ناسك توفيق
لەکوردستان بەهۆی شەڕی ناوخۆو شەڕی دراوسێکان لەلایەن حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق و کارەساتی کیمیاباران وئەنفال و، ڕووخانی لادێکان و د کۆچی زۆرەملێ و کۆڕەو و، دواتریش شەڕی ناوخۆی نێوان حزبە چەکدارەکانی حوکمڕانی کوردستان دواتر شەڕی داعش، هەموو دەرهاوێشتە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم کارەساتانە ….هتد..، ژمارەی شەهیدەکان زۆرن لەم چەند دەیەیی ڕابردوو، بۆیە زۆرن ئەو خێزانانەی پیاو کەکۆڵەکەی زۆرینەی خێزانی کوردەوارییە نەماوەو، دواتر هاوسەرەکە (بەزۆری)یان گەورە کچێک دەبێتە هەڵگری ئەو بەرپرسیاریەتییە قورس و بەئازارە، بەڵام ئازایانەو لێبڕاوانە و زۆرینەی هەرە زۆریان بێدەنگ وبێ قسە و دروشم زۆر ئازایانە خێزانەکانیان ڕاگرتووە بە (قەزازی، درومان، دروێنەو کرێکاری ناوکێڵگەکوشتوکاڵیەکان، خزمەتگوزاری ناو قوتابخانەو نەخۆشخانەکان، نانکردن و ئیشکردنی ناوماڵان، ومامۆستایی و دوو دەوامکردن …هتد.
حەزم کرد لەم سەروبەندی باسی رۆژی جیهانی خێزانەدا سڵاوێک بنێرم بۆ هەموو ئەو ژن وکچانەی کە کۆڵەکەی ئەو خێزانانەن (کەپێک نەهاتووە لەژن ومێرد ومناڵەکان)، بەڵام زۆرترین کەسە بەهەست و بەهێزو مرۆڤدۆستە گەورەکان لەوخێزانانەوە هەڵکەوتوون.
ئەوژنانەی کە تەنانەت لەو دنیا ئەیانەوێ پێش پێغەمبەری خوا (سڵاوی خوای لێبێت) بچنە بەهەشت وەک خوای گەورە هەواڵی بە پێغەمبەرداوە.
هەزار سڵاوتان لێبێت، لەخۆتان و لەتاک تاکی ناو خێزانتان، خوا خۆی پشتیوانتان بێ و پارێزراوبن لەم دنیا پڕ قەیران و ئاڵۆزی و مادیگەراییەدا.
لە بۆنەو یاد و کۆروکۆبونەوەکان ئەم خێزانانە لەبیر مەکەن.