باوكان له ناو خێزانه‌كاندا، یان په‌روه‌رشیاران له ناو دامه‌زراوه‌كانى په‌روه‌رده، یان ڕاهێنه‌ران له دامه‌زراوه‌كانى ڕاهێناندا خاوه‌نى بۆچون‌و ئاڕاسته‌ى جیاوازن له دیاریكردنى هه‌ریه‌كه له فۆڕمى په‌یوه‌ندییه‌كانیان به مناڵه‌كانیانه‌وه یا ڕاهێنه‌راوه‌كانه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نى هه‌ڵویستى جیاوازیش به‌رامبه‌ر به به‌هاكۆمه‌ڵایه‌تیه باڵاكان كه ڕۆڵى سه‌ره‌كییان هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م تۆڕانه له په‌یوه‌ندی خێزانى‌و پیشه‌یى.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هه‌ن كه ڕۆڵى كاریگه‌ریان هه‌یه له داڕشتنى بۆچون و ئاڕاسته‌كانى دایكان‌و باوكاندا ، له‌وانه: ئه‌زمونى خودى دایك‌و باوك له قۆناغی مناڵیدا‌و بۆچونه‌كانى هه‌ریه‌كه له دایك‌و باوكیان‌و كه‌سه نزیكه‌كانیان وه‌كو باوه‌گه‌وره‌و دایه‌گه‌وره له بوارى مامه‌ڵه‌ى په‌روه‌رده‌یى‌و داڕشتنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان به كه‌سانى ده‌ور‌و به‌ریانه‌وه، هه‌روه‌ها باگڕاوندى مه‌عریفى‌و زانستى‌و ئه‌زمونى پڕاكتیكى دایك‌و باوك ده‌بنه هۆكارێكى دیاریكه‌ر بۆ فۆڕمى په‌یوه‌ندییه‌كانیان به مناڵه‌كانیانه‌وه.
لاوازى یان كه‌مى توانایى دایك‌و باوك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان به جگه‌رگۆشه‌كانیانه‌وه هه له قۆناغى مناڵى و هه‌رزه‌كارى تا قۆناغى گه‌نجى ده‌بنه پاڵنه‌رى بنچینه‌یى بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ند فۆڕمێكى نه‌خوازراو له مامه‌ڵه‌ى سه‌لبى دایك‌و باوك به‌رامبه‌ر مناڵه‌كانیان، له‌و فۆڕمانه به‌كارهێنانى زه‌برى ده‌رونى‌و سۆزدارى به‌رامبه‌ر جگه‌رگۆشه‌كانیان به مه‌به‌ستى ئاڕاسته‌كردنى یان كۆنتڕۆڵكردنى به شێوه‌یه‌كى كاتى یان درێژخایه‌ن.
فرمێسك ڕشتن‌و دوباره‌بونه‌وه‌ى گریان به‌هه‌ر پاساوێك بێت، ئامرازێكى ئه‌كتیڤه دایك یان باوك یان هه‌ردوكیان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌لێنه‌كانى بوارى توانایى‌و لێهاتویه‌كانیانى خۆیان، یان هه‌ژارى كه‌سایه‌تى خۆى له لایه‌ك‌و، كۆنتڕۆڵكردنى لایه‌نى سۆزدارى جگه‌رگۆشه‌كه‌ى له لایه‌كى تر، له ئه‌نجامدا كێشكردنى به‌زه‌یى مناڵ یان هه‌رزه‌كار یان گه‌نج ده‌بێت ده‌بێته ده‌ره‌نجامى كورتخایه‌ن‌و، ده‌ره‌نجامى درێژخایه‌نه‌كه‌شى بریتیه له بونى گریان به جۆریك له جۆره‌كانى زمانى گفتوگۆ‌و له‌یه‌ك گه‌شتن له نێوان دایباب‌و جگه‌رگۆشه‌كانیان‌و ته‌وریسكردنى ئه‌م زمانه له گفتوگۆ لاى مناڵه‌كانیان كه ده‌بنه خاوه‌نى خێزان.
كاریگه‌رى دوباره‌بونه‌وه‌ى گریانى دایك یان باوك بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تى دایباب، ڕه‌نگده‌داته‌وه له‌وه‌ى دایك یان باوك قه‌ناعه‌تێكى بۆ پێكدێت كه مافی خۆیه‌تى به‌گریان، فشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌رونى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى جگه‌رگۆشه‌كه‌ى به‌كاربهێنێت‌و ئیبتیزازى سۆزدارى‌و ده‌رونى بكات. ئه‌م قه‌ناعه‌ته به تێپه‌ڕبونى كات ده‌بێته ئاڕاسته‌یه‌كى پڕاكتیكى كه به‌به‌رده‌وامى پاساو بۆ به‌كارهێنانى ده‌هێنرێته‌وه‌و دایكان‌و باوكان هه‌وڵى چه‌پاندنى( تگبیع كردنى) ده‌ده‌ن له ڕیزى ئاڕاسته تایبه‌ته‌كان به داڕشتن‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاڕاسته‌كردنى په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كانیان.
له جێكه‌وته ڕاسته‌وخۆكانى گریانى دایك یان باوك یان هه‌ردوكیان بۆ سه‌ر مناڵه‌كانیان زۆره، له‌وانه:
- نه‌مانى هه‌ستكردنى مناڵ به ئه‌مان‌و ئارامى ده‌رونى كاتێك وێناى دایكى یان باوكى یان هه‌ردوكیان به لاوازى ده‌نه‌خشێت لاى كاتى گریاینیان‌و دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌و گریانه.
- دابه‌زینى ئاستى متمانه‌ى كه‌سى مناڵ یان هه‌رزه‌كار یان گه‌نج به خۆى، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا ڕه‌نگده‌داته‌وه له هه‌ریه‌كه له تێڕوانینى سه‌لبى كه‌سه بۆ خۆى‌و توانا‌و ڕۆڵه‌كانى.
- له‌ده‌ستدانى مناڵ یان هه‌رزه‌كار یان گه‌نج بۆ توانا په‌یوه‌سته‌كانى به نه‌خشاندنى وێنایه‌كى سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆى، بۆیه دواى تێپه‌ڕبونى كاتێكى درێژخایه‌ن خۆى له په‌راوێزى دایك یان باوكى به لاوازى ده‌بینێته‌وه.
I am sure this piece of writing has touched all the internet users, its really really pleasant article on building up new webpage.
Yes! Finally something about %keyword1%.
Ahaa, its nice conversation about this piece of writing here at this blog, I have read all that, so now me also commenting here.
I am extremely inspired together with your writing skills and alsowell as with the format in your blog. Is this a paid subject matter or did you customize it yourself? Either way stay up the nice quality writing, it’s rare to peer a nice blog like this one nowadays..
Hi there mates, how is all, and what you desire to say about this article, in my view its really remarkable in favor of me.
Greate pieces. Keep writing such kind of information on your blog. Im really impressed by your blog.
These are actually enormous ideas in about blogging. You have touched some good points here. Any way keep up wrinting.
fantastic submit, very informative. I’m wondering why the other experts of this sector do not understand this. You should continue your writing. I am sure, you have a huge readers’ base already!
Мойка самообслуживания под ключ — это удобно и выгодно. Оборудование европейского качества обеспечит стабильную прибыль.
Great post.