چوارشەممە , حوزه‌یران 17 2026

وەک جەژن میوانێکی خێراو شادی هێنەربن

خەرمان عبدالکریم
جەژن بۆنەیەکی ئاینی و کلتورێکی پڕ لەبەها لە نێوکۆمەڵگەی کوردەواریدا، بەڵام خەریکە دەبێتە دەستیاوو داخستنی دەرگای ماڵەکان، مرۆڤ ئەو دەمە هەست بەشادی دەکات!! کە دەرگای ماڵەکەی کراوەبێت و شیرینی ژیانی پێشکەشی میوانە هاتووەکانی بکات، ڕۆشتووەکانی نزای سەلامەتیان بۆ بکات، جەژن تەنها قبوڵکردن و خۆشی هێنانە، نەک کەشفی سەر پەنجەرەو سەرفەرش و دارو دیواری ماڵ، وەک لیژنە مەگەڕێن بۆ جەژنە پیرۆزە، ڕەنگە خانمی ئەو ماڵە نەخۆش بێت ڕۆحی ماندوو بێت ئەسڵەن فریای ئامادەکاری جەژن نەکەوتبێت، قوڵ مەبنەوە لە کارەساتە یەک لەدوای یەکەکانی ژیان، سەردانێکی کورت و میوانێکی کورت خایەنە جەژن، جەنجاڵی مەکەن و بەووشەیەک و ڕوانینێک سەدان ساڵ خەم جێگیر مەکەن لە سەر دڵ و ڕۆحی بەندەیەک، میوانێک بن ڕەحمەت با بخەنە سەر دڵ نەک زەحمەت، مەبنە داخێکی سوتێنەر هەربە بینینەوەت شوێنی برینێک بکولێتەوەو ساڕێژ نەبێت، مرۆڤ لەنێوان خەون و ڕاستیدا مەکەنە قوربانی جەژن و لەئامێزی خەمێکی قوڵدا بەماڵاندا بیبەخشنەوە، مرۆڤ پێگەو جێگەی لەسەر دڵ دەبێت هەبێت، نەک لە نێوان بوغزو نغرۆکردن وئەتک کردن و نهێنی گێڕانی و یاسا پێشێلکراوەکانی ئەم ماڵەو ماڵی پێ بکرێت، بۆیە لەنێوان خێرایی هاتن و چونی ئەم میوانە ئازیزو پڕ نیعمەتەی خودادا، باخۆشمان بەرەکەتی ئەو جوانی و پیرۆزییە بینین و، کۆچی قوربانی ژیانێکی ئاسودەبین و شادی بکەینە قوربانی ئەو ڕێگە سەختەی ئەو بەندانەی کە دەمێکە بەشوێن خۆشگوزەرانیەوەن وتینون بە میهرەبانی و گفتی شیرین و مژدەی هاتنی هەزاران گوڵزار بەخۆزگەیەکیانەوە بەستراوەتەوە

Check Also

پەند و وانەکان لە کۆچی ئافرەتاندا

گۆنا تۆفیقکۆچ تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نییە بەڵکو. خوێندنگایەکی ڕۆحی پڕ وانەیە بۆ هەرکەسێک بیەوێت هەنگاو …