وەرگێڕ/ شانۆ عارف
- بەهێزکردنی پەیوەندی چاو بەچاو
ئەویش بە ڕاهێنانی تەماشکردن لە کونی بۆریەک یان شتێکی هاوشێوەی ئەو، یاخود کاغەزێک دەهێنێن و کونێک بە ئەندازەی چاوی تێدەکەین پاشان پێی دەڵێین لەوێوە سەیر بکات و ببینێت، یاخود بەدانانی ستیکەری بچوک لەسەر چاوی کەسی بەرامبەر… - ناسینی ناو
وەک ناوی ئەندامەکانی خێزان ، یان ناوی ئەندامەکای لەشی خۆی.
3.نیشانەکردن
ئاماژەدان بە پەنجەی شایەتومان بۆ دورو نزیک، پێویستە بە دەست ئاماژە بکرێت چونکە مناڵ کێشەی تێگەشتن و ناسینی شتەکانی هەیە… - فەرمانی بچوکی پێبدە
بۆنمونە ئەو دەرگایە دابخە، تۆپەکە بکەرە سەبەتەکە، چەپڵە لێبدە…هتد. - بە ئاوازەوە قسەی لەگەڵ بکە
مناڵانی خوار چوارساڵ نیوە گۆی راستیان چالاکترە بۆیە بە ئاوازەوە وشەکان بڵێ. - ٭ بیرتان نەچێت دەبێت قسەکانتان (كورت، ڕون، بە دەنگی بەرزتر لەئاسایی و بە ئاوازەوە) بڵێن..
٭بیرتان نەچێت پێش ئەوەی مناڵ قسە بکات دەبێت:
*پەیوەندی کۆمەڵایەتی باش بێت
*ناوی کەس و شتەکان بناسێتەوە
- لە فەرمانەکان تێبگات