یه‌ك شه‌ممه‌ , ئایار 19 2024

جڵەوگیری پەیوەندییە سێکسیەکان

نیدا عبدالجبار

هەموومان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەچەمکی سێکس شارەزاین، بەجۆرێک کە هزری گەنج و پیرو مناڵ و ژن و پیاوی داگیرکردووە، پێم وایە لە ڕوانگەی دینیشەوە هەمان ئامانجی هەبێت ئەویش بۆ خستنەوەی وەچەبێت و تا وەچە لەناو نەچێت، لەگەڵیشیدا چێژێکیشی لەگەڵدایە. بەڵام ئەم پەیوەندییە بەشێوەیەک گەورە کراوە کەئێستا هەرچی بکەین لە زیانەکانی دەرناچن.
چونکە ئەو باوەڕەیان سەپاند کە تۆ ئەتوانی بۆ حەزی سێکسی خۆت هەموو بنەماک پشتگوێ بخەیت جا لەدینا بەجۆرێک و، لەغەیری دین بەجۆرێکی دیکە، لە کوێی دین وباوەڕە عەقڵانیەکاندا هاتووە کە تۆ ئەتوانی ماڵ و ژیان و مناڵ پشتگوێ بخەیت لەبەرئەوەی حەزی سێکسیت زۆرە، ئەی دین و بنەما کۆمەڵایەتیەکان و کەسانی چوار دەورت بۆچی دروستبوون، ئەی تۆی خاوەن باوەڕ نابێت جڵەوی خۆت نەدەیتە دەست نەفست تەنانەت حەزی نان خواردنیش جڵەوی بدەیتە دەست نەفس دووچاری چەندەها جۆری نەخۆشی کوشندەت دەکات، جا ئەسەف بۆ ئەو ڕۆژە نەتوانی جڵەوی حەزی سێکسیت بگریت و لەگەڵ هاوبەشی ژیانی خۆت هەڵکەیت.
ئەمە ڕێگە حەڵاڵەکە ، جا ڕێگه حەرامەکه مەترسی زۆرە لە تەواوی ژیان و جومگەکانی کۆمەڵگەدا، بەداخەوە زۆرجار گوێبیستی هەواڵەکان دەبین منداڵ لە چوار مانگەوە تا پیری ۱٠٠ساڵە دەست درێژی دەکرێتە سەر، ئێستا دایکان بۆ منداڵەکانیان ڕۆژ بەڕۆژهەستی مەترسیان زیاترە کە نەکا کەسێک دەست درێژی بکات سەر منداڵەکەی کە زۆر جار کەسە نزیکەکانن بەداخەوە، ئەم حاڵەتە هەمووان لێی بەرپرسیارن بەتایبە ت کەسانی سەر مینبەرەکان و پشت سۆشیاڵ میدیا، کۆمەڵگەی ئیسلامی لەم سەردەمەدا دەستێکی باڵای هەیە لە خزمەتکردن بەم بابەتە جا ئاگایانە بێت یان نائاگایانە بەم جۆرە جڵەوی خۆمان بدەیە دەست نەفس و ئارەزووەکانمان دوور نابێت نەوەکانمان ببنە ئەکتەری سایتە پۆڕنەکان و ببێتە پیشەیەک بۆ داهاتوو.

لەکۆتاییداڕووی دەمم لە مەلاکانی سەر مینبەرو ناو سۆشیاڵ و بەرنامەکان، هۆشیاری بدەن لە بابەتی سێکس کە خۆیانی بۆ ڕەها نەکەن بەحەرام یان حەڵاڵ سنوری هەیە لە ئێستادا نەخۆشیە سێکسیەکان قسەی یەکەم دەکات لەجیهاندا !!

Check Also

جەستە و ڕۆح ئاوێتەی یەکدین

سندوس ڕێشاویئەگەر کەشێکی لەبار بۆ مرۆڤ سازبکرێت، ئەوا کەسێکی تەندروست بۆ ژیانکردن دێتە بەرهەم، بەمەرجێک …