یەکشەممە , حوزه‌یران 28 2026

لەڕۆژی پەرستاراندا.. بەتواناکردنی پەرستاران واتە ڕزگارکردنی ڕۆحەکان

د. گوڵاڵە تاهیر

لە جیهاندا ساڵانە لە ١٢/٥ (ڕۆژی جیهانی پەرستاران)دا، بەشێوازی جیاواز ڕێز لەماندبوون و قوربانیدانی پەرستاران دەگیرێت.
ئەم ساڵیش (٢٠٢٦) بەدروشمی (پەرستارەکانمان داهاتووی ئێمەن ..بەتواناکردنی پەرستاران واتە ڕزگارکردنی ڕۆحەکان ) ئەم یادە بەرز ڕادەگیرێت.
ئامانج لەم دروشمە گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە پەرستاران کۆڵەکەی کاری تەندروستین و سەرکەوتنیان لە چارەسەرو کەمکردنەوەی ئازار و ڕزگارکردنی ڕۆحەکاندا بەندە بە تواناو لێهاتووییەکانیانەوە.
بۆ ئەوەی ئەرکەکانیان بەباشترین وجوانترین شێوە جێبەجێ بکەن پێویستە :
١-گەشە بەتواناو لێهاتووییەکانیان بدرێت، بەزانیاری دروست و نوێ ئەبدەیتبکرێنەوە، بەکردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆیان لەکاتی گونجاو وپێویستدا .
٢-ماف و تایبەتمەندیەکانیان پاریزراو بێت و شایستە دارییەکانیان لەکاتی خۆیدا بۆ دابین بکرێت.
٣-گرنگی بدرێت بە سەلامەتی تەندروستیان لەڕووی جەستەیی ودەرونییەوە.
٤-ڕەچاوکردنی سەلامەتی شوێنی کار بۆیان لەڕووی تەندروستییەوە و پاراستنیان لەهەموو جۆرە گێچەڵێک.
لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی گەرم وپڕ موحیبەت لە پەرستارە بەڕێزەکانی کوردستان وجیهان دەکەین و پێیان دەڵێن نازناوی ( فریشتەی ڕەحمەت) شایستەیە بە پیشەو پێگەکەتان .

Check Also

7/6 ڕۆژی سەلەمەتى خۆراک چۆن سەلامەتی خۆراكمان بپارێزین

د.نەسرین محی الدینپسپۆر لەبواری تەندرووستی خۆراک و ماسیسەلامەتی خۆراک بریتییە لە ڕاهێنانی دڵنیابوون لە سەلامەتی …