زمناکۆ على – ماستەر کۆمەڵناسی
بەرپرسى سەنتەرى مهر بۆهۆشیارى تاک و کۆمەڵگا
ئێستاى جیهان کە گۆڕانکاریە کلتورى و تەکنەلۆجیاکان بەردەوام خێراتر دەبن ، ئاستەنگە ئابورى و کۆمەڵایەتیەکان زیاتر دەبن ، لەم بارەدا خێزانەکان ڕوبەڕوى فشارى زۆر دەبنەوەو دەبنە هەڕەشە لەسە ئارمى و پێکەوەى خێزانەکان ، کە لاواز بونى پەیوەندیە خێزانیەکان و هەڵوەشاندنەوەیان دەکاتە دیاردە و سەرەنجام هەڵوەشاندنەوەى خێزانەکانی لێ بەرهام دێت ، ئەرکى پاراستنى خێزانە لێرەوە دەست پێدەکات بەڵام ئەم ئەرکە تەنها ئەرکى ئەندامانە خێزان نیە بەتەنها ، بەڵکو ئەرکێکى دەستە جمعى تەواو کارى هەریەکەلە ( تاک ، دامەزراوە فەرمیەکان ، ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ، میدیا ، پەروەردە و ئاین )، بەڵاو یەشێوەکى بنەڕەتى لەخێزانە وە دەست پێدەکات لەخێزانیشدا لە ژن و مێرد یا دایک و باوکەوە ، کەپێویستە ببنەخاوەن هۆشیارى پێویست لە خێزان و ژیانى خێزاندارى ئەم هۆشیاریەش واتە : تێگەشتن – ئیدارا دان – چارەسەرکردن.
هۆشیارى خێزان لەم خاڵوە دەست پێدەکات کە نابێ واتێ بگەین دروستکردنی خێزان گۆڕانکاریەکی سادەی بچوکەو ڕۆشتنە لەماڵێکەوە بۆ ماڵێکى کە، بەڵکو ڕۆشتنە لەقۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی کەی ژیان هەرقۆناغەش هۆشیاری تایبەت بەخۆی پێویستە لەئاستى تێگەشتن – ئیدارا دان – چارەسەرکردن.
کەواتە هۆشیاری خێزانداری بەگشتی ئاگایی بوونە لەپرۆسەی خێزانداری کەبریتیەلە:
١- قۆناغەکانی.
٢-ئەرک و مافەکانی خۆت و بەرامبەرەکەت.
٣- چۆنێتى چارەسەرى کێشەکان.
ئەم قۆناغانە ناودەبرێت بە قۆناغی بنیاتنانی پەیوەندی خێزانی سەرکەوتوو.
قۆناغەکان:
١- لەبڕیاردان تا مارەبڕین (پێش زواج).
٢- لەمارەبڕین تاگواستنەوە (دەستگیرانداری).
٣- لەگواستنەوە تا ا- جیابونەوە. ب- مردن
کەواتە :
ئەبێت هۆشیاری خێزانی هونەری ئیدارادانی ئەم قۆناغانەلەخۆ بگرێت.
یەکەم: پێش هاوسەرگیری (قۆناغی هەڵبژاردن)
🎯 ئامانج: هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانی گونجاوە لە ڕووی :
” بەها و ژیری و ئامانجەوە”
✅ چی بکەین:
١. دیاریکردنی پێوەرە بنەڕەتییەکانی هەڵبژاردن:
ا- ئایین، ئەخلاق، ئاستی پێگەیشتن، تێگەیشتن.
ب-گونجانی دەروونی و کۆمەڵایەتی، نەک تەنها ڕواڵەت یان باری دارایی.
٢. دوور بکەوەرەوە لە میثالی (ئایدیالیزمی ساختە):
بەدوای “تەواو”(کامل مواسەفات )دا مەگەڕێ، بەڵکو بەدوای “باشترین گونجان لەگەڵ کەسایەتی و ژیانتدا بگەڕێ”..
