هه‌ڵاڵه محمد ئه‌ڵماس
خێزان به‌به‌ردى بناغه‌ى كۆمه‌لگه‌و دروستكردنى شارستانیه‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كۆمه‌ڵه‌گه‌كان له‌دێر زه‌مانه‌وه هه‌تا ئه‌مرۆ، خێزان بنه‌ماى بنچینه‌یى‌و دروستكردنى بونیاتى بووه.
له‌بونى خێزانێكى پته‌و ومتمانه‌دار‌و ته‌ندروستدا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروست به‌رهه‌م دێت.
ژیانیكى پر بایه‌خى مرۆیى بونیات ده‌نرێت‌و ئاسوده‌یى‌و ئارامى‌و دامه‌زراویى له‌ناخى تاكه‌كانیدا ده‌ڕوێت.
له‌گه‌ڵ گرنگى‌و رۆڵى بنچینه‌یى خێزان له‌ژیاندا، كه‌سه‌رچاوه‌ى ئاسووده‌ییه‌كانى رۆح‌و ده‌رونه، به‌ڵام چه‌ندان له‌مپه‌رو پیلان ده‌گیرێت بونه‌هێشتن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و بێ ڕێزسه‌یركردن وكه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌و گرنگیه‌كه‌ى.
گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، له‌گه‌ڵ بونى ده‌یان گرفتى نێوخۆیى وه‌ك سه‌قامگیرنه‌بوونى لایه‌نى ئابورى وسیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى وپه‌روه‌رده‌یى ویاسایى، كه‌زۆرجار هیچ قودسه‌یه‌تێكى ئه‌وتۆى بۆ ئه‌م ده‌زگا به‌رهه‌مهێنه مرۆییه نه‌هیشتۆته‌وه، ئه‌فسوس گرنگیه‌كى ئه‌وتۆ نادرێت به‌خێزان ویاسا‌و پایه‌كانى! گرنگى به زیندوو كردنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ڕیزو خۆشه‌یستى‌و متمانه‌و وه‌فاداریى‌و لێبورده‌یى نادرێت، نمونه جوانه‌كان گه‌وره ناكرێت وخه‌مى تر بۆ خێزان‌و تاكه‌كانى له‌سایه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاو جیهانگه‌رایى ورواڵه‌تخواز وهه‌وه‌سبازه‌كان وسیكۆلاره‌كان هاتۆته گۆرێ.
له ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه, چه‌ندان گۆنگره له‌سه‌ر پرسی خێزان ساز دراوه و به مه‌به‌ستی چاندنی كلتورێك كه بنه‌ما و هه‌ڵقوڵاوى ماده‌گه‌رایى‌و رۆژئاوایه، وه‌ك كۆنگره‌ى بوخارست له‌سالى 1974و، كۆنگره‌ى مه‌كسیك 1984و، قاهیره له‌سالى 1994، كه به‌مه‌ترسدارترین كۆنگره داده‌نرێن كه‌باس‌و ته‌وه‌ره‌ى بنچینه‌یى تیایدا، ئازادى و ڕه‌هایى سێكسى و، دانانى یاسا بۆى‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى كه‌به‌حه‌رام‌و قه‌ده‌غه‌له‌سنورى خێزان وپه‌یوه‌ندیه‌كانى دانراوه، هه‌روه‌ها حه‌ڵاڵكردنى له‌باربردنى كۆرپه‌له‌یه‌ك كه‌نه‌خوازراو بێت، كه‌نوێنه‌رى 160 ولات و1200 ڕێكخراوى ناحكومى تیایدا به‌شداربوون.
بونى ئه‌م كۆنگرانه له‌مه‌ڕ ڕه‌وشى خێزان، ئاماژه بۆ گرنگى‌و له‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسى خێزانى ڕاسته‌قینه‌و به‌هاكه‌یه‌تى، له‌دیدو ئایدیاى هه‌وه‌س بازان‌و سه‌رگه‌ردانان‌و فیمه‌نیسته‌كان و …
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌كى خێرا به گرنگى خیزان‌و، چۆنیتى خۆ رزگاركردن له‌و به‌ربه‌ستانه‌ى ئه‌مرۆى مادده‌گه‌رایى و هه‌وه‌سبازان بۆیان دروستكردوه، بده‌م، چونكه گرنگترین یه‌كه‌ى بێ پلانه!؟ بۆئه‌وه‌ى خێزانه‌كانمان له‌ته‌قلیدى ڕابردوو ده‌رچن‌و له‌هه‌مانكاتدا خۆیان ته‌سلیمى سیستمه‌كانى جیهانگه‌رایى به‌ته‌واوى نه‌كه‌ن، پێویسته بۆ پاریزگارى خێزان له‌و قه‌یرانه‌و له‌ڕوانگه‌ى كاره‌كانى خۆیه‌وه كه‌وه‌ك ده‌زگایه‌كى نموونه‌یى كه‌له‌خاكه‌كه‌یدا بنه‌ماكانى بیر‌و هزرى جوان‌و شیك به‌رهه‌م دێت‌و به‌رپرسه له‌چاندنى داب‌ونه‌ریتى ڕه‌سه‌ن‌و هۆشیارى تاك‌و ئاڕاسته‌كردن‌و قه‌ناعه‌ت پێكردنى، هۆكارى گه‌یاندن‌و به‌یه‌كگه‌یشتنى نه‌وه‌ى رابردوو به‌نه‌وه‌ى داهاتوو، ئه‌وه‌ش به‌بونیاتنان وچاندنى ئاكار‌و ئه‌خلاقه‌كانى خۆشه‌ویستى‌و لێبورده‌یى‌و توندوتۆڵى خێزانى‌و پاكێتى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌روانگه‌ى ئه‌م ئه‌ركانه‌وه:
1-ئه‌ركى بایلوجى: له مناڵبوون‌و پاراستنى جۆرى مرۆیى ڕه‌سه‌ن‌و پاك، رێكخستنى وه‌چه‌خستنه‌وه و، پارێزگارى كردن لێى به‌حه‌ڵاڵى ودروستى و، پاراستنى له‌نه‌خۆشیه‌سارى‌و باوه‌كان‌و، نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كان‌و هه‌ڵبژاردنى باشترین وپاكترین هاوسه‌رو هاوژین.
2-ئه‌ركى ده‌روونى: زیادكردنى هه‌ستى ئاسایش‌و ئارامى‌و ئاشتى‌و جێگیربون‌و ڕێكه‌وتنى ده‌رونى له‌خێزاندا،( هن لباس لكم وانتم لباس لهن) له‌گرنگترین ئه‌ركه‌كانه. چاره‌سه‌رى كێشه‌كان‌و، گه‌شه‌دان به‌متمانه به‌خۆبوون‌و به‌خشین وهه‌ستكردن به قورسایى تاك له‌خێزانه‌كه‌یدا، چونكه هه‌ستكردنى رۆله‌كان به‌خۆشه‌یستى ده‌یانپارێزى له‌هه‌ڵچوون وتوڕه‌یى وخۆئه‌زیه‌تدان‌و سه‌ركه‌شى‌و ته‌مه‌ڵى‌و لاموبالاتى.
3-ئه‌ركى په‌روه‌رده‌یى: په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى دایك‌و باوك له‌پله‌ى یه‌كه‌مدا، په‌روه‌رده‌ش له‌مانا گشتگیره‌كه‌ى ئاماده‌كردنى خواردن وخواردنه‌وه‌و دابینكردنى به‌رگ‌و شوێنى حه‌وانه‌وه نیه به‌ته‌نها، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ چاكه‌كار‌و دڵخۆش بێت به‌چاندنى به‌هاباڵاكان‌و داب‌ونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌پاڵپشت‌و هێزه له‌ژیانى تاكدا‌و زیاتر هانى ده‌دات بۆ رۆڵ بینین له‌ژیاندا، وه‌ك چاندنى پابه‌ندى ئاینى و خۆشه‌ویستى نیشتمان‌و ئینتما و هاوڵاتى بوون له‌دڵ‌و ناخى نه‌وه‌كاندا، هه‌روه‌ها قوربانیدان‌و پارێزگاریكردن. له هه‌مانكاتدا دانانى پلانێكى باش‌و تۆكمه له‌پشووه‌كانى هاوین‌و پشووه فه‌رمیه‌كان بۆ زیاتر سودمه‌ندبونى نه‌وه‌كانمان له‌كاته‌كانیان، كه به سودى تاك‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه ته‌واو ده‌بێت.
4-ئه‌ركى كۆمه‌ڵایه‌تى: فێركردنى نه‌وه‌كان له‌چۆنیتى مامه‌ڵه‌ى دروست‌و ڕه‌چاوكردنى سنوره‌كانى تێكه‌ڵى‌و دروستكردنى په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ڕوانگه‌ى پرۆگرامێك كه له‌خێزاندا دانراوه، بۆپاراستن‌و پاریزگارى كردن له‌داب‌ونه‌ریتى ره‌سه‌نى كوردى‌و ئیسلامى‌و چۆنیتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داب‌ونه‌ریته هاورده‌كان‌و كلتورى وڵاتان به‌و پێوه‌ره‌ى كه خێزان و كۆمه‌ڵگه قه‌بوڵى ده‌كات‌و مایه‌ى ئاسوده‌ییه.
5-ئه‌ركى ئابوورى: پاڵپشتى كردنى ژیانى خێزانى به‌ماڵ‌و سامان بۆده‌سته‌به‌ركردنى ژیانیكى ئابڕوومه‌ندانه بۆیان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى پلانێكى تۆكمه له‌سامانى هاتوو له‌گه‌ڵ خه‌رجى‌و به‌كار هێنه‌ردا، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ دڵنیایى له‌ئاینده‌دا، به‌پاشكه‌وتكردنى به‌شێك له‌سامانى به‌ده‌ستهاتوو.
6-ئه‌ركى هزرى‌و عه‌قڵى: زانایانى ده‌روونى ده‌ڵێن:”خێزان‌و كه‌سه نزیكه‌كان مامۆستا‌و وه‌ستاى یه‌كه‌من بۆ فێربوونى ئاكار‌و زمان‌و ئه‌زموون‌و مه‌عریفه‌ى منداڵه‌كان، له‌ئه‌وانه‌وه فێرى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌بن.
كه‌واته خێزان كارى گرانه‌و هه‌روا ئاسان ناتوانێ پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنى، به‌تایبه‌ت له‌م سات ووه‌خته‌ى پیلانگێران به‌هه‌موو جۆرێ دیانه‌وێ ئه‌و شێوازه‌ى كه له‌رۆژئاوا له‌سه‌ر خێزان تاقیكرایه‌وه وفه‌شه‌لى هێناو مرۆڤى ئه‌وروپى بێ كه‌س كرد، لاى ئێمه‌ش به‌بێ بیركردنه‌وه‌و خه‌مخواردن وبه‌ناوى گرنگیدان به‌خێزان وئافره‌ت تاقیبكه‌نه‌وه وخێزان‌و تاكى كوردى به‌ره‌و هه‌ڵدێرو هه‌ڵوه‌شان وبێ كه‌سى ببه‌ن. بۆیه له‌سه‌ر تاك به‌تاكمانه به‌گرنگیه‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانین و پلانى تۆكمه‌و بنه‌ڕه‌تى خۆمان هه‌بێت بۆ خێزانه‌كان ئه‌وه‌یش به‌گه‌ڕانه‌وه‌و زیندووكردنه‌وه‌ى ڕۆحى شه‌ریعه‌تى ئیسلام وداب‌ونه‌ریته ڕه‌سه‌ن وبه‌هاكانى مرۆڤى ڕه‌سه‌ن.