ئاسۆس نامق براخاس
مامۆستا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
یاسا یه‌كێكه له‌گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌مرۆڤ بۆ ئاسانكردنی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی و ئازادی بۆ هاوڵاتیان دایهێناوه، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌شی پێویسته یاساكان گۆرانكاریان تیادا بكرێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه وه‌یان دووباره هه‌مواركردنه‌وه و دانانی یاسای نوێ .
یاسا دانراوه‌كانی عێراقیش به‌ده‌ر نین له‌گرنگیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كان له لایه‌ك و گونجاندیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ژیان له‌لایه‌كی تره‌وه ، بگره پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه له‌گۆرانكاری به‌هۆی گۆرانی سیستمی سیاسی له‌لایه‌ك و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كان له لایه‌كی تره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماكه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی یاسا كه‌بریتییه له‌گشتگیری و بێلایه‌نی نه‌هاتوه‌ته‌دی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، سه‌راری به‌ره‌و پێچوون ده‌توانین چه‌ندین جیاوازی ئاشكرا له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێدا به‌دی بكه‌ن له دووتوی یاسا عیراقیه‌كانه‌وه.
هه‌رچه‌نده ساڵانی دوای راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان به‌خاڵی وه‌رچه‌رخانی به‌ره‌و پێشچوونی یاسا داده‌نرێت ئه‌ویش به‌هۆی فه‌راهه‌مبوونی ئازادی بۆ تاك وه چالاكبوونی رێكخراوه‌كانی ژنان كه‌هۆكاربوون بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنی یاساكان به‌جۆرێك كه‌یه‌كسانی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز فه‌راهه‌م بكرێت. له‌دیارترین ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له‌هه‌ردوو یاسای باری كه‌سیه‌تی و سزاداندا خۆی بینیه‌وه كه زۆرترین مادده‌كانیان گۆرانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه.
له‌یاسای باری كه‌سیه‌تی عێراقی ژماره (188) بۆ ساڵی (1959) چه‌ندین مادده چاكسازی كراوه له‌پێناو پێدانی مافی زیاتر به‌ژنان و فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی یاسای بۆیان، له‌دیارترینی ئه‌و مادانه‌ی هه‌موار كراونه‌ته‌وه بریتیه له‌مادده‌كانی (7،6،5،4) ی تایبه‌ت به‌فره‌ژنی و رێگرتنی یاسایی له‌و دیارده‌یه، وه هه‌روه‌ها هه‌موار كردنه‌وه‌ی مادده‌ی (25)ی تایبه‌ت به‌لاساری (نشوز) كه‌له یاسا كۆنه‌كه‌دا ته‌نها ئافره‌ت بریاری لاساری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنراو به‌و هۆیه‌شه‌وه بێبه‌ش ده‌بوو له‌چه‌ندین مافی یاسایی، به‌ڵام پاش هه‌مواركردنه‌وه ئه‌م بریاره هاوبه‌شكرا بۆ ژن و مێرد وه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر كرا له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا، وه هه‌روه‌ها لابردنی (ملكه‌چكردنی ژن بۆ پیاو) دوورخرایه‌وه.