٣- ڕاوێژ و ئیستخارە:
ڕاوێژ لەگەڵ کەسە بەئەزمونەکان و خێزانەکەت ، ئیستخارە …. پێش بڕیاردان.
دووەم: قۆناغی دەستگیرانداری.
ناسینی ژیرانە، و تێگەیشتنێکی قووڵ لە کەسێتی، دوور لە نواندن.
چۆن؟؟
١- گفتوگۆی قووڵ و ڕاستگۆیانە:
دەربارەی: ئامانجەکان، شێوازی پەروەردەکردن، پارە، تەماحەکان، پەیوەندی لەگەڵ دایک و باوک.
نموونەی پرسیارێکی گرنگ: “ئەگەر توڕە بوویت چۆن مامەڵە دەکەیت؟ چۆن حەز دەکەیت داوای لێبوردنت لێ بکرێت؟”
٢- بینینی لایەنی واقیعی:
سەرنجدان لەڕەفتاری ڕاستەقینە لە دۆخەکاندا، نەک تەنها وشەی جوان و پیاهەڵدان و خۆ هەڵکێشان.
٣-دانانی سنووری ڕوون:
نەک چونە نێو دونیایی سۆزداری و بەزاندنی سنورەکانی شەرع و یاسا.
💡 ئامانجی دەستگیرانداری “تاقیکردنەوەیەکی ئارامە بۆ دۆزینەوەی توانای هاوبەشی”، نەک تەنها ڕۆمانسیەت.
سێیەم: دوای هاوسەرگیری (قۆناغی دامەزراندنی و بەردەوامبوون)
🎯 ئامانج: بنیاتنانی ژیانێکی سەقامگیر لەسەر بنەمای خۆشەویستی و هاوکاری و ڕێزگرتن.
✅ چی بکەین:
🔹 لە ساڵی یەکەم (ساڵی دامەزراندنی):
- سەبر و تێگەیشتن:
ساڵی یەکەم پڕە لە تەحەدا (کەسایەتی جیاواز، چاوەڕوانییەکان).
ئەوەی پێویستە خۆگونجاندنە نەک گۆڕینی زۆرەملێ. - بنیاتنانی خووی هاوسەرگیری:
نموونە: ژەمێکی هاوبەشی ڕۆژانە، دوعاکردن بۆ یەکتر، گفتوگۆکردن لەکاتی گونجاو.
🔹 ساڵانی دوتر:
١. بەڕێوەبردنى ناکۆکیەکان بە ژیرانە :
گرنگ ئەوە نییە کە ئایا ناکۆکین یان نا، بەڵکو گرنگە چۆن ناکۆکین.
یاسا: نەخەوتن لەسەر شەڕ و ناکۆکی، و هیچ مشتومڕێک لەکاتی توڕەبووندا.
٢. بە بەردەوامی نوێکردنەوەی پەیوەندی بیانو هێنانەوە بۆ دروستکردنەوەی:
دیارییەک، سوپرایزێکی بچووک، وشەیەکی میهرەبان، کۆبوونەوەی گفتوگۆی هەفتانە. - بەردەوام بە لە پەرەپێدانی خۆت:
هاوسەرە سەرکەوتووەکان پێکەوە گەشە دەکەن: لە ڕووی هزری، سۆزداری، ئایینییەوە. - هاوبەشی لە پەروەردەکردنی منداڵ:
تەنها ڕۆڵی دایک یان باوک نییە، بەڵکو پەروەردەی هاوبەشە. سەرچاوەی کێشەکان
کەتوانیمان ئیدارەی کێشەکان بکەین بەشێوەی پێویست
ئەوکات ژیانمان لەباری سروشتیدا پاراستوە
.*کۆمەڵێک بنەما بۆتێگەشتن لەکێشەی خێزان وکێشەکۆمەڵایەتیەکان
تێگەشتن لەم بنەمایانە وەتێڕوانین لەکێشەکان لەم بنەمایانەوە مەرجی سەرکەوتنە بەسەریانداز
بنەماکان…………
١-کێشەکۆمەڵایەتیەکان و کێشەکانی خێزان بەشێکی سروشتین لەژیان.
