و:رۆژگار شێخ كمال
ھەنگوین: “ھەرگیز مەڵێ ھەرگیز”، ئەم وتەیە ناگونجێت بەکاربھێنرێت بۆ ھەنگوین، شوێنەوارناسێک کۆپەڵەیەک ھەنگوینی دۆزیوەتەوە لە چاڵێدا کە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر و ھێشتاش دەستدەدات بۆ خواردن نھێنییەکەی چییە؟؟ بەھۆی بەرزی ڕێژەی ترشێتییەکەی و بوونی ھایدرۆجین پێر ئۆکساید تیایدا، کە ھەردوکیان ڕۆڵی مادەی پاێزەریان ھەیە لە خۆراکدا (مواد حافزە)
سرکە: بڕێک لە سرکەی سێو یارمەتیدەر ئەبێت بۆ پاککردنەوەی جگەرت، پێویست ناکات بترسین لەوەی کە بڕێکی زۆر ھەڵگرین، چونکە بەھۆی بەرزی ڕێژەی ترشێتیەکەی ڕێ لە خراپ بوونی ئەگرێت.
نیشاستەی گەنمەشامی: ئەگەر نیشاستەت بۆ ماوەیەکی زۆریش ھەڵگرتبێت ھێشتا ئەتوانیت بەکاری بھێنیت بۆ توندکردنەوەی گیراوە(سۆس) و شۆربا(سوپ) و شلە، بە مەرجێک لە شوێنێکی وشک و ساردا ھەڵیگری.
خوێ: سۆدیۆم کلۆرایدی خاوێن، بوونی ئەگەڕێتەوە بۆ چەند ملیار ساڵ لەمەوبەر، لەبەر ئەوە جێی سەرسوڕمان نییە کە خوێ ئەمێنێتەوە بۆ ھەتاھەتایە، تا زیاتر لە شێداربوون بیپارێزین زیاتر ئەمێنێتەوە، جگە لە خۆی بەکاردێت بۆ پارێزگاریکردن لە خۆراکی دیکەش، بەتایبەت بۆ پاراستنی خۆراک لە توشبوون بە بەکتریا و کەڕو
پاقلەمەنیەکان (وشککراوە): وەک سۆیا و فاسۆلیا و پاقلەی سودانی، ئەگەر لە کیسەدا ھەڵیانگرین کە ھەوادەرکێش کرابێت ئەوا ھەرگیز تێکناچن، ھەروەھا ئەمانە زۆر بەسوودن بۆ تەندروستی بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆرلە پڕۆتین و ڕیشاڵ وڤیتامین و کانزا تیایاندا، بەڵام تا زیاتر بمێننەوە زیاتر ڕەق ئەبن و بەھۆی ئەمەشەوە زیاتر کاتیان ئەوێت بۆ کوڵان.
شەکر: بە مەرجێک لە گەرمی و شێداربوون ببارێزرێت، ئەمەش شەکر ئەگرێتەوە بە ھەموو جۆرەکانییەوە، وەک؛ شەکری کڵۆ و شەکری تۆز(پاودەر) و شەکری قاوەیی…..ھتد.
مەی: بە مەرجێک لە شوێنێکی ساردا ھەڵگیرێت بەبێ کردنەوەی سەرەکەی، ئەوا ھەرگیز تێکناچێت، بەڵام ھەر کە ھەوای بەرکەوت کارلێکی ئۆکسان ڕوودەدات و کار لە تام و پێکھاتەکەی ئەکات.
پوختەی ڤانێللا: ئەگەر لە شوێنێکی ساردا ھەڵگیرێت ھەرگیز خراپ نابێت، بەھۆی بوونی مادەی کھول تیایدا، بەڵام ئەگەر ڕەسەن(اصلی) نەبێت تەنھا ٢ بۆ ٤ ساڵ بەرگە ئەگرێت.
برنجی سپی: بە ھەڵگرتنی لە سەلاجە یان فریزەر ئەبێتە ھۆی پاراستنی بەڵام بە مەرجێک لە کیسەی داخراودابێت، بەڵام کە لە دەرەوە دابنرێت و ھەوای بەرکەوێت تەنھا بۆ چەند ساڵێک بەرگە ئەگرێت
“بخۆ و بخۆرەوە کاتێک ئەتەوێت”
لە ئینتەرنێتەوە