پارێزەر: شادان عوسمان
لە مانگی ڕەمەزانداخۆمان لە خواردن وخواردنەوەو……هتد، دەگرینەوە
ئەمە دەرفەتیکی گەورەیە تا لەگەورەی ڕۆژو تێبگەین، کاتێک خواردن وخواردنەوە دوشتی ڕێگە پێدراون و سود بەخشن بۆ مرۆڤەکان، تا درێژە بەژیان بدەن و جەستەیان بەهێزبکەن، چەمکی نیکاح بۆ مانەوەو وەچەخستنەوەو بەردوامی ژیان و، ئاوەدانکردنەی سەرزەویە، لەمەوە تئدەگەین خۆگرتنەوە لەو سێ ڕەهەندە سود بەخشە ئەگەر ئەمە فکرەی رۆژو بێت، خۆگرتنەوە لەو شتانەی کە خودا حەڵاڵی کردوون و سود بەخشن بۆ مرۆڤایەتی، تێدەگەین دەبئ چۆن خۆمان لە شتانێک نەگرینەوە کەزیانی هەبێت، دیوە شاراوەکەی ڕۆژو ڕاهێنانی مرۆڤی باوەڕدارە لەو مانگە پیرۆزەدا وەک سەروەرمان دەفەرمێت: ( من لم يدَعْ قولَ الزُّورِ والعملَ بِهِ ، فليسَ للَّهِ حاجةٌ بأن يدَعَ طعامَهُ وشرابَهُ)
كەواتە چۆن مانگی ڕەمەزان بکەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوە تا زۆرترین قازانج وسودی هەبئ بۆمان، کارێک بکەین بیرکردنەوەکانمان ڕێک بخەینەوە کۆنترۆڵی خۆمان بکەین و، لەژێر نەفس وهەواو شەیتان دەربهینین.
چونکە مرۆڤەکان بەردوام لە بیرکردنەوەو ئیشدان سەرقاڵیان دەکات، ئەگەر لەم مانگە پیرۆزە توانیمان بیرکردنەوەکانمان ڕێک بخەینەوە بەلوتفی پەروەردگار بۆ مانگەکانی دوای ڕەمەزانیش هەربەو شێوەیە دەبین، دەتوانین شەیتان لە خۆمان دوربخەینەوە توانای نەمێنێت بەسەر بیرکردنەوەکانماندا ئەمەش بە چەند خاڵێک دەبێت.
١_ یادگەی ئێمە کراوەیە بەشیکی زوری بیرکردنەوەکانی داگیرکردووین و بەهیلاکمان دەبات و، دوورمان دەخاتەوە لەزکرو یادی پەروەردگار، کە ئەسڵە لە بەندایەتی، کاتێک مروڤ بیر لەتاوانەکانی دەکاتەوە ڤایرۆسێکی شەیتانیە تووشی بیرکردنەوەکانمان دەبێت پەروەردگار چارەسەری بۆ داناوین ئەوەش بەتۆبەو وپەشیمانیە (سید الاستغفار).
٢_ شوێنەواری تاوان و گوناه کە بەشێکی زۆری بیرمانی داگیر کردوە، پەروەردگار چارەسەری بنەڕەتی کۆتایی داناوە، بە نەگەڕانەوە بۆ تاوان، گۆرانکاری خراپە بەچاکە.
٣چارەسەری کێشە یەک کەبەخۆمان ناکرێت دەیسپێرین بەپەروەردگارێک کەتوانای بەسەر هەمووشتێکدا هەیە (الیس اللە بکاف عبدە) هەر ئەو حاکمەو بەتوانایە کیشەکانت بەو بسپێرە. ٤ ئەوشتانەی پەیوەندی بەئایندەمانەوە هەیە هەمووی بڕیاری کۆتایی لای پەروەردگارە، هەروەک سەروەرمان دەفەرموێت( ئەگەر جنۆکەو ئینسان کۆببنەوە بیانەوێت سوود و زیانت پێ بگەینن ناتوانن تا پەروەردگار بڕیار نەدات نابێ و، بریاڕی پەروەردگار هەمووی لەسوودی مرۆڤی ئیماندارە. (رفعت الاقلام و جفت الصحف)
ئەمە هانت ئەدات ئارام بگری و، بەشێکی باش لەبیرکردنەوکانمان ڕێک دەخەینەوە.
مانگی رەمەزان مانگی ڕاهێنانە لەسەر ئەوشتانەی باسمانکرد بیرکردنەوەکانمان ڕێک دەخەینەوە. هەرئەمەش مەبەست و، مەرامی پەروەردگارە لەخۆ گرتنەوە لە مانگی رەمەزاندا. فەلسەفەی ڕوژو بەهەردوو شیوازەکە.