شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

(وەڵامەکانی تۆ) حوکمی لێزەری مولابردن بۆ تەواوی جەستە

وەڵامدانەوەی: هەڵاڵە محمد ئەڵماس

– بەكار هێنانی لیزەر بۆ لاشە بەگشتی و بۆ (بكینی) بەتایبەتی، تاچەندە ڕێگە پێدراوە لە شەریعەتی ئیسلامدا؟
-ئەگەر كەسێك كێشەی هەبێت و پێویستی پێی بێت تاچەندە دەتوانی بیكات؟

وەڵام: بەناوی خودای گەورە و كارساز.
بابەتی لابردنی مووی لاشە، دوو لایەنی هەیە، لایەنی پزیشكی ولایەنی شەرعی. شەریعەت بۆ هەر بابەتێكی نوێ لەئێستا و كۆن لەڕابردوودا، حسابی لایەنی لاشەیی و زیانەكانی ئەو بابەتەكەی كردووە. لیزەر كردن بۆلابردنی مووی لاشە ئایا لەڕووی پزیشكیەوە زیانی هەیە یان نا؟ دیارە ئەوە وەڵامەكەی لای پزیشكە بەڕێزەكانە، كەگرنگە ڕوونكردنەوە لەم بارەوە بدەن. ئەوەندەی زانیاریمان هەبێ هەندێ دەڵێن كاریگەری پۆزەتیڤی هەیە لەسەر كەسەكان. شەریعەت لەمبارەوە ئاوا دەفەرمووی كە: هەر چارەسەرێكی پزیشكی یا بەكارهێنانێكی پزیشكی زیانی هەبوو ئەوا بەكارهێنانی دروست نیە، مەگەر بۆ كاتی پێویستی، بەگوێرەی یاسای ئوصولی (لاضرر ولا ضرار)، لابردنی مووی لاشە بەلیزەر بەم مەرجانە دروستە و ڕێگە دراوە جگە لە (بكینی):
1- لابردنی مووەكان تەنها چارەسەری بەلیزەر بێت.
2- بەنیەتی خۆڕاندنەوە و دەرخستنی بۆ نامەحرەم نەبێت.
3- دەبێت شوێنە هەستیارەكان نەبێت، چونكە لەنێوان ناوك و ئەژنۆ عەورەتی ژن بۆ ژنە و پیاو بۆ پیاوە، عەورەتی قورسمان هەیە كەشەرمگا و ڕانەكانە نێوان ناوك وئەژنۆ دەگرێتەوە، عەورەتی سوكیشمان هەیە كەبنباخەڵ دەگرێتەوە، ئەوشوێنانە دروست نیە دەركەوتن و بینینی لەلایەن كەسی بەرامبەر، جگە لەهاوسەران بۆ یەك كەدەتوانن بۆیەكی ئەنجامبدەن. گەر كەسەكە خوشك، دایك، كچ و هاورێیش بێت، مەگەر لەكاتی پێویستی زۆردا بێت ئەوكات ڕێگە دەدرێت بەدەركەوتن و بینین و لابردنی مووەكانی بەگوێرەی یاسای فیقهی (ان الضرورات تبيح المحضورات) یا یاسای فیقهی(الضرورات تقدر بقدرها) ئەویش بەپێی پێویستی دەركەوێ نەك هەموو بەدیار بێت.

-كەسێك ناتوانێ خۆی مووەكانی لاببات بەهۆی نەخۆشی یا بەهۆی قەڵەویەكی زۆر یا دەستی توشی كێشەیەك بۆتەوە یا سووتاوە یا زۆر هەستیارە و، پزیشكی پسپۆری تایبەتی پێست لابردنی مووەكانی بەلیزەر وەك چارەسەر بۆ دیاری بكات، ئەوكات بەگوێرەی ئەو پێویستییە دەتوانێ لیزەری بۆ لابردنی مووی ئەندامە هەستیارەكانی بۆ بكرێت.
4- پێویستە پزیشكی ئافرەتان كارەكە ئەنجام بدات، یانی ئافرەت بۆ ئافرەتی بكات و پیاویش بۆ پیاو، دیارە لەكاتی ئەو پێویستیانەی سەرەوەدا كەئاماژەمان بۆ كرد.
خوای گەورەش زاناترە.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …