دیاری خوا
وه‌رگێڕانی: كه‌تان خادیمی
زۆر جار مرۆڤه‌كان تووشی خه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بن، به‌ڵام ئه‌و خێره نابینێت كه خودا بۆیناردووه، چونكه چاوی مرۆڤ له‌گه‌ڵ چاوی خودا جیاوازن;
من ئه‌فسه‌رێكی پله‌دار بووم له‌بنكه‌یه‌كی پۆلیس، ڕۆژێك پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ڕیش سپی هاته لام وسكاڵای هه‌بوو، خه‌م و خه‌فه‌ت چرچیه‌كانی ڕۆخساری تۆختركردبوه‌وه.
وتم: كاك حاجی فه‌رموو چیت هه‌یه؟
وتی: كوڕم من پیاوێكی هه‌ژارم، خاوه‌نی حه‌وت مناڵی نابینام، هیچ كامیان توانای بینینیان نیه و منیش به‌رده‌وام خزمه‌تیان ئه‌كه‌م، ڕۆژێك له ڕۆژان زانیم كهدوان له‌مناڵه‌كانم چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن، په‌یوه‌ندیم به دوكتۆرێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه كرد، داوای بڕی(20000)دۆلاری ئه‌كرد، هه‌رچۆنێك بوو به‌یارمه‌تی خێرمهندوو ئه‌ملاو ئه‌ولا توانیم ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌یدا بكه‌م، ئه‌مڕۆ هه‌موویم كۆكرده‌وه‌و خستمه ژێر كوشنی سه‌یاره‌كه‌م و ڕۆشتم به‌دوای مناڵه‌كانما تا بیانبه‌م و سه‌فه‌ر بكه‌ین.خۆشی و شادی دڵی داگیركردبووم، تا چوومه ژووره‌وه‌و هاتمه ده‌ره‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌م نه‌مابوو.
ده‌نگی به‌رزكرده‌وه… جه‌نابی ئه‌فسه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌م دزراو پاره‌كه‌شی تیا‌بوو لهدهستمچوو…. ماوه‌یه‌كی زۆر بوو خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بووم.
ده‌ستی به‌گریان كرد.. له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یوت: سه‌یاره‌كه‌ش و پاره‌كه‌شم له‌ده‌ستدا، ئیتر قه‌ت ناتوانم جارێكی تر هێنده پاره كۆبكه‌مه‌وه و هیچ نه‌بێت دوان له‌مناڵه‌كانم دونیا ببینن…
منیش وتم: كاك حاجی له‌وانه‌یه خێری تێدا بێت، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره تۆی سه‌رپشك بكردایه هه‌ر ئه‌مه‌ت له‌قه‌ده‌ری خۆت هه‌ڵئه‌بژارد كه‌هاتۆته ڕێت، خودا له‌خۆت دڵسۆزتره. خه‌می لێمه‌خۆ دڵنیابه خێری تیایه.
به‌ڵام پیاوه‌كه له‌تاو خه‌می گه‌وره‌ی هیچ گوێیه‌كی به‌قسه‌كانم نه‌دا، ئه‌وه ئه‌و ساتانه‌یه كه مرۆڤ له‌تاو خه‌می گه‌وره هیچ شتێك نابیستێت، وائه‌زانێت هه‌رچی ده‌رگای خێر هه‌یه له‌سه‌ری داخراوه، منیش ناونیشانی ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌رگرت…دوای دوو هه‌فته له‌لایه‌ن مهفرهزهیهكمانهوه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له بیابان دۆزیوه‌ته‌وه، ناونیشانه‌كه هه‌مان ناونیشان بوو لهپیاوهكهم وه‌رگرتبوو، قسه‌م له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كه كرد، وتم: ژێر كوشنه‌كان بگه‌ڕێن بزانن بڕێك پاره نادۆزنه‌وه، وتیان به‌ڵێ لێیه‌تی، سوپاس بۆخوا سه‌یاره‌كه ساغ و سه‌لامه‌ت بوو پاره‌كه‌ش له جێی خۆی بوو…
زۆر خۆشحاڵ بووم ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیم به پیاوه ڕیشسپیهكهوه كرد، وتم: وه‌ره بۆبنكهی پۆلیس، ویستم مژده‌ی بده‌مێ.. وتم: حاجی مژده‌یه‌كی خۆشم هه‌یه بۆت. ئه‌ویش وتی: منیش مژده‌یه‌كی خۆشم هه‌یه بۆت. تۆ مژده‌كه‌ی خۆت بڵێ ئینجا من ئه‌یڵێم، وتم: ئۆتۆمبێله‌كه‌مان دۆزیویته‌وه، سوپاس بۆخوا شوختێكیشی پێوه نیه، پاره‌كه‌ش له‌شوێن خۆیه‌تی به‌ته‌واوی.
سه‌یر بوو پیاوه‌كه زۆر گوێی نه‌دامێ ، وتی بامنیش مژده‌كه‌ی خۆمت پێ‌بڵێم: ئه‌و دوو كوڕه‌م كه ده‌بوایه نه‌شته‌رگه‌ریان بۆبكه‌م، سوپاس بۆخوا هه‌ردووكیان بیناییان بۆگه‌ڕایه‌وه بێ نه‌شته‌رگه‌ری.. سوپاس بۆخوا چاویان ڕۆشن بوه‌وه، قه‌ده‌ری خوا وابوو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه دوا بكه‌وێت، هه‌تا بێ نه‌شته‌رگه‌ری بیناییان بۆگه‌ڕایه‌وه، چونكه له‌وانه‌بوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوایه، خوای گه‌وره شیفای بۆناردن. ئۆتۆمبێل و پاره‌كه‌شیان بۆمایه‌وه.
وتم: كاك حاجی بینیت كرۆكی هه‌موو موسیبه‌ته‌كان خێرێكی تیایه، به‌ڵام ئێمه نایبینین و هه‌ستی پێناكه‌ین چاوی مرۆڤ هه‌موو شت نابینێت، هه‌میشه بڵێین خێری تیا بێت.
*ئه‌م چیرۆكه له‌لایه‌ن بانگخواز(نبیل العوضی)یه‌وه وه‌رگیراوه
6 کۆمێنت
Pingback: Sevink Molen
Pingback: ไก่ตัน
Pingback: แพคเกจทัวร์
Pingback: ชุดยูนิฟอร์ม
Pingback: filler
Pingback: Diyala Science1