ئه‌میرئه‌حمه‌دعبدالقادر
ڕاهێنه‌رى بوارى په‌ره‌پێدانى مرۆیى
زۆرجار مندالأ له‌خۆڕا نزیكه‌كانى تووشى ئاریشه ده‌كات، ئایا چه‌ند جار نهێنیه‌كانى تۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانیتان كردوون، یاخود درێژه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى له ماڵدا ڕوویانداوون، دركاندوه بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌مانه كارى تایبه‌تن و پێویست ناكات‌و نابێت خه‌ڵكى تر لێى ئاگاداربن؟ هه‌روه‌ها، زۆربه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان له به‌رده‌م نه‌مان و داڕماندا به هۆى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانمان هه‌رچى به‌ر گوێیان كه‌وتووه دركاندوویانه.
هه‌ندێك جار مندالأ په‌نا بۆ دركاندنى نهێنیه‌كانى مالأ ده‌بات، به‌بێ مه‌به‌ست، له به‌رچه‌ند هۆكارێكى جۆراوجۆر،له‌وانه‌یه گرینگ‌ترینیان هه‌ستكردنى بێت به‌خۆ به‌كه‌مزانى، یان بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌جێگاى سه‌رنج‌و سه‌رسوڕمانى خه‌ڵك، یان بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین سۆز ده‌سته‌به‌ر بكات به ئاسایى، مندالأ له‌م كرداره ڕزگارى ده‌بێت كاتێك ته‌مه‌نى ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى ڕاستى و ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ له‌یه‌ك جیابكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش، هه‌ندێك له‌منداڵان ڕ‌ازى نابن یه‌ك وشه‌ش بدركێنن لاى خه‌ڵكى نه‌ناسراو له درێژه‌ى ئه‌م ڕووداوانه‌ى له ماڵه‌وه ڕووده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر پرسیاریشى لێبكه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ گرنگى‌و زیره‌كى مندالأ‌و پێویسته له سه‌رمان به‌كه‌م ته‌ماشاى نه‌كه‌ین و پشتگوێ‌یان نه‌خه‌ین. لێره‌دا مندالأ له ئاڕاسته كردنى باش نه‌بێت له هیچى تر‌ى كه‌م نییه.
به‌م چه‌ند هه‌نگاوه منداڵه‌كانمان له‌و خووه ناشیرینه رزگاریان ده‌بێت:
1. تێگه‌یاندنى منداڵه كانمان، كه دركاندنى نهێنیه‌كانى مال له كاره نه‌ویستراوه‌كان‌و بێزراوه‌كانه‌له‌لاى خه‌ڵكى، هه‌ندێك قسه‌ى تر هه‌یه، پێویسته سه‌رنجى خه‌ڵكى پێ ڕابكێشرێت.
2. به ئارامى ئه‌وشتانه‌ى له ماڵدا ڕووده‌ده‌ن بۆ منداڵه‌كه‌تى شی بكه‌ره‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى، ئه‌مه‌ى دواییان كارى تایبه‌ته‌و نابێت هه‌تا نزیكه‌كان و براده‌رانیش پێى بزانن.
3. به‌دواى هۆكاره‌كانى دركاندنى نهێنیه‌كان له‌لاى منداڵه‌كه‌تدا بگه‌ڕێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ سه‌رنجڕاكێشان‌و سوپاسكردن و پێداهه‌ڵدانى خه‌ڵك ده‌كات، سوپاسى بكه و ڕێزى لێ بگره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه پاراستنى خۆیه‌تى، تۆش زۆر زبر مه‌به له‌گه‌ڵیدا، و خه‌ڵاتى بكه ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوو نهێنیه‌كانى مالأ بڵاو نه‌كاته‌وه.
4. له سه‌ر دایكان و باوكان پێویسته نهێنیه‌كانى خه‌ڵك له به‌رچاوى منداڵه‌كانیان نه‌دركێنن، له‌وانه‌یه ئه‌مه ببێته چاولێكه‌رى له‌لاى منداڵه‌كانیان.
5. خۆ به‌دوور بگره له تووندوتیژى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م ئاریشه‌یه، چونكه توندوتیژى كاره‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، له‌گه‌لأ پێویست بوونى سه‌رزه‌نشت و ڕخنه‌گرتن له‌م كاره‌ى.
6. ڕێگه‌ى بیانووگرتن له هه‌ڵس و كه‌وته‌كه‌ى بگۆڕه، بۆ نموونه، بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر قسه‌ى له‌گه‌ڵدا مه‌كه، واشى لێبكه كه هه‌ست به‌م كاره‌بكات.
7. زێده‌ڕۆیى له‌سزادانىدا مه‌كه، چونكه به‌هاى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و،له‌گه‌ڵىدا ڕادێت.
8. وا له منداڵه‌كه‌ت بكه هه‌ست به گرنگى خۆى بكات له ناو خێزانه‌كه‌یدا، ئه‌ویش تاكێكه له ناویانداو به‌هاو ڕێزى خۆى هه‌یه و ئه‌ویش به‌هه‌موو نهێنیه‌كان و ڕووداوه‌كانى كه‌له ناو خێزانه‌كه‌یان ڕووده‌ده‌ن ئاگاداره، ئه‌مه‌ش واى لێده‌كات هه‌ست به گرنگى‌و گه‌وره‌ى خۆى بكات و متمانه به‌خۆ بوونى لا دروست بێت و فێرى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى ده‌بێت.
9. واباشه دایكان و باوكان په‌نا ببه‌نه به‌ر چیرۆك و سه‌رگوزشته‌كانى پێش نووستن و له ڕێگاى ڕووداو‌و چیرۆكى هاوشێوه‌ى ئه‌مانه، بۆ چاندنى ئه‌م مه‌به‌ستانه له‌دڵى منداڵه‌كانیاندا.
10. چاندنى بیروباوه‌ڕى ئاینى و خوو ڕه‌وشتى به‌رز له‌لاى منداڵه‌كانمان، وه‌كو: ئه‌مانه‌ت و خۆشه‌ویستى خه‌ڵك و درۆنه‌كردن و ڕاستگۆیى‌و نه‌دركاندنى نهێنیه‌كانى مالأ.