شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

هه ر جارەی توێژینەوەیەك (9) مافى کەمئەندامان لە دیدگاى ئیسلامەوە

بەیان نوری

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن د ئەحمەد عبدالعلیم عبدالطیف نوسراوە لە کۆنگرەى بست و دووهەمینى کۆمەڵەى فیقهى ئیسلامى نێودەوڵەتى لە ساڵى ٢٠٢٠ دا پێشکەشکراوە.
توێژینەوەکە لە ٤ بەش پێکهانووە، لە بەشى یەکەمدا تیشکى خستۆتە سەر پێناسەى کەمئەندامى، پاشان پۆلینکردنى بە پێی کات. ئایا لە کاتى لەدایکبوونەوە ئەو حاڵەتەى هەبووە یان بەهۆکارى ڕووداوێکەوە وایلێهاتووە، پاشان ئایا کێشەکەى گشتییە و هیچ چالاکییەکى بۆ ناکرێت یان هه ندێک چالاکى ئەتوانێت و هەندێکى ناتوانێت، پۆلێنى سێهەمى چ ئەندامێکى جەستەى کێشەى هەیە، پۆلێنى چوارەمى ئایا یەک کێشەى هەیە و سادەیە یان چەند کێشەیەکى ئاڵۆزى هەیە.
لەبەشى دووەمدا ئاماژەیداوە بە دیدگاى شەریعەتى ئیسلام بۆ مافى کەمئەندامان کە تیایدا ئاماژەیداوە بۆ یەکسانى ئەرک و مافى کەمئەندامان لە گەڵ هەر کەسێکى ئاسایی، بەڵام ئاسانکردنى ئەو ئەرکانەى کە ناتوانێت پێیهەڵبسێت، لەمافەکانیدا ئاماژەدراوە بە مافى ژیان ڕێزگرتن، خوێندن، کار، هاوسەرگیریی، دابینکردنى بژێوى لە کاتى نەتوانینى خۆیدا، چارەسەرى نەخۆشى، خاوەندارێتى موڵک.
لە بەشى سێهەمدا بەووردى ئاماژەیداوە بە ئەرکى خێزان و کۆمەڵگە و دەوڵەت لە چاودێرى و گرنگیدان بەکەمئەندامان، لەو ئەركانە بەخاڵبەندی ئاماژەی بە 13 خاڵ داوە لە ئەركی خێزان و كۆمەڵگەو دەوڵەت:-
1-ڕێزلێگرتن.
2-مامەڵە بە نەرم و نیانی.
3-كاركردن بۆ یەكسانی لە مافە مەدەنی و سیاسییەكاندا.
4-دابینكردنی هۆكارەكانی كارئاسانی بۆیان.
5-هۆشیاركردنەوەی خەڵك بۆ هاوكارییان.
6-گەشەدان بە هۆشیاری و پشتیوانی ئەو دام ودەزگاو ڕێكخراوانەی كار بۆ ئەو توێژە دەكەن.
7-دابینكردنی چارەسەری پزیشكی دەروونی و جەستەیی.
8-هەوڵدان بۆ تێكەڵكردنییان لەناو كۆمەڵگەو نەهێشتنی هەر كێشەیەكی ئەو بوارە.
9-كاركردن بۆ دابینكردنی بژێوی و ژیانی كۆمەڵایەتییان.
10-كارئاسانی خوێندن و فێربوونیان.
11-پاراستنییان و ڕێگری لە پێشێلكردنییان.
12-ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر هۆكارەكانی كەمئەندامی و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی ئەو حاڵەتانە.
13-داڕشتنی یاساو ڕێنومایی بۆ یەكسانكردنییان و پاراستنی مافەكانییان.
لە بەشی چوارەمدا ئاماژەیداوە بە مافەكانی كەمئەندامان لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكاندا و بەراوردی مافەكانی تیادا كراوە بە شەریعهتی ئیسلام.
بە درێژی تیشكی خستۆتە سەر ڕاگەیەنراوی جیهانی بۆ مافەكانی كەمئەندامان كە لە ساڵی 1975 لە نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دەرچووە، پاشان باس لە ڕێكەوتننامەی مافەكانی كەمئەندامان كە لە ساڵی 2006دا دەرچووە.
لە كۆتایی توێژینەوەكەدا گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامانە:-
1-پێناسەی كەمئەندامان كە بریتین لەو كەسانەی كە ناتوانن بە كاروباری ژیانی خۆیان هەستن جا بەشێكی ئەوكاروبارانە بێت یان هەمووی تەنها بە هاوكاری كەسانی تر نەبێت.
2-دیدگای ئیسلام بۆ ئەو توێژە یەكسانییانە لەگەڵ هەر مرۆڤێكی ئاسایی تەنها لە ئەركدا ئاسانكارییان بۆ دەكرێت.
3-دابینكردنی سەرجەم مافەكانییان.
4-مامەڵە كردن بێ جیاوازی لە ڕووی ئاینی و ڕەگەزەوە.
5-جێبەجێكردنی ئەو بنەماو بەها باڵایانەی لە ڕێكەوتننامەو بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكاندا هاتووە و گونجاون لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام.
6-پشتیوانی و پاراستن و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.
7-كاركردن لەسەر ئەو هۆكارانەی كە تێكەڵیان دەكات لەگەڵ كۆمەڵگە. و یەكیاندەخات.
8-ئاسانكردنی كاری ڕێكخراوەكانی ئەو بوارەو پشتیوانی نێوان ڕێكخراوەكان بۆ ئەنجامدانی كاری ئەوان.
9-پشتگیری هەموو ئەو دامودەزگایانەی لەو بوارە كاردەكەن.
10-داڕشتنی یاسا و تەشریعاتی گونجاو بۆیان.
11-ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو توێژینەوە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی كەمئەندامی.
12-گەشەدان بە هۆشیاری چۆنیەتی كەمكردنەوەی ئەو حاڵەتانە.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …