یەکشەممە , كانونی یه‌كه‌م 22 2024

هەرجارەى توێژینەوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕێسا شەرعیەکانى

بەیان نوری
دکتۆر فاید محمد سعید، سکرتێرى گشتى دامەزراوەى (فتوا و کاروبارى شەرعى) لە لەندەن توێژینەوەیەکى لەسەر (تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕێساشەرعیەکانى ) کردوە لە مانگى ٢ ى ٢٠٢٣ لە کۆنگرەى بیست و پێنجەمینى (مجلس المجمع الفقه الأسلامي الدولي)پێشکەشى کردووە.
لەم توێژینەوەیەدا (د. فاید) ئاماژەیداوە لە بەکارهێنانەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕووى حوکمى شەرعییەوە:-
١-بەکارهێنانى واجب:-
بۆ جێگیرکردنى باوەڕ و وەڵامى گومانەکانى کە دروستدەکرێت، بەکارهێنان واجبە.
٢-بەکارهێنانى مەندوب:-
بۆ بڵاوکردنەوەى بانگەواز و کارى چاکە و، ڕێنومایی بۆ عیبادەت، بەکارهێنانى مەندوبە.
٣-بەکارهێنانى حەرام:-
بۆ کارە خراپ و ناشەرعییەکان، بە تایبەت بوختان و بڵاوکردنەوەى هەواڵى ناڕاست و ئاژاوەنانەوەو گێچەڵى سێکسى، بەکارهێنانى حەرامە.
٤-بەکارهێنانى خراپ:-
کات کوشتنى زۆر بەو شتانەى کە نەسوود دەگەیەنێت نە زیان، ئێستا خەڵکانێکى زۆر کاتێکى زۆر بۆ ئەو بوارە دەبەنە سەر، بێئەوە ى لێی سوودمەند بن، بێگومان خراپە
٥-بەکارهێنانى ڕێگەپێدراو:-
بۆ فێربوون و بازرگانى و، بەدواداچوونى هەواڵى بەسوود و هەرچى سوود بگەیەنێت، بەکارهێنانى ڕێگەپێدراوە.
پاشان باس لە بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات بۆ:-
١-بازرگانى و مەرج و ڕێساکانى
٢-کاروبارى کەسێتى (هاوسەرگیرى، تەڵاقدان،….هتد)
٣-کاروبارى تاوان و سزا ودادوەرى.
٤-کاروبارى سیاسى لەوانە هەڵبژاردن.
لە کۆتاییدا ڕێساکانى بەکارهێنانى لە ٨ خاڵدا دیاریکردوە:-
١-مەبەستى بەکارهێنانى بڵاوکردنەوەى زانیارى بەسوود و بەها مرۆییەکان بێت، دەرنەچوون لە فیترەت و عەقڵى دروست.
٢-گرنگیدان بە پەرستش بە تایبەت نوێژکردن لە کاتى خۆیدا، دوانەخستنى بە هۆى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.
٣-کات بە فیڕۆنەدان، هاوسەنگى لە دابەشکردنى کات بۆ کار و، خێزان و، کەسوکارو….هتد
٤-پاراستنى هەستەکان و بەرپرسیارێتى بەرامبەر خواى گەورە، لە هەر ووشەیەکى نووسراوو گوتراو.
٥-پاراستنى سنوورى شەرعى لە قسەکردندا.
٦-ڕێگە خۆشنەکردن بۆ (خەلوە) لە نێوان هەردوو ڕەگەز، دروستکردنى ژینگەى بەئارەزوو قسەکردن، دوور لە چاو و گوێى خەڵک خەلوەیە، بۆڕێگە خۆشنەکردن بۆ کەوتنە گوناه.
٧-بەشدارینەکردن لە هیچ گروپێک کە بابەتى سێکسى تێدا بێت.
٨-پاراستنى نهێنى، بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوکردنەوەى بابەتە کەسییەکانى خۆیان، وەک ئەوەى ئێستا لە فەیس بوک باوە، بە هۆیەوە خەڵک زۆر دەکەوێتە بەرچاوو بەردەمى خەڵکانى تر.

Check Also

داهاتووی کاری ئۆنلاین لە کوردستان و جیهان

ڕەنگین عبدالکریم کافرۆشیلەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، هاوکات لەگەڵ باڵادەست بوونی سیستەمی …