و: چیا حه‌مه‌عه‌لی
منداڵه‌كانمان پارچه‌یه‌كن له جگه‌رمان، ئه‌مانه‌تن لاى ئێمه، ئایا ده‌بێت ئه‌وئه‌مانه‌ته ونبكه‌ین‌و له‌ده‌ستى بده‌ین، خواى گه‌وره منداڵى پێبه‌خشیوین پێویسته ئێمه‌ش چاودێریان بكه‌ین، چونكه به‌رپرسین لێیان، هه‌روه‌كو سه‌روه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رمێت: “كلُّكم راع، وكلُّكم مسؤول عن رعِیَّته” متفق علیه، بۆیه له‌ڕۆژى قیامه‌تدا له‌سه‌ر كاروكردوه‌كانى منداڵه‌كانمان لێپرسینه‌وه‌مان لێده‌كرێت، به‌كرده‌وه چاكه‌كانی ئه‌وان ته‌رازووى چاكه‌كانى ئێمه قورسده‌بێت، وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: (والَّذِین امنُوا واتَّبَعَتْهُمْ ذرِّیَّتُهُمْ بِإِیمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذرِّیَّتَهُمْ) سورة الطور: الایة 21، هه‌روه‌ها دایك‌و باوك له‌دواى مردن سودمه‌ند ده‌بن له‌و دوعایانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه بۆیان ده‌كرێن، له‌ئه‌نجامى ئه‌و ماندوو بوون‌و تێكۆشانه‌ى دایك‌و باوك كه‌له‌پێناوى په‌روه‌رده‌و فیركردنیاندا كیێشاویانه.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمێت: (إذا مات الإنسان انقطع عمله إلا من ثلاثة: صدقة جاریة، أو علم یُنْتَفَعُ به، أو ولد صالح یدعو له) رواه مسلم. واته كاتێك مرۆڤ ده‌مرێت هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ دنیادا داده‌برێت ته‌نها سێ شت سودى ده‌بێت بۆى: خێرێكى جارىو به‌رده‌وام، زانست‌و زانیارییه‌ك كه‌سود به‌كه‌سانى تر بگه‌یه‌نێت، منداڵێكى ساڵح كه دۆعاى بۆ بكات).
زۆربه‌ى دایك‌و باوكان هه‌ولێكى زۆر ده‌ده‌ن بۆ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانیان، پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رجده‌كه‌ن بۆیان، كاتێك منداڵن جۆره‌ها یاریان بۆدهكڕن، كاتێكیش تۆزێك گه‌وره ده‌بن چه‌نده‌ها یارى ئه‌لكترۆنیان بۆ دهكرنو وازیان لێدههیین به‌دڵى خۆیان سه‌یرى هەرچی پێیان خۆشە بيكه‌ن، به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى كه‌وا دایكیان بیزار نه‌كه‌ن‌و به‌و یاریانه‌وه سه‌رقاڵبن، یان بۆئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌و یاریه ئهلكترۆنیانهوه زیره‌ك بن‌و فێرى شتى زیاتربن، كاتێكیش منداڵ گه‌یشته ته‌مه‌نى باخچه‌ى ساوایان، زۆربه‌ى دایك‌و باوكان په‌له‌ده‌كه‌ن له‌ناردنى منداڵه‌كانیان بۆ ئهوجێگایهو دابینكردنى شوێن‌و جێگه بۆیان، دواتریش ده‌یانخه‌نه قوتابخانه‌ى بیانى بۆ فێربوونى زمانهكانو تابڕوانامهى به‌رز به‌ده‌ستبهێنن، و ده‌ڵێن: “ده‌مانه‌وێت پاشه‌ڕۆژى مناڵه‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین”، لێره‌دا ناڵێین ئه‌وكارانه هه‌ڵه‌و خراپه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه‌له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نابێت په‌روه‌رده‌ى ئیسلاممان بیربچێت بۆ منداڵه‌كانمان، چونكه ئه‌و په‌روه‌رده‌یه كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر بنیاتنانى كه‌سێتیه‌كى به‌هێزو گونجاوى منداڵ هه‌یه.
دایكان‌و باوكان پێویسته گرنگى بهفێركردنى بنه‌ماكانى ئاینى ئیسلام‌و نوێژ‌و ترسان له‌خواو په‌روه‌رده‌ى دروستى منداڵه‌كانیان بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنى منداڵ‌و به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى به‌رز پشتگوێ نه‌خه‌ن، هه‌ندێ دایك‌و باوك كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كەن لهڕاهێنانى منداڵ له‌سه‌ر نوێژكردن هه‌ر له‌منداڵییه‌وه، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده كردنى منداڵ له‌سه‌ر عه‌قیده‌یه‌كى ڕاست‌و خواپه‌رستى و كرده‌وه‌ى باش تا منداڵ ببێته كه‌سێكى سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى كه‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و كرده‌وانه‌ى دایك‌و باوك فێرى منداڵه‌كانيان ده‌كەن.
ڕاهێنانى منداڵ له‌سه‌ر پاكوخاوێنى ونوێژكردن، كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژى منداڵ، منداڵیى قۆناغی ڕاسپاردن نیه، به‌ڵكو قۆناغی ئامادهكردنو ڕاهێنانو مهشقپێكردنه، تا ئه‌وكاته‌ى ده‌گاته قۆناغی ڕاسپاردن، ئه‌وكاته ئاماده‌باشی هه‌یه بۆ به‌جێهێنانى ئهركو واجباتهكانو هه‌ڵگرتنى ڕاسپارده‌كانى.
له‌سه‌ره‌تادا منداڵ ڕابهێنرێت له‌سه‌ر نوێژكردن له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دایكدا، به‌وه‌ى له‌ته‌نیشت دایكیانه‌وه بوه‌ستن له‌كاتى نوێژكردنداو هه‌ندێ جوڵه دووباره بكه‌نه‌وه، پاشان فێرى خۆ خاوێنكردنه‌وه‌و ده‌ستنوێژگرتن بكرێن هه‌ر له منداڵییه‌وه، واته پێش ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵان، پێویسته هه‌ندێ له‌ڕه‌وشته‌كانى چوونه سه‌رئاوى فێربكرێت، كه‌چۆن خۆى پاكوخاوێن بكاته‌وه، لهشو وجلو به‌رگه‌كه‌ى بهخاوێنى ڕابگرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى نوێژ بهپاكو خاوێنیهوهى بۆ ڕوونبكرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نهرمو نیان‌و له‌سه‌رخۆیی، و بهرگهگرتنو ئارامگرتن له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌منداڵ ده‌یكات.
ئه‌و باوكانه‌ى كه‌نوێژه‌كانیان له‌مزگه‌وتدا ده‌كه‌ن، پێویسته نوێژه سوننه‌ته‌كانیان له‌ماڵه‌وه بكهنو هه‌وڵبده‌ن كوڕه‌كانیان ڕابهێنن له‌سه‌ر نوێژكردن‌و رێزگرتنى كاتى نوێژ، فێرى ئادابه‌كانى نوێژ‌و یارى نه‌كردن له‌كاتى نوێژكردندا، ئه‌گه‌ر كوڕ ته‌مه‌نى گه‌یشته حه‌وت ساڵان پێویسته باوكان هاوڕێیهیتان بكهنو بیانبه‌ن بۆ نوێژكردن له مزگه‌وتداو چاودێریان بكه‌ن، له‌ته‌نیشتیانه‌وه بوه‌ستن له‌كاتى نوێژكردندا، بۆ ئه‌وه‌ى دڵیان پابه‌ندبێت به نوێژكردن‌و مزگه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها پێش ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵان فێری سوره‌تى فاتیحه‌و هه‌ندێ لهسورهته كورته‌كان بكرێن بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى نوێژكردندا بیانخوێنن، هه‌روه‌ها پێداگری بكرێت له‌سه‌ر به‌جێهێنانى ده‌ستنوێژو ئه‌نجامدانى نوێژ بهڕێكو پێكى و كردنى هه‌موو جوڵه‌كان یه‌ك له‌دواى یه‌ك، و ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كرده‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى كرد له‌كاتى نوێژدا بۆى ڕاستبكرێتهوهو ئامۆژگارى بكرێت‌و ئارام بیگیرێت له‌سه‌رى.
هانى منداڵ بدرێت له‌سه‌ر نوێژكردن ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌ك ركاتیش بێت، پاشان ورده ورده زیاد بكرێت، له‌سه‌ره‌تادا زۆر نه‌كرێت له‌منداڵ بۆ به‌جێهێنانى هه‌موو نوێژه‌كانى له‌كاتى خۆیدا، تاخۆیان له‌سه‌رى ڕادێن.
كه‌منداڵ ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵانى ته‌واو كرد‌و به‌ره‌و ته‌مه‌نى ده‌ساڵان چوو، پێویسته ئه‌و فه‌رموده‌مان له‌بیر بێت كه ده‌فه‌رمێت: عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما، قال: قال رسولُ الله صلى الله علیه وسلم: “مُرُوا أولادَكم بالصلا‌ة وهم أَبناء سبع، واضربوهم علیها وهم أبناءُ عشْر، وفرِّقُوا بینهم فی المضاجع” رواه أبو داود، وحسنه عدد من العلما‌ء.
فێرى منداڵ بكرێت، تا تێبگات كه قۆناغی به‌جێهێنانى نوێژى له‌سه‌ر واجب بووه.
دواى ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵان پێویسته زیاتر گرنكى بهفێركردنى ده‌ستنوێژو نوێژكردن بدرێت‌و فێرى ههندى دۆعاى تایبه‌ت بكرێت له‌دواى نوێژه‌كانه‌وه بیخوێنێت، فێرى ئه‌وه بكرێت كهلهنوێژدا نابێت جوڵه‌ى زۆر بكات‌و پێویسته به‌له‌سه‌رخۆیی ئه‌نجامى بدات، هه‌روه‌ها باسی پاداشتى نوێژكردن لاى خواى گه‌وره‌و ئه‌و سزایه‌ى كه بۆ نوێژنهكهرانه له‌ڕۆژى دواییدا بۆ ڕوون بكرێته‌وه .
باوكان پێَشهنگى كوڕهكانو دایكان پێشه‌نگى كچهكانیانن، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك پارێزگارى له‌نوێژه‌كانیان بكهنو له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامى بده‌ن، ئه‌وكاته ده‌بنه پێشه‌نگێكى باش بۆ منداڵه‌كانیان‌و ئه‌وانیش چاو له‌وان ده‌كه‌ن.
دواى قۆناغی هاندانى منداڵ له‌سه‌ر هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانى له‌ته‌نیشت دایك‌و باوكیه‌وه، دواتر قۆناغی جێبه‌جێ كردن دێت، پێویسته باوكان به‌رده‌وام كوڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ مزگه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ى فێرى هاوڕێیه‌تى كه‌سانى باش‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌سانى زانا‌و له‌خوا ترس بێت، هه‌روه‌ها منداڵ بخرێته ئه‌و خولانه‌ى كه‌بۆ قورئان خوێندن‌و له‌به‌ر كردن ده‌كرێنه‌وه، فێرى زیكره‌كانى دواى نوێژ بكرێت‌و به‌رده‌وام نیعمه‌ته‌كانى خوا بۆ به‌نده‌كانى بۆباس بكرێت‌و فێری بكرێت كه‌نوێژ تاكه په‌یوه‌ندى نێوان خواى گه‌وره‌و بهندهكانیهتى، و یه‌كه‌م كارێكه له‌ڕۆژى قیامه‌تدا خواى گه‌وره له‌سه‌رى له‌به‌نده‌كانى ده‌پرسێته‌وه.
له‌م قۆناغه‌دا پێویسته به‌قسه‌ى خۆش‌و نهرمو نیانى و ئارامگرى له‌سه‌ر ساردى نواندنى منداڵ له‌نوێژدا بێت، ئامۆژگارى كردنى منداڵ‌و هاندانى به مادى و بهمهعنهوهى، ئه‌گه‌ر هه‌ر چار نه‌بوو په‌نا ببرێت بۆ كه‌سانى زانا‌و به‌ته‌مه‌نه‌كان بۆ رینمایی كردن له‌سه‌ر چۆنێتى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ل ئه‌و جۆره منداڵانه‌دا، یان په‌نا ببرێت بۆ گێرانه‌وه‌ى چیرۆك، چونك چیرۆك كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رونى منداڵ، یان به‌كار هێنانى وێنه‌و كۆمپیوته‌ر یان هه‌ندێ یارى بۆڕاهینانى منداڵ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانى بهڕێكوپێكى.
پێویسته دایكان‌و باوكان رێزى كاتى نویژهكان بگرن‌و له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامى بده‌ن، كاتیك كهبانگ دراو دایك‌و باوك له‌گه‌ڵیدا وتیانهوهو به‌په‌له هه‌ستان بۆ ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانیان، ئه‌و كاته ئه‌و كرده‌وانه‌یان له بیروهۆشی منداڵه‌كه‌یاندا ده‌چه‌سپێت‌و فیرده‌بێت كه ئه‌ویش چۆن ڕێزى بانگ‌و نوێژ بگرێت، باسهرقاڵیش بێت بهئیشوكارى تره‌وه.
گێڕانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌رمان د.خ بۆ منداڵه‌كان كه‌چۆن له‌كاتى هه‌موو ناڕه‌حه‌تى‌و بێتاقهتیهكدا هه‌ستاوه به‌ئه‌نجامدانى نوێژ بۆئه‌وه‌ى ئه‌و خهمو ئازاره‌ى له‌سه‌ر سووكبێت، چونكه نوێژ ده‌بێته مایه‌ى زیادبوونى ڕزق‌و ڕۆزى و ته‌ندروستى مرۆڤ دهپارێزێتو به‌ڵاو موسیبه‌ت لاده‌دات‌و شیفاى نه‌خۆشیه‌و دڵ به‌هێز دهكاتو ده‌روون ئارامدهكات، تهمبهلى ناهێڵێتو چالاككهرهو هێز به‌خشه‌و دڵ‌و ده‌روون ده‌كاته‌وه، خۆراك به‌خشه به‌ڕۆح، دڵ ڕۆشندهكات، ڕوخسار سپى و دره‌وشاوه ده‌كات، به‌ره‌كه‌ت هێنه‌ره‌و دوورخه‌ره‌وه‌یه له شه‌یتان، نزیككهرهوهیه له خواى گه‌وره، به‌گشتى كاریگه‌رى سه‌رسوڕهێنه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر پاراستنى ته‌ندروستى دڵ‌و جه‌سته.
ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت كه‌كاتى فه‌رزبوونى نوێژ بۆ به‌نده‌كانى خوا له‌ژیانى پێغه‌مبه‌ردا له چ كاتێكدابوو، ئه‌و كاته‌ى دواى ساڵى ماته‌مینى كهخهدیجهى خێزانى‌و ئه‌بو تالبی مامى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كۆچیان دوایی كرد، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه له‌سه‌ر شانى لابچێت به‌هۆى نوێژكردنهوه خواى گه‌وره نوێژى له‌سه‌ر موسڵمانان واجب كرد، هه‌روه‌ها تاكه عیباده‌تێكه كهلهشهوى ئیسرا‌و میعراجدا فه‌رز كرا، كه ده‌لاله‌ته له‌گرنگى و گه‌وره‌یی پله به‌رزى نوێژ.
كۆتا شتى گرنگیش ئه‌وه‌یه كه دایك‌و باوك دۆعای هیدایهتو پایه‌ندبوون له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست‌و پشتیوانى خواى گه‌وره بۆ گه‌یشتن بههیدایهتان بۆ خۆیان‌و بۆ منداڵه‌كانیان بیر نه‌چێ، پایه‌ندبن به به‌جێهێنانى عیباده‌ته‌كانى خواى گه‌وره، به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانى نوێژه‌كان له‌كاتى خۆیدا، له‌گه‌ڵ بیرخستهوهى به‌رده‌وامى دڵسۆزى بۆ خواى گه‌وره له‌هه‌موو كارێكدا.
Nice article inspiring thanks. Hello Administ .https://www.shellerim.org/
Thank you great post. Hello Administ .https://www.shellerim.org/
Тут можно преобрести взломостойкие сейфы цена сейф взломостойкий купить
After all, what a great site and informative posts, I will upload inbound link – bookmark this web site? Regards, Reader. https://www.shellerim.org/
Тут можно преобрести cейф взломостойкий купить взломостойкие сейфы
Thank you for great information. Hello Administ . https://www.shellerim.org/
pdacenter.ru – сервис по ремонту бытовой техники
Ремонт духовых шкафов в Барнауле в официальном сервисном центре PDACENTER.
Наши инженеры выполняют ремонт любой сложности по дотупным ценам!
Thank you great posting about essential oil. Hello Administ . Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Great post thank you. Hello Administ . https://www.shellerim.org/
Hi, just required you to know I he added your site to my Google bookmarks due to your layout. https://www.shellerim.org/
I really love to read such an excellent article. Helpful article. Hello Administ . Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Thank you great post. Hello Administ .Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Thank you for great article. Hello Administ .Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Thank you for great information. Hello Administ . Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
After all, what a great site and informative posts, I will upload inbound link – bookmark this web site? Regards, Reader.Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Thank you for great content. Hello Administ. Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Great post thank you. Hello Administ . Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Hello Donation Aid to Gazze Filistin Gaza and Palestine Tether TRC20 USD. Address: TKXAAun1KtAZ1XQjtE7PAEnkutoNHnNJ6n
Great post thank you. Hello Administ . Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Hello Donation Aid to Gazze Filistin Gaza and Palestine Tether TRC20 USD. Address: TKXAAun1KtAZ1XQjtE7PAEnkutoNHnNJ6n
Hello! I could have sworn I’ve been to this blog before but after browsing through some of the post I realized it’s new to me.Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Hi, just required you to know I he added your site to my Google bookmarks due to your layout. But seriously, I believe your internet site has 1 in the freshest theme I??ve came across.Seo Paketi Skype: By_uMuT@KRaLBenim.Com -_- live:by_umut
Hello Donation Aid to Gazze Filistin Gaza and Palestine Tether TRC20 USD. Address: TKXAAun1KtAZ1XQjtE7PAEnkutoNHnNJ6n
Hello Donation Aid to Gaza and Palestine Tether TRC20 USD. Address: TKXAAun1KtAZ1XQjtE7PAEnkutoNHnNJ6n
Профессиональный сервисный центр по ремонту бытовой техники с выездом на дом.
Мы предлагаем:ремонт бытовой техники в мск
Наши мастера оперативно устранят неисправности вашего устройства в сервисе или с выездом на дом!
Hello Donation Aid to Gaza and Palestine Tether TRC20 USD. Address: TKXAAun1KtAZ1XQjtE7PAEnkutoNHnNJ6n