نزا محمد
بواری په‌روه‌رده‌ش وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی تری ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رده‌وام له گۆڕانكاری و نوێگه‌ری خێرادایه، ده‌یان چه‌مكی جۆراوجۆری نوێ هاتوونه‌ته بواره‌كه‌وه كه پێویستیان به ناساندن و شیكردنه‌وه هه‌یه.
ناونیشانی بابه‌ته‌كه چه‌مكێكی په‌روه‌ده‌یی نوێیه، نه‌وه‌ی ئەلفا و زێد ئەو نه‌وه‌یه‌ن کە لەگەڵ ھاتنەکایەی ئایپاددا لە دایکبوون، واتە لە ٢٠١٠ ەوە (ئەم جیلە لە ئێستایا تەمەنیان ۱۳ ساڵ یان ١٤ ساڵ و بەرەوخوارە)ە ئەم جیلە دەیان تایبەتمەندی ئەرێنی و نەرێنی تایبەت بە تەمەنی خۆیان ھەیە.
ئه‌م نه‌وه ئه‌نجام ویسته له ئێستادا له پێكدادانێكی قورسدان له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌روه‌ده‌یی ئه‌م وڵاته و سه‌رجه‌م وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیشدا.
په‌روه‌رده سروشتێكی له‌سه‌رخۆی هه‌یه و ئه‌م نه‌ویه‌ش به په‌له‌ن بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت، هر لەبەرئەوە ئەم شێوازە تەقلیدییەی پەروەردە ناتوانێت پێداویستی ئەم جیلە پڕبکاتەوە و، وەڵامگۆی پێداویستییەکانیان بێت بۆیە گەر نوێگەرییەک لە پەوەرەدەیا نەکرێت ئەوا وازھێنان لە قوتابخانە و خوێندن ئەبێتەوە بە دیاردە!
بەداخەوە بارودۆخەکە بەجۆرێکە ھەنێک لە دایک و باوکەکانی ئەم ڕۆژگارە بە زۆر منداڵەکانیان دەنێرنەوە قوتابخانە! پێشووتر زۆرجار دایك و باوك و مامۆستا منداڵ و فێرخوازانیان ناچار ئه‌كرد به‌وه‌ی ملكه‌چی داواكاری و ڕێنماییه‌كان بن، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر جیلی ئەلفا و زێد ناچاربکرێن بە شتێک تەسلیم نابن بەدوای ڕێگەچارەی تردا دەگەڕێن!
ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه ئایا ئه‌م نەوەیه گه‌ر ملكه‌چی سیسته‌می په‌روه‌رده نه‌بن چ جێگره‌وه‌یه‌كی تر بۆ په‌روه‌رده دائه‌نێنن!؟ کە بێگومان منداڵ و نەوجەوان لەو تەمەنەدا ئەوەنە جیھانبینی فراوان نییە تا بتوانێت بڕیارێکی دروست بدات بۆ ئایندەی خۆی و، بەمەش پێکدادانی نێوان خێزان و قوتابخانە دروست دەبێت لەجێی ئەوەی تەواوکەری یەک بن!