الإثنين , فبراير 9 2026

ئامارەکان دەدوێن (6)


لە ڕووپێوى ساڵى ٢٠٢١، بۆ بارودۆخى ئافرەتانى عێراق لە بوارى کۆمەڵایەتى و تەندروستییەوە کە دووەمین ڕووپیوە کراوە، یەکەمیان لە ساڵى ٢٠١١ کراوە، ئەم ئاماژانەى تێدایە:-
ئافرەتى عێراقى و خوێندەوارى
١-نەخوێندەوار ١٧%.
تێبینى :-ڕێژەى نەخوێندەوارى لە تەمەنى لاویدا دابەزیوە بۆ ٧%، واتە لە تەمەنى سەروو ٣٠ ساڵیدا ڕێژەکە لە ١٧%ش بەرزترە.
٢-تەنها دەتوانێت بخوێنێتەوە ٣.٢%.
٣-دەتوانێت بخوێنێتەوە و بنوسێت ١٩.٨%.
٤-بڕوانامەى سەرەتایی ٣١.١%.
٥-بڕوانامەى ناوەندى ١٢%.
٦-بڕوانامەى ئامادەیی ٦.٣%.
٧-بڕوانامەى پیشەیی٠,٥%.
٨-بڕوانامەى دبلۆم٤%.
٩-بڕوانامەى بەکەلۆرێۆس ٥.٧%.
١٠-بڕوانامەى ماجستێر ٠,٢%.
بە داخەوە بەرزترین ڕێژە بڕوانامەى سەرەتاییە، پاشان دەتوانێت بخوێنێتەوەو بنوسێت، بە دواییدا نەخوێندەوار.
Iraq.unfpa.org

شاهد أيضاً

باڵاپۆشی؛ قەڵغانی جوامێری لە هەناسەی کلتووردا

و: عەبدوڵڵا عەلیپوورلەناو گەردوون و ژیانی پڕ لە ژاوەژاوی ئەمڕۆ کە: نرخ و پێوانەی مرۆڤایەتی …