شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

هه رجارەی توێژینەوەیەك (5)‌ گۆڕینى ڕەگەز

بەیان نوری

دکتۆرە نوها عەدنان قاترچى کە مامۆستایە لە کۆلێژى ئیمام ئەوزاعى بۆ خوێندنى ئیسلامى لە ساڵى2023دا توێژینەوەیەکى ووردى کردوە لەسەر گۆڕینى ڕەگەز.
لە پێشەکى توێژینەوەکەیدا باسى لە نێرەموک کردوە لە فقهى ئیسلامیدا کە چۆن گرنگى دراوە بەو حاڵەتانەى کە بارى ڕەگەزیان عەیبدارى هەیە لە ڕووى جەستەییەوە و ڕاستەوخۆ ڕەگەزى دیار نیە بۆیە پێویستى بە حوکمى تایبەت هەیە لە فقهدا کە یەکلاى بکاتەوە چ ڕەگەزێکە، بەو شێوەیە مامەڵەى لەگەڵ بکرێت بۆ هاوسەردارى و میرات و هەندێک بابەتى تر کە جیاوازى هەیە لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا.
پاشان چۆتە ناو بوارە پزیشکییەکەوە و بە زانستیانە جۆرەکانى نێرەموکى باسکردوەو و جیاى کردۆتەوە لە وانەى کە هیچ عەیبەیەکى جەستەییان نیەو بە ڵکو بە لادانى دەروونى ئەو کەسە هه ست دەکات کە ڕەگەزەکەى لە گەڵ بارى دەروونیدا هاوشێوە نیە.
ئەم توێژینەوەیە ئاماژەى کردوە بە جیاوازى نێوان گۆڕینى ڕەگەز و جێگیرکردنى ڕەگەز، یەکەمیان گۆڕین بە ماناى گۆڕینى تەواو دێت بۆ ئەو کەسانەى کە هیچ عەیبێکى جەستەییان نیە، بەڵام خۆیان ئارەزوویان لە گۆڕینە، بەڵام جێگیرکردنى ڕەگەز بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ڕووى جەستەییەوە عەیبدارن و پێویستیان بەوەیە پزیشک یەکلاى بکاتەوە کە لە کام ڕەگەزن.
لە هەردوو بوارەکەدا باسى لە لایەنگران و ڕێگرانى گۆڕینى ڕەگەزى کردوە، بەڵگەى بۆ هیناوەتەوە.
كورتەی توێژینەوەكەی بەم چەند خاڵە گەیاندۆتە دەرەنجام:-
١-کارکردن لەسەر باوەڕ بە خواى گەورە وەک دروستکەرو ڕازى بوون بە هەر ڕەگەزێک کە ئەو مرۆڤەی لەسەر دروستبوە، چونكە ناڕازیبوون لە شەیتانەوەیە.
2-یەكلاكردنەوەی نێرەموك بۆ ڕەگەزی دروست، تەنها دەبێت پزیشكی متمانە پیكراو بیكات.
3-هەرگۆڕینێك تەنها لەسەر بنەمای هەستكردن بێت بە تێكچوونی پێناسەی سێكسی حەرامەو ڕێگە پێنەدراوە.
4-جیاوازیكردن لە نێوان گۆڕینی ڕەگەزو جێگیركردنی ڕەگەز بۆ نێرەموك، یەكەمیان حەرامەو دومیان ڕێگەپێدراوە.
5-لێكۆڵینەوە لە چارەسەری نەخۆشەكان وپەنا نەبردن لە سەرەتاوە بۆ نەشتەرگەریی بەڵكو گەڕان بە شوین چارەسەری دەروونی و هۆرمۆنات.
6-ئەوانەی تەنها لە بواری دەروونیەوە هەست بە تێكچوونی باری سێكسییان دەكەن ئەگەر بە نەشتەرگەریی گۆڕانكارییان بۆ بكرێت زیانی زۆر دەكەن، چونكە هەستكردن جێگییر نیەو گۆڕانكاری بەسەردا یەت، جۆری پەروەردەو هاوڕێی خراپ و ڕاگەیاندن ڕۆڵی هەیە لەو تێكچوونەدا.
7-جەختكردنەوە لە سەر زیانەكانی ئەو نەشتەرگەرییانە كە بریتین لە:-
أ-زیانە تەندروستییەكان كە بە هۆكاری پێدانی هۆرمۆنەوە دروست دەبێت، لەوانە بەربوونەوەی فشاری خوێن و زیانگەیاندن بە خانەكانی جگەرو تووشبوون بە شێرپەنجە.
ب-زیانە دەروونیەكانی كە دوای گۆڕانكارییەكە دەردەكەوێت وهەندێكیان دەگەنە خۆكوشتن، دەزگای كارلۆنیسكای سویدی لە توێژینەوەیەكیدا لە ساڵی 2011گەیشتۆتە ئەو بەرەنجامەی خۆكوشتن لە نێوان ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە 19 ئەوەندەی ئەوانەیە كە ڕەگەزییان نەگۆڕیوە.
ج-زیانە كۆمەڵایەتییەكان كە خۆی دەبینێتەوە لە پێشێلكردنی مافی هاوسەر و منداڵ و مافی میرات وهەستكردنی كەسوكار بە شەرم، بڵاوبوونەوەی كاری بەدڕەوشتی، لە هەمووی خراپتر داواكردنی گۆڕانكاری یاسا بۆ دابینكردنی مافی ئەو لادەرانە.
ڕاسپاردەكانی توێژینەوەكە:-
1-حەرامكردنی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز بە هۆی تێكچوونی هه ستی سێكسییەوە.
2-گۆڕینی ڕەگەز بە تەواوی دژی یاساكانی باری كەسێتییە كەلەسەر بنەمای ڕەگەز داڕێژراوە، ڕێگەدان بە نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز لێتێكچوونێكی زۆر دروست دەكات.
3-گرنگیدانی زانایانی ئاینی بە دروستكردنی گروپێك لە پزیشكە متمانە پێكراوەكان بۆ هەماهەنگی لە نێوانیان بۆ پاراستنی ماف و بڵاونەبوونەوەی تاوانەكانی كە بە هۆكاری گۆڕینەوە دروست دەبن.
4-گرنگیدان بەو كەسانەی خولیای گۆڕینی ڕەگەزیان بۆ دروستدەبێت لە ڕووی ئایینی و دەروونی و كۆمەڵایەتیەوە، بۆ بە هێزكردنی ئیمانیان بە خوای گەورەو هاوكارییان بۆ تێپەڕاندنی ئەو كێشە دەروونیانەی توشیان بوە بە تایبەت لە تەمەنی منداڵیدا بۆ ڕازیبوون بە جەستەی خۆیان.
5-هۆشیاركردنەوەی مەترسی ئەو بەرگریكردنەی لە ڕۆژئاوا دروستبوە بۆ كەسە هاوڕەگەزبازەكان لە ژێر ناوی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی تاك كە مەبەست تیایدا بەزۆری ڕاگرتنی وەچەخستنەوە و بڵاوكردنەوەی خراپەكاریی و هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵگەیە.
6-سەپاندنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی نەشتەرگەرییەكە دەكەن و نەشتەرگەرییان بۆ دەكرێت

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …