نیهایت خورشید
واتاكانى كارى خۆبه‌خش
له‌سه‌ر ئاستى وتار كارى خۆبه‌خشى بریتییه له: خۆبه‌خشى مرۆڤ كه به‌ویست و ئاره‌زوى خۆى له‌نه‌فس و ماڵى خۆبه‌خشى ده‌كات بێ زۆرلێكردن. یان بێ ئه‌وه‌ى یاسایه‌ك له‌سه‌رى فه‌رزى كردبێت.
له‌سه‌ر ئاستى ڕه‌فتار كارى خۆبه‌خشى بریتییه له: پێشكه‌شكردنى هاوكاری بۆ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك، كه پێویستیان پێبێت به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێكى مادى یان مه‌عنه‌وى، جاخۆبه‌خشیه‌كه مه‌عنه‌وى بێت یان به مادده یان به‌ده‌نى یان فكرى بێت، له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌سیه‌وه یان دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
كارى خۆبه‌خشى پێگه‌یه‌كى باڵاى هه‌یه له‌قورئانى پیرۆزدا له‌سه‌روى ئه‌و له‌وكارانه‌ى فه‌رزكراون خواى گه‌وره مرۆڤ هانده‌دات له‌سه‌ر كارى خۆبه‌خشى زیاتر:” فمن تگوع خیرا فهو خیر له”، بۆیه ئه‌م هاندانه‌ى خواى گه‌وره له‌سه‌ر كارى خۆبه‌خشى ئه‌گه‌ر هێنده‌ى گه‌ردیله‌یه‌كیش بێت، “فمن یعمل مپقال ژره خیرا یره “مرۆڤ ده‌باته ئاستێكى باشتر، چ له‌دونیا كه‌ده‌توانێت خودى خۆى گه‌شه‌پێبدات چ له‌دواڕۆژیش بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاداشتى خوایى.
كارى خۆبه‌خش له ڕوانگه‌ى ئایه‌ته پیرۆزه‌كانى قورئانه‌وه:
1-فانگلقا حتى اژا ركبا فی السفینه خرقها قال أخرقتها لتغرق أهلها لقد جئت شیئا امرا، الكهف 71.
أما السفینه فكانت لمساكین یعملون فی البحر فأردت أن أعیبها وكان ورا‌وهم ملك یأخژ كل سفینه غصبا، الكهف 79.
هه‌ركاتێك پێكه‌وه ده‌رچون و سوارى كه‌شتیه‌كه بون، زاناكه ده‌ستیكرد به‌كونكردنى كه‌شتیه‌كه و عه‌یبداركردنى مو‌سا وتى: باشه ئاخر ئه‌وه تۆ كه‌شتیه‌كه كونده‌كه‌یت، ده‌ته‌وێت هه‌رچى سه‌رنشینه‌كانى هه‌یه نوقمى بكه‌یت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستى كارێكى ناشایسته‌ى گه‌وره‌تكرد.
ئه‌وكه‌شتیه‌ى عه‌یبداركرد چه‌ند هه‌ژارێك خاوه‌نى بوون له‌ده‌ریادا كاریانده‌كرد، جامنیش ویستم عه‌یبداریبكه‌م له‌كاتێكدا له‌و ناوه پاشایه‌ك هه‌بوو كه‌هه‌موو كه‌شتیه‌كى چاكى داگیرده‌كرد.