٢- مرۆڤەکان تەنها لەوزەوییەی کەلەسەری دەژین وەک یەکن.
٣-گرنگ بونی کێشەنیە بەڵکو گرنگ چارەسەری کێشەکەیە.
٤-هەرچۆن خوای گەورە دروستکردنی خێزانی کردوەتە سروشت وپێویستێکی ژیان وهۆکاری مانەوەی کۆمەڵگەبەهەمان شێوەش جیابونەوە (طلاق) یشی کردوەتە سروشتی ژیان.
جیابونەوە (طلاق) بۆچارەسەرو کۆتایی پێهێنانی کێشەیە نەک خودی خۆی کێشەبێت.
٥- کێشە خێزانیەکان بارێکە لە بەرەنجامى سروشتى مرۆڤەکانە بەهۆیی:
١- زۆرى بەریەککەوتنى(احتکار) ڕؤژانە.
٢- زۆرى همومى ژیان.
٣-جۆراو جۆرى ویستە مرۆڤیەکان.
٤- جیاوازى سروشت وتێگەشتنى مرۆڤەکان.
٥-ژیانی پێکەوەی بە لێبوردەیی و قوربانی دان (تضحیة) مانا وەردەگرێت و درێژەی پێدەدرێت.
٦-سیفەتی دایک بون باوک بون بەم دوچەمکە ئەسەلمێنرێت.
پێنج پایە بۆمانەوەی وابەستەی خێزان..
پایەیی پێکهاتەیی یا هونەری
پایەیی ئاینی
پایەیی سۆزداری
پایەیی ئابوری
پایەیی تەندروستی
دروستبوونی هەرگرفتێک یا کەم تەرخەمێک لەهەرکام لەم پایانەدا دەبێتە هۆکاریک بۆ سەرهەڵدانی کێشە خێزانیەکان کەڕەنگە لێک هەڵوەشانی خێزانی بەدوادابێت.
یەکەم :پایەیی پێکهاتەیی یا هونەری
واتە :
ئامادەیی هەمو پێکهێنەرەکانی خێزان دایک باوک منداڵ بەڵام بەبونێکی کاریگەرانە کەوەک ئەوپێگەیەیی کەلەخێزاند وەریدەگرن دەور ببینێت لەئەرک و مافەکانی بەتایبەت دایک و باوک نەک ئامادەییەکی دیار نەبو (الأم الحاضرة الغائبة والأب الحاضر الغائب) ئەوکات خزمەتکارێک جێگەی ژن و دایک دەگرێتەوە شۆفێرێکیش جێگەی مێرد و باوک. پاراستنی ڕۆڵ لەسەر بنەمای سفەت لەخێزانەکاندا.
دووام :پایەیی ئاین
ئاین گرنگترین سەرچاوەی پێکهێنانی کەسایەتییەکی هاوسەنگە کەدەبێتەهۆی
ا-زیاد کردن و فراوانکردنی ڕەوشتی
١- جدی بوون
٢- چاکە و چاکەخوازی
٣- گەشەو پێشکەوتن
ب- بەرپاکردنی ڕەوشتی
١- ڕاستگۆیی .
٢-خۆپارێزی .
٣- متمانە. لە چوار چێوەی خێزاندا
لەپایەیی ئاین بەئاینداری دروست دەبێت خێزان بگەنە ئامانجی خێزان و خێزانداری.
سێ یەم :پایەیی سۆزداری
سێ بنەمای سەرەکی لەدروستبوونی سۆزداری بەرامبەر بەیەکتری
پایەى ئاین
ڕاستگۆیی
متمانە
خۆشەویستی
ئەمانەش کاتێک دروست دەبێت کاربۆدڵی یەکتر بکرێت نەک دڵی خۆت.
