هەینی , حوزه‌یران 19 2026

بەرامەی ڕەمەزان

ڕۆشنا ساڵح بامۆکی
بەرامەی ڕەمەزان و دینداری كاتێ دەبێت، چۆن ئیدی یەقینمان بۆ دروستبووبێت كە ڕەمەزان بەتەنها بۆ ئەوە نەهاتبوو تینو برسیمان بكات، زۆرینەی كات لە مزگەوتەكان و بەقورئان خوێندن و نوێژ و بەخشین و نەخەوتنی شەوان پشوی درێژی ڕۆژانمان فێربكات و، هەژارانمان بهێنێتەوە یاد، ئەگەر وابوایە دەبوو هەژاران ڕۆژوو نەگرن، بێگومان
پەیامی قوڵتر و بەباهاتر لەمانەی هەیە.
ڕەمەزان پێمان دەڵێت كۆنتڕۆڵی هەست و ویستەكانمان، جێبەجێکردنی ئایەتەكانی قورئان، فلتەركردنی زانیارییە پێدراوەكان، تێگەشتن لەپەیامی ئیلاهی دژوارنییە،
دەكرێت لەڕێ تەفەكور و تێڕامان و تەدەبوورەوە سەرلەبەری بیری خراپ لەبیرمان نەهێڵێت.
ناوەكانی خودا تەنها بۆناسینی خودا و سیفاتی نەبێت و لەبوونماندا ڕەنگبداتەوە كە چاوەڕێ لێخۆشبوونی خودایت دەبێت سیفاتی لێبوردەی ڕەنگبداتەوە تیاتدا، مرۆڤەكان ئەوەندە ئاڵۆز و زبرنین تا نەتوانن پێكەوە بسازێین، ئێمە كە سی ڕۆژ بتوانین زارمان لەوشەی نەشیاو فكرمان لەبیری خراپ و كردەوەمان لەبەدی بپارێزین، ئەی چما ئەو تەمەنە كاتیەمان بۆ ناتوانین ئەوانە بەرقەرابكەین..!؟
بیرمانبێت شەیتان و مرۆڤ توانای وەسوەسەی خراپیان هەیە بۆمان و بەس، ئیدی کە هەڵە دین وەرگرتمان و دڵ ڕەقیمان لەبەر هەڵەتێگەشتنێك تولانیە و، بچڕانی سیلەی ڕەحممان بەهۆی هەڵەیەكی منداڵانەوە ئەبەدییە و دڵسۆزنەبوونمان بۆ خۆمان و خەڵك و خاك و پیشەمان وەك پێویست نییە، سوچی خۆمانە و نابێ بێژین فڵان مەلا وای وت و لەو تەریقەتەدا ئەمە هەیە و فیسار كەس بۆ وادەكات، قورئان تەنهایەك دانەیە، بەڵام دەكرێت جێبەجێکردنی بەژمارەی مرۆڤەكان و تێگەشتنیانبێت لێی..!؟
ئاخر ناكرێت ڕۆحت نەفخی ئیلاهیبێت و ڕەفتارت میسلیی ئیبلیس، ناگونجێت قورئان لەسینەتدا هەبێت و زارت مەعمەلی وشەی زبر قەلبت قاڵی دونیا و فیكرت ساغ و سەلیم.
هەروەك ناكرت نوێژ بكەیت وكەسێك ئاتاجی كۆمەكیتبێت، بەهانایەوە نەچیت تەزبیحت بەدەستەوە بێت و، لەتەنیشت دۆست و ئەزیزان بێدەنگ و ناوچاودرژ ساكینبیت.
بۆ خزم هاوڕێ باش و شەریف و، بۆخێزانە تاقانەكەت تار و مار، پەنا بەخوا لەدینداری هەڵە وکاتی و ڕوكەشی.
جەژنی ڕەمەزان و بەهاری جوانی كوردەواریتان
پڕ خێر و خۆشیبێت

Check Also

پەند و وانەکان لە کۆچی ئافرەتاندا

گۆنا تۆفیقکۆچ تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نییە بەڵکو. خوێندنگایەکی ڕۆحی پڕ وانەیە بۆ هەرکەسێک بیەوێت هەنگاو …