وه له‌یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111) بۆ ساڵی (1969) چه‌ندین مادده هه‌مواركرانه‌وه له‌پێناو یه‌كسانكردنی پێگه‌ی مێ و ده‌سته‌به‌كردنی پاراستنی زیاتر. له‌وانه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى برگه‌ی یه‌كی مادده‌ی (41) ی تایبه‌ت به‌مافی پیاو بۆ به‌كارهێنانی هێز له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌ریدا، هه‌روه‌ها له‌كارخستنی مادده‌ی ( 409) ی تایبه‌ت به سوككردنی سزا بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێت به كوشتنی هاوسه‌ر یان ئافره‌تیكێكی خێزانه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی ده‌بینیت له بارێكی نه‌شیاودا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بین یاساكانمان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه یه‌كسانیه‌كی ته‌واو بهێنێته دی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز وه ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له‌ده‌قی مادده‌ی (102) ى یاسای شارستانی ژماره (40) بۆ ساڵی (1951) ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ده‌ڵێت (ولی الصغیر هو أبو پم وصی أبیه پم جده الصحیح پم المحكمه أو الوصی الژی نصبته المحكمه) كه‌مافی سه‌رپه‌رشتیاری (ولایه) تایبه‌ت ده‌كات به باوك وه سه‌رپه‌رشتیاری باوك وه باپیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه محكمه ده‌ستنیشانی ده‌كات، وه ئه‌م جیاكاریه دووباره له ده‌قی مادده‌ی (27) ی یاسای چاودێری نه‌به‌كامه‌كانی ژماره (78) بۆ ساڵی (80) ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌لێت (ولی الصغیر أبو پم المحكمه).ئه‌وه‌ش بۆمان روونده‌كاته‌وه كه له‌ژیانی باوكدا هه‌رگیز دایك مافی ئه‌وه‌ی نیه ببێت به سه‌رپه‌رشتیاری مناڵه‌كه‌ی، بگره له نه‌مانی باوكیشدا باپیر كه‌سی دووه‌می بۆ پێدانی سه‌رپه‌رشتیاریی به‌پێی یاسای شارستانی وه له یاسای چاودێری نه‌به‌كامه‌كاندا محكمه پێش دایك ده‌كه‌وێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و مافه وه ئه‌و به‌رپرس ده‌بێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سى چاودێری كه‌ر (الوصی) بۆ نه‌به‌كامه‌كه.
وه دایك ته‌نها له‌یاسای باری كه‌سیه‌تیدا رۆلی سه‌رپه‌رشتیاری پێده‌به‌خشرێت وه ئه‌م مافه‌ش به‌پێی یاسا بۆ نه‌سه‌پێنراوه به‌ڵكو له‌ده‌سته‌ڵاتی دادگایایه دایك وه سه‌رپه‌رشتیار دابنێت یان كه‌سێكی تر ده‌ستنیشان بكات بۆ ئه‌و كاره وه‌ك له‌برگه‌ی (3)ى مادده‌ی (5) له‌یاسای ژماره (2008)ی تایبه‌ت به هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ى ساڵی (1959) كه ده‌لێت (دایك به سه‌رپه‌رشتیار (وه‌لی امر) داده‌نرێت كه باوك مردبێت یان دیار نه‌بێت وه دایكه‌كه به‌خێوی كردبێ و له‌لای ئه‌و بێت، وه له‌و پۆسته‌شدا دایك ده‌بێت به‌خێوكه‌ر بێت وه منداڵه‌كه له‌لای ئه‌و بێت وه ته‌نها مافی به‌رێوه‌بردنی كاروباری نه‌به‌كامه‌كه‌ی ده‌بیت بۆ ئه‌و هه‌لسوكه‌وتانه‌ی په‌یوه‌ندیان به لایه‌نی باری كه‌سیه‌تیه‌وه هه‌یه، به‌ده‌ر له‌رێكخستن و سه‌رپه‌رشتیاری كردنی نه‌به‌كامه‌كه له بواره دارییه‌كاندا.
به بۆ چوونی ئێمه ئه‌م جیاكارییه ده‌بێته هۆی بێبه‌شكردنی ژن له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی ئه‌ویش مافی سه‌رپه‌رشتیار كردنی منداڵه‌كانیه‌تی له‌رووی یاساوه، به‌تایبه‌ت له‌و بارانه‌دا كه‌ژن و مێرد جیاده‌بنه‌وه‌و منداڵ لای دایك ده‌مێنێته‌وه دابرانی له‌م مافه تووشی چه‌ندین كێشه‌ی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌به‌كامه‌كه ده‌بێته قوربانی ئه‌و كێشه خێزانیه وه به‌م هۆیه‌وه بێبه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی.
بۆیه هیوادارم كاری جدی بكرێت بۆ هه‌موواركردنه‌وه‌ی ده‌قه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به (ولایه و وصایه) له یاساكانی شارستانی و چاودێری نه‌به‌كامه‌كان و باری كه‌سیه‌تیدا له‌پێناو گه‌راندنه‌وه‌ی شكۆی یاسایی بۆ ئافره‌تان و پێبه‌خشنی ئه‌و رۆڵه‌ی كه مافی ئه‌وه.