وەرگێڕانی بەدەستكارییەوە: سروش ئاوات
*ئەو كەسە سەركەوتوو دەبێت، كە توانای ئارامگرتنی هەیە لە هەموو كاتەكانی ژیانیدا.
*بۆ ئەوەی پەرە بەخودی خۆت بدەیت، گەوهەرە شاراوەكەی ناخت بەكاربهێنە.
*هەڵەكانی دەوروبەر قبوڵا بكەو، هەڵەكانی خۆشت دانی پێدا بنێ.
*سەركەوتووەكان دوربین ترن لە خەڵكانی ئاسایی.
*بەردەوام بە لەبەدەستهێنانی كارە مەحاڵەكاندا.
*سەرقاڵبوون بە دوو كار لەیەك كاتدا، ئەگەری لەدەستدانی هەردوو كارەكەت هەیە، ئەمەش بۆ سەركەوتن نەشیاوە.
*لەكاری بچووكەوە بۆ كاری گەورە دەست پێبكە.
*هاوڕێی دڵسۆز، ڕۆڵ لە دروستكردنی كەسێتیت دەدات.
*كەسە سەركەوتووەكان ئامۆژگاری بۆ سوودبینین بەكاردەهێنێت.
*چێژوەرگرتن لە هەموو ساتەكانی ژیان وەك ئەوەی ژیان فرە ڕەنگ بێت.
*هەمیشە بۆ هەستە خراپەكانت نەخێر بەكاربێنە، لێرەوە فێری تەمێ كردنی هەستی خراپ دەبیت.
*پلان دابنێ بۆ گەشتە درێژەكەی ژیان.
*شكستەكان، جارێكی تر گوڕی هەستانەوەت پێ دەبەخشێت.
*گرنگ نییە چی دەكەیتو بیرت لەكوێیە، گرنگ ئەوەیە لەكوێوە هاتوویت و دواتر بۆ كوێ دەگەڕێیتەوە.
*خۆزگە بۆ سەركەوتنێك مەخوازە كە چەند هەنگاوێك لێتەوە دوورە، هەوڵدان و پشت بەشتن بەو خالقەی هێناویتە بوون مەحاڵەكانت بۆ دەهێنێتە بوون.
*ووتەی ناو زار كاریگەرترین هێزە بەرامبەر بەو كارە مەحاڵانەی مرۆڤ دەیانكات.
*ئاماژەی مێشك وات لێدەكات باش بیت یان خراپ، چەسپاندنی هەر بەهایەكی باش و خراپ پەیوەندی بەو ئاماژەوە هەیە.
*چاوەڕێبوون بۆ گریان پێویستی بەهەردوو كاتی خۆشی و ناخۆشیشەوە هەیە.
*بەختەوەری مرۆڤ پەیوەست نییە بەوەی خەڵك چاوەڕوانی چیت لێ دەكات، ئەوەی ئەو چاوەڕوانیەتی شكستی تۆیە، گرنگ ئەوەیە بەباشتر بەدەستی بهێنیت .
سەرچاوە:
همسات النجاح