پەروين حەمە عەلی
پێویستە ژیانی هاوسەرگیری لەبانقێکی خۆشەویستی وسۆزەوە سەرچاوە وەربگرێ، لەوسامانە سود وەربگیرێت بۆکاتی چارەسەری گرفت و ناکۆکیەکان.. بۆیە پێویستە رەسیدی سامانی سۆزوخۆشەویستی لە نێوان ژن و مێردا ئەوەندە زۆربێت لەکاتی ناکۆکیدا نەهێڵن زوو باخەڵیان خاڵی بێ دراوی خۆشەویستیان پێ نە مێنێ خێرابکەنە سەرئیفلاس و بێ دەرامەتی.
چارەسەری ناکۆکی پێویستی بەگەڕانەوە هەیە بۆ ڕەسیدی خۆشە ویستی ئەوکاتە سات و جوان و قسە شیرین هە ڵوێستە هاوبەشانەی ڕابردوو، چونکە لە کاتی داخبوونی گرفت و گەرمبوونی ناکۆکیدا مەگەربە یادکردنەوەی ئەو ڕابردوە خۆشە و سامانی سۆز ئاگری کێشەکە بکوژێنرێتەوە، بۆیە زۆرگرنگە ژن و مێرد نەهێڵن ئەوڕە سیدو سامانە بانقیە خۆشەویستیەیان لێ ببڕێ .. پێوێستە ئەوەش بزانین کەمەرج نیە هەموو کات ئەم بانقی سامانی خۆشەویستیە وەک یەکی تێدڵبن زیادوو کەم دەکات وئەمەش بارێکی ئاساییە.
بەرپرسیاریە تی هاوبە ش:
لە کاتی ڕودانی ناکۆکیدا نابێ ژن ومێرد خەمی ئەوەیان بێ کێیان تاوانبارەو کێ دە ست پێشخەری کردووە لە گرفتەکە، ئەوەی تریشیان لە هەوڵی ئەوەدابێ لەبەرپرسیارێتی بەرپاکردنی ناکۆکیەکە ڕابکا، چونکە ئەمە باروودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، هەردووکیان لە سەربۆچونی خۆیان سورتردەکاو لە چاڕەسەر خۆیان دوور دەخەنەوە، بۆیە له کاتی بەرپابوونی ناخۆشی و کێشەداهەریەکەیان حەزی لە سوكکردنی باسەکه بێ ودە ست پێشخەری لەئاشتەواییدا بکاتە ئامانج زمانێکی ئارام و شیرین بە کاربێهنێ بۆدۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش لە ڕوانگەی ئەوەوە کەبەرپرسیاریەتی هاوبەشە و تاوان بەتەنها لە کە سێکەوە نەبووە و به تەنها یەکێکیشیان چارەسەرناکرێ. چە ند جوانە ژنەکە یا مێردەکەی کێبڕکێ بکە ن لە ساردکردنە وەی گرفتەکەو ئارامکردنەوەی باروودۆخی ماڵەکە، بەزمانێکی شیرین هاوبە شی خۆی لە هە ڵەدا ڕابگەیەنێت، بانگەشە بکات بۆدۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش و گونجا و بۆڕێگرتن لە دووبارە بونەوەی ناکۆکی، ئەوسا پێکەوە دەستنیشانی هۆکارەکانی کێشەکە دەکەن و بۆ چارەسەری باش دەگەڕێن.

Trolls may not understand what country music is really about, but Farm.FM has the songs that tell the real story. — bohiney.com
Satirical news: Chickens start a delivery service for fresh eggs, eggs-traordinary efficiency. — Comedy Club Los Angeles