پایەیی سۆزداری ئەبێت سێ بنەما بداتە خێزان:
تماسک(پەیوەست بون).
ترابط(پێکەوەبون)
تالف(گونجان)
چوارەم : پایەیی تەندروستی
پێش زواج هەندێک لەگرفتە تەندروستیەکان کەشاراوەن لەڕێگەی پشکنینەکانەوە دەردەکەون
هەندێک گرفتی تەندروستی پاش زاواج ڕودەدەن وەفادارى و فیداکارى لێرە مانا وەردەگرێت .
ئەبێ بیرمان بێت کە ناکریت گلەیی لەخوابکەین بۆئەو قەدەرەی دێتە ڕێمان
ئامانجى خێزان و خێزاندارى: (وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًا لِّتَسْكُنُوٓاْ إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً)
هێڵکارى لتسکنوا الیها:
بەجێهێنانى ئەرکەکان
سەرکەوتن (موفقیت)
سکنى
ئەرکەکان چین؟
دابینکردنى پێداویستیەکانە بۆیەکترى
پێداویستیەکان چین؟
تیۆری پێداویستیەکان
هەرەمی ماسلۆ
ابراهام ماسلو دەرون ناسى ئەمریکى هەرەمی پێداویستیەکانی مرؤفی داڕشتوە لەبنکەوە بۆ لوتکە.
بەشێکى زۆرى زانستەکان بەتایبەت زانستى (تەندروستى , بازاڕ، سیاسەت ، کۆمەڵناسى)شیکردنەوەى بابەتەکانى خۆیانیان لەسەر بنەماى ئەم تیۆرە کردوە .
ماسلۆ دەڵێت پێداویستیەکانى مرۆڤ لەژێر کاریگەرى پاڵنەرەکاندان پاڵنەرەکان مرۆف بەرەو جوڵەو چالاکی ئاڕاستە دەکات لەچالاکیدا مرۆفەکان (بداع و ابنکار و اختراع) بەرهەم دێنن
پاڵنەرەکان :
کردارێکى سایکۆلۆژیە لەناوخۆى مرۆڤدا دەور دەگێڕێت کاردەکەنەسەر وروژاندنى ڕەفتارەکانى مرۆڤ بۆبەدەستهێنانى ئامانجێکى دیارى کراو وە میزانى پێوانە طموحى مرۆڤەکانە کە(خوازیارى پلەى باڵا ، ئاوات)ن.
بەم شێوەیە:
پاڵنەرەکان پێویستیەکان شڵەژان مەیل (هاندان) چالاکى نەهێشتنى وروژان گەڕاندنەوەى تەوازنى چالاکى.
پێداویستیەکانی مرۆف بەپێی هەرەمی ماسلۆ
Physiological needs….. پێداویستیە فیسیۆلۆجی
Safety needs ……… پێداویستى ئاسایشىSocial needs کۆمەڵایەتى ……..
پێداویستی ڕیزو پێزانین…………… Appreciation and respect
Educationalneedسەلماندنی خود...ى
کەموکوڕى لەهەرکام لەپێداویستیەکاندا دروست ببێت کاردەکاتەسەر ڕەفتارى مرۆڤەکان .
یەکەم :پیویستى فیسیۆ لۆجى
( هەناسەدان ، لاشە ، خواردن و خواردنەوە ، خەوتن ، جنس).
ژن و پیاوێک بەجێهێنانى ئەرکەکانیان بەرامبەر بەیەکترى بریتیە لەدابین کردنى ئەم لایەنە
فیسیۆ لۆجیەى یەکترى کە هەنگاوى یەکەم بۆ دابینکردنى پێداویستیەکانى کە.
ماسلو دەڵێت جنس تەنها ماف نیە بەڵکو پێویستیەکى مرۆڤە بۆ ژیانى پێکەوەیی …
واتە هەرگرفتێک لەم پێویستیە و پێویستیەکانى کەش کاریگەرى دەبێت لەسەر ژیانى
پێکەوەیی لەبەر ئەوە :
١- شەڕ و مامەڵەبەم پێویستیەوەناکرێت .
٢- هۆکارێکە بۆ ئارامکردنەوەى هەمو گرژى و ناتەباییەکانى ژیان
٣- جۆرێک لەئارامى دەرونى دولایەنە دروست دەکات.
دووەم :پێویستی ئاسایش
هەستکردن بە ئاسایشی ژیانی خێزانی و ژیانی ژن و مێردایەتی لەسەر بنەمای متمانە دروست دەبێت. متمانەش
١-توخمی پاراستنی ژیانی پێکەوەییە.
٢- ڕێگرە لەدروست بونی هەرشێوازێکی گومان:
بەڕێوەبردن خێزان واتە دابینکردنی هەستی ئارامی و یاسایشە بۆ خێزن لەلایەن ژن و مێرد بۆیەکتری و بۆ ئەندامانی خیزانەکەیان.
سێ یەم : پێداویستى کۆمەڵایەتى :
ڕێکخستنى پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ ماڵى خۆت و خزم و هاوری
پەیوەندى لەگەڵ هاوسەرو خزم و هاوڕیى هاوسەرەکەت ،
ئەوەى پێویستە پاراستنى سنورەکانە
پێنجەم : پێویستی ڕیزگرتن و پێزانین
ئەم پێویستیە کاریگری لەسەر زۆربەی هەڵسوکەوتەکانی مرۆڤ هەیە و پێویستە:
١- هەرکەسێک ماڤی خۆی پێبدەیت … واتە.. ماڤ بدەبەپیاوەکەت کەپیاوی ماڵە . ماڤ بدەبەژنەکەت کە ژن و ئارامی ماڵەکەتە.
٢- شەڕلەسەر ڕۆڵ بینین مەکە: کەقبوڵی ئەکەیت مدیری ماڵەکەتبێت پەیوەستی خۆت بەو مدیربونەوە قبوڵ بکە. کەقبوڵی ئەکەیت خانمی ماڵەکەتبێت پەیوەست بونی خۆت بەخانم بونەکەیەوە قبوڵ بکە پێویستی خۆسەلماندن ئەم پێویستیە لەلوتکەی هەرەمی ماسلۆدایە خواستی هەمومرۆفێکە.
لەم بارەشدا: هەردو لا
١- ئەزانن نفسی خۆیان چی داوائەکات.
٢- تواناکانی خۆیان چۆن جێ بەجێ ئەکەن.
٣- بڕوایان بە خودی خۆیان هەیە .
لەم کاتەدا ئەوەی پێویستەهاوسەنگی دروستکردنە لەنێوان نفس و عاطفە
ئەم پێداویستیەش ژن و مێرد بەهاوکاری یەکتری و لێبڕان بۆیەکتری دابین دەکەن
پێنجەم :پێویستی خۆسەلماندن
ئەم پێویستیە لەلوتکەی هەرەمی ماسلۆدایە خواستی هەمومرۆفێکە.
لەم بارەشدا: هەردو لا
١- ئەزانن نفسی خۆیان چی داوائەکات.
٢- تواناکانی خۆیان چۆن جێ بەجێ ئەکەن.
٣- بڕوایان بە خودی خۆیان هەیە .
لەم کاتەدا ئەوەی پێویستەهاوسەنگی دروستکردنە لەنێوان نفس و عاطفە
ئەم پێداویستیەش ژن و مێرد بەهاوکاری یەکتری و لێبڕان بۆیەکتری دابین دەکەن.
2 کۆمێنت
Pingback: buy rybelsus online
Pingback: clomid drug