الإثنين , ديسمبر 8 2025

لەڕێی وێنەکێشانەوە دەرونی منداڵەکەت بخوێنەوە

وەرگێڕانی: شانۆ عارف
وێنەکێشان زمانی منداڵە، لەڕێی وێنەوه ئێمە دەتوانین پەی بە دەرون و ڕوحی بەرین، بزانین ئەو منداڵە سەلامەتە یان دەروون نەخۆش، شادە یان نائارام، منداڵ لەڕێی وێنەوە تێگەشتنی خۆی بۆشتەکانی دەوروبەری دەردەبڕێت نەک درکی. چیرۆکی قوتابحانەو ژیانی ڕۆژانەو حەزو ترس و خەونی داهاتووی دەنەخشێنێت.
وێنەکێشان شتێکی غەریزییە لای منداڵ، بەیەکێک لەقۆناغەکانی گەشەی زهنی دادەنرێت و کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی بیروهۆشی… لێکۆڵەڕەوەکان دەڵێن وێنەکێشان لە ئەندێشەو هەست و نەستی منداڵەوە دەردەچێت، بۆیە دەتوانین کەسایەتی منداڵەکە دیاری بکەین و دەرمانی بکەین ئەگەر کێشەیەکی هەبوو، بگرە لەڕێی وێنەوە باشتر ناخی منداڵەکە تێدەگەین هەتا قسەکردنی.
منداڵ هەر لەسەرەتادا لەڕێی دەنگەوە هەستەکانی بەیان دەکات، هەروەها ئەگەر پێنوسێکی بدەیتێ هێڵی خواروخێچ دەکێشێت کە ئەمەش بەشێکە لەقسەی منداڵ، بەڵام ئەمەیان گرنگ نیە لای دایک و باوک بەیاری منداڵانە لێکیدەدەنەوە، لەکاتێکدا بەشێکە لەوتە و ناخی منداڵەکە، بگره لەسێ ساڵیدا ناو دەنێت لەوێنەکانی..
منداڵ لەکەیەوە دەتوانێت وێنە بکێشێت؟؟
هەر لەسەرەتاوە هێڵی خواروخێچ دەکێشێت، بەڵام بەگشتی لەدوای دووساڵەوە دەتوانێت پێنج پەنجەی بەکاربێنێت بۆ وێنەکێشان… خاڵێکی گرنگ ئەوەیە ئێمە تا دە ساڵی تەمەنی منداڵ دەتوانین وێنەکان لێکبدەینەوە، چونکە غەریزەو نەستی منداڵە، لەدوای دە ساڵیەوە وێنەکان ئامانجدارن و بەویستی خۆی دروستیدەکات.
تەنها خودی وێنەکە گرنگ نیە بۆ لێکدانەوە، بگرە ئەو ڕەنگانەی بەکاریان دێنێت، فشاری پێنوسەکە لەسەر کاغەز، چواردەوری وێنەو وردەکاریەکانیش گرنگە… لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەگرنگی ڕەنگ بکەم. ڕەنگە ئاڵاوواڵاکان شادی بەخشن و هەستی منداڵان تێر دەکەن، هەر لەسەرەتای تەمەنی منداڵەوە دەبێت نیشانی منداڵ بدرێت لەڕێی یاری کارتی ڕەنگاوڕەنگەوە.
گرنگە باس لەوەش بکەین بەکارهێنانی ڕەنگ و سەنتەری وێنەکەو چۆنێتی و چیەتی وێنەکە جیاوازە لەبەینی کوڕو کچدا، لە کچانی تەمەن دوو بۆ سێ ساڵی وێنەکان لەڕاستی نزیکترن لەچاو منداڵی کوڕ لەهەمان تەمەندا، بەڵام وردوردە بەتێپەڕینی تەمەن ئەو جیاوازیە نامێنێ لەبەینی کچ و کوڕدا.. دەرونناسان دەڵێن هەتا ڕەنگەکان سروشتی تربن نیشانەی دەرون دروستی ترە، منداڵە بچوکەکان زیاتر ڕەنگی کاڵ بەکاردێنن بەڵام کەگەورە دەبن ڕەنگی تۆخترو واقعی تر بەکاردێنن… وێنەکێشان دەکرێت لەقوتابخانەکاندا وەک وانەی دەرونناسی بخوێندرێت، چونکە دەبێتە هوکاری ناسینی خودی منداڵەکەو شارەزای لەژیان و دەوروبەرو گەشەی بیروهۆشی منداڵ و هۆکارێک بێت بۆسەرگەرمی لەزەتو خۆشی منداڵ.
09:35 ص

شاهد أيضاً

خانەنشین بوون قۆناغێکی تری ژیان

زەكیە ڕەشید هەروەك چۆن لەگەنجیدا فەرمانی دامەزراندنمان دەرئەچێت و بەشادییەوە پێ ئەنێینە قۆناغێكی نوێی ژیانمان، …