شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

ڕەقەمەکەمان گەورەکرد لەساڵی نوێدا، بەڵام عەقڵمان ساڵێک خستە دواوە


‎خەرمان کەریم
‎ئێمە ئەوەی گرنگیمان پێ نەداوە لەتێپەڕینی ساڵێکدا دەستکەوتەکان بووە، بەدیهێنانی ئامانجی ساڵی پێشترو خۆبەرەو پێشبردن بووە، ئێمە خەریکین ساڵ دەگۆڕین بەرەو دواوە، چۆن؟؟
‎بەپێچەوانەی هەرچی دەستوری کەون هەیە، ئێمە ئاڕاستەی ژیانمان دەکەین لەنێوەندی ساڵدا هەموومان خەریکین زینەکان زیاد دەکەینە نێو ژیانمان، ئەو شتانەی چێژ بەخشن بۆ ڕوکاری دەرەوەمان نەک ناوەوەمان
‎مانەوەی شەوانەمان بەهەزاران بیانوو بۆ ئەوەی بگەین مۆدێرنەو شەو نەخەوتن و خەریک بوون بەشتانێکەوە کە تۆزقاڵێک مەعریفەتی زیاد نەکردووە، لەناو سەروبەندی ساڵێکی ڕۆشتوودا، هەزاران شتی لاوەکی و بێ گرنگی لەدایکبووەو هێزی ئەوەت نەبووە هەندێک شت لەخۆتدا داببڕیت بیکەیتە قوربانی بینێژیت، بەڵکو هەر خەریکی خڕکردنی تۆڵەو ڕق و ستۆری و چاودێری و لایک و کۆمێنت و فۆڵۆوەرسیت.
‎ئەمە لەکامە مێژووی ژیاندا لە ۱۲مانگ جێی دەبێتەوە، بەڵکو بەهەزاران ۱۲یی ئەم هەموو فیشە ژێر بەژێرو سەرەو بۆر خستنە کەم ناکاتەوە،، تۆ پێت قورسە کتێبێک بخەیتە سەر مێزەکەت و بۆنی پەڕەکانی بکەیت!! کەچی شەوانێک بۆت ئاسانە تا بەیانی مێشکت پڕ بکەیت لە دوکەڵ و لە ڤیدۆو لە قسەو لەهەزاران کاری تر کە ئێمەی مرۆڤ پەی پێ نابەین، ئەمساڵ چیت زیادکرد کە هێندە پەرۆشیت بۆ ئەوەی پێ بخەیتە گەورەیی ساڵێکی ترەوە.
‎ئایا بەهێندەی گەورەیی ژمارەکە خزمەتت بەخۆت کرد خۆتت خۆشویست؟؟؟ هاتیتەوە بە پەیوەندیەکانتا ئەزمونێکی گەورەبوونت چەشت؟ ئایا گرنگیدان لەنێو ئەم هەموو قەیرانەدا، بەو شتانەی کە هی تۆ نین و سەر بەتۆ نین؟؟؟؟؟؟ ئەوەندەی دڵی مرۆڤێک و مناڵێکی ژێر دارو پەردووی غ.ز.ە گرنگن ….
‎بۆ تۆی بێ ئەرزش و پابەندنەبوون بەکات و سات و مرۆڤایەتیەوە بەڵێ …،!!!!!
‎بەڵام بۆ ئەوانەی ڕۆحیان لەگەڵ رەقەم گەورە بوو هەزاران چرۆی ژیانەوەیان بە هەرچرکەیەکی تێپەڕبوونی ساڵێکی تازەدا هەڵواسیوەو پێی وایە خەریکە تۆفانی مەعریفەی لە سنگیەوە بەرەو گەردوون پەخش دەکات
‎ئەوەی ئەڵێت من بەم بچوکی و کەس نەناسیوە چی دەگۆڕم، لە قاڵبی بوونی خۆتەوە دەستپێبکە کەس مەگۆڕە خۆت بگۆڕە، بهێڵە تیشکی گۆڕاوی تۆ بگاتە کەلێنی ڕۆحی بەردەرگاکەت ڕۆشنی بکاتەوەو چراخانێک دروست بکات، نەک ملوانکە هۆنینەوە بۆ ڕۆحی سنەوبەرێک بەخاتری وتنی ئایییییییی ئەمساڵمان چەندە بەنارەحەتی بەڕێکرد، ئەی کەناڕەحەت بوو چیتکرد تا ساڵی داهاتووت وا نەبێت ئێ ئێمە دەڵێین ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بەپار، ئێ هەر ئەو ساڵە بوو پاریش کە هەزاران ئاهەنگت بۆ گێڕا کەوایە زۆر پێت باش و چاک و خۆشبوو بێ ئەزمون بۆی دەرچویت و هیچت بۆ زیانەکردوە، بەتەماشی ڕەقەمێک کەچاوەڕێی هەوڵی تۆیە ڕۆژەکانی جوانتر بکەیت، وەک زەڕنەقوتەیەک دەمت کردۆتەوە خواردنەکە بکەوێتە گەروتەوە، ناچێت ئەزیزم تۆ نەیکەیت نابێتە ساڵی باش و خۆش، تۆ دەبیتە هەوێنی دڵخۆشی شەوێک بۆ گەردنی سنەوبەرێک
‎ئەمە دڵخۆشی نییە خاڵی کردنەوەی مەعریفەی بێ سەلیقەیی مرۆڤەکانە، لە جییاتی نزاکردن بۆ ئەوەی هەرچی نابەجێیەکانی ساڵی ڕۆشتووە بەلێخۆشبونێکی نوێ و بەرگێکی نوێوە تەوژم بدات نەک لەجێگەی خۆیی و بەرەو دواوەو چەرخی بەردین بگەڕێتەوە
‎لەناو هەموو ئەو گەڕانەوەیە یان بەرەو پێشچونەدا کەسانێک یەنە بوون وەک ئەوەی خودا بەقاڵبی دڵت دروستی کردبێت، هەرچی وشەتە تیایدا کۆدەبێتەوەو فێری سەرلەنوێ ژیان کردنت دەکاتەوە ئەتباتە هەوارگەیەکی خۆخۆشەویستکردن بەجۆرێک هەرچی جوانیە تیای کۆدەکەیتەوەو لەهەرچی زەنگی دڵە بەئاگات دەهێنێت پێت دەڵێت ئەمە گەورەبونێکی ترتەو فەرموو ڕێگەکەت ئاوایە ئاوڕ بۆ دواوە مەیەرەوە دواوەت هەورازی زۆر بوو ئێرە گەورەبوونی منەو لەگەڵم ڕێگەیەکی پڕ لەئەزموون قبول بکە.
‎ساڵی گەورەبوونی ڕۆح و تەمەن و پڕبوونەوەی ۱۲کانی ساڵتان پڕ بێت لە ئاسەواری جوانی ژیان و ئاسودەبوونی دەرونتان و نەگەرانەوە بۆ دواوە.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …