گوڵاڵە عبدالعزیز
ئاشکرایە کە سۆشیال میدیا بروسک ئاسا بێ ئامادەیی هاتە ناو کۆمەڵگە و بەخێرایی بڵاوبویەوە، بۆیە کاریگەریەکانی زۆر زووبەدەرکەوت لەبەر ئەوەیی بەهۆشیاری مامەڵەی لەگەڵ نەکرا لەدەرئەنجامدا کۆمەڵێک کاریگەری خراپی لەسەرخێزان و تاکی کۆمەڵگە دانا، لێرەدا چەند لایەنێکی نەرێنی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەخەینەڕوو؛
_ ئالوودەبوون ئاشکرایە کەزۆربەی خێزانەکان ئالوودەبون لەبەکارهێنانی سۆشیال میدیا وای لێهاتوە ناتوانێ یەک چرکە بەبێ مۆبایل دەربات هەمیشە لە خەیاڵیدا واهەست ئەکا هەواڵێک یان شتێکی گرنگ ڕویداوە، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر ئەم ئالوودەبونە دایک وباوکیش تووش بوبێ زیانەکەی زیاترە، چونکە دەرفەتی ئامۆژگاریی و لێپێچینەوەیان نابێ بۆمنداڵەکانیان، بەگوێرەی توێژینەوەکان ئالودەبوون بە مۆبایل وسۆشیال میدیا هیچی کەمتر نیە لە مادەهۆشبەرەکان .
_مرۆڤ فێری درۆکردن دەکات ودرۆ دەبێت بە بەشێک لە ژیانی هەمیشە ژیانی بەپێچەوانەی واقیعەوە نمایش دەکات .
_هۆکارێکە بۆتوشبون بەخەمۆکی ودڵەڕاوکێ، بەڕای دەروونناسان دەڵێن هەتا زیاتر سۆشیال میدیا بەکاربێت مرۆڤ زیاتر توشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبێت کاتێ تەماشای هاوڕێ وخزم وکەسەکانی دەکات، نمایشی کاتە خۆشەکان وگەشت وگەڕان و ئۆتۆمبێلی گران بەهاو ڤێلاکانیان دەکەن ئەمیش ئیرەیی بۆدروست دەبێت و هەست بە کەمی دەکات .
_بێ بەهابون و بێ نرخ بونی مرۆڤ دەبینین، ئەوەندەی ڕەواج بە کەسە خراپەکان دەدرێت و لایک و دەسخۆشی بۆدەکرێت، لەبەرامبەردا کەسە باشەکان و پۆستە بەسودەکان گرنگی پێ نادرێت .
_ بەفیڕۆدانی کات و مانەوە تا درەنگانی شەو خەوی ناتەندروست و درەنگ هەڵسان لەخەو بەڕۆژدا، هۆکارە بۆهیلاک بونی مێشک و زووهەڵچون و تەحەمولی کەم، بەداخەوە کەهەموی هۆکارە بۆدروست بونی توندوتیژی ویەکتر قبوڵ نەکردن وکێشە کان.
چارەسەرو رێگریەکان
۱- پێش هەمووشتێ پێویستە لایەنی دەسەڵاتدار و وەزیری ڕۆشنبیری سانسۆریان هەبێت لەبەکارهێنانی ئەنترنێت و بەوشێوە فریە نەبێت، هەروەها سانسۆرلەسەر ماڵپەڕەخراپەکان دانێن .
٢_سەپەرشتیاری خێزان بەکارهێنانی مۆبایل لەماڵدا ڕێکخات و، بەرنامەیەکی کات بۆبەکارهێنان دابنێت و بێ ئاگا نەبێت لە خێزانەکەی بەتایبەت ئەگەر منداڵەکان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بوو.
٣_جێگرەوی سۆشیال میدیا لەماڵدا دانێن وەک خوێندنەوەی کتێب، بەیەکەوە سەیری درامایەکی پەروەردەیی یان مێژوویی یان بەرنامەیەکی سودبەخش بکەن، یان یاریە کۆنەکانی جاران ئەنجام بدەن .
٤- دایک بڕیار بدات نابێت مۆبایل بهێنرێتە چێشتخانە و هەوڵ بدات ژەمەکان بەیەکەوە بخۆن خۆ ئەگەر نەکرا هەمووژەمەکان کۆبنەوە، با یەک ژەم هەمووخێزانەکە کۆببنەوە هەم ئاسودەبن بەیەکەوە هەم ماوەیەک لە تەکنەلۆژیا بەدوربن .
٤- پێویستە هەمووتاکەکان هۆشیار بکرێنەوە کە پەیوەندییە کانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جێگرەوی پەیوەندیە خێزانیەکان نیە و، هاوسەرەکان لێکتێگەیشتن وسۆزوخۆشەویستیان بەردەوام و پتەوبێت .