ئا:شادان
ئایندەسازی: مسار مەولود کێیە؟
مسار تاقانەی سێ برایە و لە خێزانێکی ڕۆشنبیر و ئاین پەروەر لەدایک بووە، ژیانی خێزانەکەمان تۆزێک جیاوازە و دوورە لە جەنجاڵی کۆمەڵگە و، سۆشیاڵ میدیا، خێزانەکە کاتەکانی زیاتر بە خوێندنەوی کتێب ڕازاوەتەوە و هەمیشە کتێب هاوڕێی نزیکیان بووە.
ئایندەسازی: دەرچووی کوێیە؟
دەرچوی زانکۆی کەرکوک – کۆلێژی پەروەردە – بەشی زمانی ئینگلیزی.
ئایندەسازی: یەکەم کاری نووسینی چیبوو لەکوێ بڵاوبۆیەوە؟ کێ هاوکاریەتی؟
یەکەم کاری نوسین ڕاستی بەتەواوی بیرم نیە، بەڵام یەکەم دەرکەوتنم مناڵ بووم لە ئاهەنگی یادی منداڵان (٢٠٠٩/٦/١) تەمەنم هەشت ساڵ بوو، شیعرێکم پێشکەش کرد بەناونیشانی (سوپاس بۆ خوای میهرەبان) لەوەوە خولیای ئیلقائم بۆ دروستبوو، ئیتر لەمناڵیەوە لەئاهەنگ و یادەکاندا شتم پێشکەش ئەکرد، لە (٢٠١٦) لە ڕادیۆی کەرکوک دەنگی یەکگرتوو ماوەیەک پرۆگرامێکی تایبەت بە پەخشان پێشکەش کردنم هەبوو بە ناوی (ئارامی ژیان)، لە (٢٠١٩) کتێبێکی بچوکی تایبەت بە رازەکانم نوسیەوە بەناونیشانی (مسار الحیاة) بەهەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، بەڵام دەرفەتی چاپم بۆ نەڕەخسا. ئیتر بەوشێوازە لەهەرکوێ پێویست بوبێت بەو بەهرە بچوکەی کە هەمە ویستومە خزمەت بکەم.
-ئایندەسازی: کێ زیاتر پاڵپشت و هاوکاریەتی ؟
خێزانەکەم زۆر زۆر هاوکارمن و، بەپلەی یەکەم باوکم کە هەمیشە وتومە مسار بە وجودی باوکیەوە هەیە، هەموو هەنگاوێکم هەموو کارێکم و هەرچی سەرکەوتنێک کە هەمبوبێ، هەڵبەت بەفەزڵی خوای گەورە و، پاڵپشتی و بونی باوکم بووە، هەنگاو بەهەنگاو بۆ هەموو کارێکم لەگەڵم بووە بێ ماندوو بوون.
هەمیشە ئەڵێم گەر بەدەستەکانم دڵم دەربێنم و بیکەمە دیاری سوپاسگوزاری بۆ باوکم ناتوانم یەک تۆزیش قەرەبوی فەزڵ و گەورەیی ئەو بدەمەوە.
ئایندەسازی: بێجگە لە نووسین سەرقاڵی چین ؟
وانەبێژم لەقوتابخانە و، هێشتا دانەمەزراوم، ئەندامی لقی کەرکوکی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانم.
ئایندەسازی: بۆچی زوربەی نووسینەکانی بۆ پێغەمبەرە؟
هەر لەمناڵیەوە وا پەروەردە کراین هەموو ساتێک بە یادی سەروەرمان (ﷺ) دڵمان ڕووناک بکەینەوە.
ئێمە ئەبێت هەمیشە ئەوەمان لەیاد بێت خۆشەویستترینەکەی خوای گەورە چ قوربانیەکی زۆری داوە لەپێناو پاراستنی ئێمە و، رووناککردنی رێگای ژینمان
ئەو مەشهەدەم هەمیشە لەپێش چاوە .. لەرۆژێکدا دایک جەرگی خۆی ناناسێت کەچی ئەو(ﷺ) هاوار ئەکات (امتي .. امتي) چاو و دڵی بۆ ئوممەتەکەی ئەگێڕێ،
ئەو کە ئێمەی نەدیوە و فرمێسکی موبارەکی ئەرژێنێت بۆمان و، بە (ئەحبابی) ناومان دێنێت و تامەزرۆی بینینمانە، دەی چۆن ئەبێت بە روح و گیان خۆشمان نەوێت و، هەمیشە یاد و زیکری لەدڵ و زارمان نەبێت.
ئایندەسازی: ئێستا سەقاڵی چین و چۆن ئەروانێتە باروودۆخی گەنجان لە کەرکوک؟
کەرکوکیەکان کەسانی بەهیممەت و چاو نەترسن، گەر دەرفەتیان بدرێتێ زۆر گەنجی لێهاتوو و داهێنەر و ژیرن، ڕوحیەتێکی زۆر پاک و دینداری و خاک ویستیان تیایە، هەمیشە شانازی ئەکەم کە کوردێکی کەرکوکیم.