هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس
له25ى نۆڤه‌مبه‌رى هه‌موو ساڵێك ئه‌و بابه‌ته‌ى له‌كوردستاندا كه زۆر ده‌نگۆى بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن‌و… قسه‌و گفتوگۆى له‌سه‌رده‌كرێت‌و له‌ولاشه‌وه ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى‌و ڕێكخراوه‌كانى ژنان‌و ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاكى‌و ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵمه‌تى هه‌فتانه‌و دوو هه‌فتانه‌و نمایشكردنى كورته فلیم‌و لێكۆڵینه‌وه‌و…هتد‌و باسكردنى توند‌وتیژییه‌و خستنه ڕووى ئاماره‌كان‌و زۆرجار له خۆى زیاتر گه‌وره‌كردن‌و چه‌ندباره كردنى كێشه‌كان‌و نازانستى باسكردنیه‌تى..
ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى تر سه‌رجه‌م ئه‌م باسكردنانه‌و كۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌كان، خۆى له خۆیدا كاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆى له چاكتركردنى بارودۆخه‌كه‌و ڕه‌وشى ژنان به‌رهه‌م نه‌هێناوه، بگره به وته‌ى چه‌ندان كه‌سى به‌رپرس‌وپسپۆر‌و خه‌ڵكى ئاسایى، كێشه‌كان ئاڵۆزتر بوون له جاران، ده‌كرێت جۆرى كێشه‌كان گۆڕابن، به‌ڵام به‌جۆرێكى تر‌و چه‌ندان ئاریشه‌و جۆرى تر‌ى توند‌وتیژى هاتبێته گۆرێ به‌هۆى ئامێره‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا‌و په‌یوه‌ندیه‌كانى سۆشیال میدیا‌و خراپ مامه‌ڵه‌كردن‌و قۆستنه‌وه‌ى له‌لایه‌نى كه‌سانى ده‌روون نزم‌و په‌سته‌وه. بۆیه ڕۆژانه ده‌بینین‌و ده‌بیستین جۆرى توند‌وتیژیه‌كان له زیاد بووندایه‌و ئه‌وانیش كه ده‌بنه نێچیر له‌م نێوه‌نده‌دا ژنان‌و، پاشان مناڵانن.
له‌م هه‌رێمه‌دا، ته‌كنه‌لۆژیا‌و به‌كارهێنانى ئامێره‌كان‌و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌به‌رده‌ستى زۆرینه به‌ئاسانى ده‌ستده‌كه‌وێت‌و هیچ سانسۆڕێكى ئه‌و تۆى نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری‌و ئاڕاسته‌یه‌كى دروست‌و ڕێنماییه‌ك بۆ به‌كارهێنانى نه له‌لایه‌ن خێزان‌و قوتابخانه‌و…میدیا و ڕاگه‌یانه‌كانه‌وه نیه، كه چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نیعمه‌تى ته‌كنه‌لۆژیا‌و شارستانیه‌تى سه‌ده‌ى21 نه‌بێته نیقمه‌ت، كه زۆرجاربووه؟! بۆیه هێشتا عه‌قڵى تاكى كوردى هه‌روه‌ك ڕابردووه‌و نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام ئامێره‌كانى ده‌وربه‌رى گۆڕاون، لێره‌وه زۆربه‌ى گرفت‌و ئاریشه‌كان ڕوو له‌تاك ده‌كات‌و ڕێژه‌ى توند‌وتیژى خێزانى‌و كۆمه‌لێ… زیاد ده‌كات‌و، ژنیش ده‌بێته سوته‌مه‌نى ئه‌م كایه‌یه‌و دواجار ڕووبه‌ڕووى توند‌وتیژى ده‌بێته‌وه.
هۆكاره‌كان بۆبه‌رزبونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده جه‌رگبڕه گه‌لێك زۆرن، كه‌به‌ڕاستى خودى ژنان خۆیان سازكارى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ئه‌م ئامارانه‌ن، دواجار له‌وێوه هۆكاره‌كانى تر‌ى وه‌ك داب‌ونه‌ریت‌و كلتور‌و كۆمه‌ڵگه‌و بارودۆخى سیاسى‌و حیزبى‌و ژینگه‌یى‌و ئابورى‌و..هتد سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و كێشه‌كان قورس‌و بێچاره‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها شتێكى تریش به‌داخه‌وه له باسكردنى توند‌وتیژى هه‌ندێ جار ئاماژه‌ى پێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه ئاین‌و پرینسیپه‌كانى به‌زیادكردنى ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌كه‌نه هۆكار؟! به‌بێ خوێندنه‌وه‌ى واقعیانه بۆ ئاین‌و پرنسیپه به‌رزه‌كانى كه سه‌رجه‌میان له خزمه‌ت مرۆڤایه‌تیدایه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى ده‌وترێت زۆرجار به‌هۆى هه‌ڵه مامه‌ڵه‌كردن به چه‌مك‌و به‌هاى ئاینى ئیسلامه‌وه تێنه‌گه‌یشتن لێى، زۆرجار ئاین كراوه‌ته یه‌كێك له هۆكاره‌كانى توند‌وتیژى به تایبه‌تى دژى ژنان، پاشان دووركه‌وتنه‌وه‌ى مسوڵمانان‌و خه‌ڵكى له‌مانا‌و مه‌به‌سته‌كانى ئاینى ئیسلام‌و پشتگوێ خستنى له واقعى ژیان‌و په‌یڕه‌وكردنى ئیسلام ته‌نها له‌شته ڕووكارییه‌كاندا‌و داپۆشینى قورئان له‌تاق‌و شوێنه به‌رزه‌كاندا، كوشتنى به‌هاو ڕۆحى ئایندارى له‌ناخى تاكه‌كه‌سدا، ڕێژه‌ى توند‌وتیژى زیادده‌كات.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم، ئه‌م ئاماره ترسناكانه‌ى كه‌له‌مه‌ڕ توند‌وتیژى ساڵانه نمایش ده‌كرێت، بۆچى ئاوا بێخه‌مین له ئاستى دا، ئایا ته‌نهابه كۆنفرانس‌و هه‌ڵمه‌تى هه‌فتانه‌و كۆڕ‌و سمینار‌و چالاكى له پێنا‌و وه‌رگرتنى فه‌ندى ڕێكخراوه بیانیه‌كان‌و…هتد، ئه‌مانه دادى ئه‌م كاره‌ساته نادات، به‌ڵكو پێویسته ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه كه كاریگه‌رى بۆ سه‌ر ئه‌داى هه‌رێمه‌كەمان له‌ڕووى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بێتوانایی له چاره‌سه‌ركردندا ده‌رده‌خات، پێویسته كارى جدى‌وئیمیرجنسى بۆ بكرێت‌و پاشان به هه‌موانه‌وه هه‌رله حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان‌و، سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانى ژنان‌و كه‌سایه‌تى‌و ڕاگه‌یاند…هتد پلانى ستراتیژى بۆ بنبڕكردنى‌و كه‌مكرنه‌وه‌ى دابنرێت، هه‌ر له ناو خێزان‌و دایه‌نگا‌و باخچه‌و خوێندنگه..هتد به‌رنامه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌ى ته‌ندروستى زانستى‌و به‌ڕه‌چاو كردنى كلتورى ڕه‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌و پرنسیپه به‌رزه‌كانى ئاینى ئیسلام ئاماده بكرێت‌و تاكى له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكرێت، چونكه له‌بیروباوه‌ڕدا بنه‌ما‌وبه‌ها به‌رزه‌كانى مرۆیى به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه‌واته له‌ناو بردنى هه‌ر خراپێك پێویستى به بانگه‌وازێكى بێده‌نگى‌و هه‌ركه‌س له خۆى‌و ماڵى خۆیه‌وه ده‌سپێبكات، هه‌یه.
بانگه‌وازى بێده‌نگى ده‌توانێ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت بكات به‌كێشه‌كان كه له‌ناویاندا بانگه‌وازێكى تر‌و كاریگه‌رتر سه‌رهه‌ڵده‌دات كه بانگه‌وازى پێشه‌نگ بوونه، كه ئه‌مڕۆ ئه‌م دووجۆره بونیان له‌ناوماندا زۆر كزه‌و ئه‌وانه‌ش كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م كێشه مه‌ترسى داره ده‌كه‌ن به‌دڵسۆزانه‌و پێشه‌نگانه زۆر ده‌گمه‌نن، هه‌ر بۆیه كێشه‌وئاریشه‌كان ڕۆژ به رۆژ له‌هه‌ڵكشاندان، چونكه مه‌خابن زۆرجار هه‌رئه‌وانه‌ى لاف‌و گه‌زاف له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه گرنگه لێده‌ده‌ن خۆیان هۆكارن یا ته‌نها ئه‌م چه‌ند ڕۆژه بۆ گه‌رمكردنى كار‌و پرۆژه‌كانیان‌و گیرفانیان، یا وه‌ك توتى گه‌رم ده‌بن‌و، هه‌مووان ئایین‌و كۆمه‌ڵگه خێڵه‌كیه‌كه‌ى باو باپیرانى، نه‌فره‌تاوى ده‌كه‌ن‌و خۆیان له هه‌مووانیان داده‌ڕنن، به حساب دژى توند‌وتیژى قسه ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ توند‌وتیژى كه‌م ببێته‌وه، نازانن زۆرجار خۆیان سازكارى توند‌وتیژییه‌كانن.