شەممە , كانونی یه‌كه‌م 14 2024

بۆچی گەنجان لە پرۆسەی هاوسەرگیری دەترسن؟

ڕۆشنا صاڵح

هاوسەرگیری پڕۆسەیەکی پیرۆز و گرنگ لەژیانی مرۆڤایەتیدا، ئامرازێکی حەڵاڵ بۆ بەردەوامبوون و زۆربوونی بەشەریەت لە کەوندا.

لە ئێستادا بەهۆی هەژموونی عەولەمە و تەکنەلۆژیاوە، بەپلانێکی ورد وڵاتانی زلهێز خەریکی کاڵکردنەوە و ناشیرینکردنی پڕۆسەی زەواجن، بۆ ئەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە سەرگەردان ببن و نەیان پەرژێتە سەر ئەم پرۆسە.

(مامۆستا ئەنەس) تەمەنی 38 ساڵە لەبارەی هاوسەرگیرینەکردنییەوە تائێستە، وتی” بەس ئەوەیە کەسێک هەبێت بەدڵی خۆت بێت و، کەسێکی باش و گونجاو بێت ئیتر هیچ هۆکارێکیتر نییە رێگر بێت”

لەگەڵ ئەو ڕەفاهیەت و ئاسانکارییانەی بۆ مرۆڤایەتی کراوە، بەڵام دڵتەنگی گرفتەکان زۆرتربوون، لە کاتێکدا ساڵانی پێشتر هۆکاری ژیانکردن و کەرەستە و ماڵەکان سادە و سانا و ماڵەکان بچووکبوون، بەڵام خێزانەکان تۆکمە و گەورە و دڵخۆش و تەبا بوون.
نەبوونی قەناعە و زۆر بوونی خواستی بێ بنەما، چاولێگەری لە ژیانی غەرب و فلمەکان ، بەئاسان تێرکردنی حەزەکان بە ڕێگای ناشەرعی، قورسی ژیان زۆری داواکاری کچان و بیانوی زۆری کوڕان کچانی جوان و تەمەن منداڵ بەجۆرک جیاوازی تەمەنیان 20 ساڵە و هۆکارە بۆ لێک تێنەگەشتن و تێک چوونی شیرازەی خێزان لە دواتردا. لەم بارەوە
(بەفرین سامان) کە خوێندکاری زانکۆیە تەمەنی 28 ساڵە دەڵێت:” زۆر کەس بەدوای هاوکوفی خۆی ناگەڕێت، بۆ نمونە کەسێک کە هیچ لەدین نازانێت بەدوای کچێکی حیجابەوەیە، دواتڕ یەکەم قسە کە ئەیکەن، حەزیان لە حیجاب نیەو ئەبێت حیجاب نەپۆشێت، دوای ئەوە ئەکەوێتەسەر کەسەکە بەگوێی دەکات یان نا، بەڵام تۆ بتەویت یان نا مانوو ئەبیت لەگەڵ کەسێک کە لەو روەوە جیاوازە لەگەڵت،دینداری جوهدێکی باشی ئەویت”

کارکردنی زۆر و ناپێوستی خانمان لەدەرەوە بەهەڵە تێگەشتن لەسەربەخۆی ئابوریان، وای دەبینن چیتر پێوستیان بە پیاو نییە، بارز بوونی نمونە سەرنەکەوتوەکانی پڕۆسەری زەواج لە ناو میدیا نابەر پرسەکان و سۆشیاڵ میدیای بێ سانسۆر هۆکارێکی ترە بۆ پاشەکشەی ئەم پڕۆسەیە.

ئازاد، ناوی خوازراوی خوێندکارێکی زانکۆی تەمەنی 25 ساڵە

“زۆر قەلەقم لەهاوسەرگیری چونکە ئێستا ئافرەت دەیەوێت، ڕۆڵی پیاو لاوازبکات و گوێڕایەڵی هاوسەریان ناکەن هەر بۆیە تائێستا هاوسەرگیریم نەکردووە “

پرسیمان ئایا دەزانن ئەسڵ لە هاوسەرگیریدا هاوژینییە، نەک خۆسەپاندن، جالەهەرلایەکەوەبێت.
ئەم خوێندکارەێ زانکۆ وتی:”منیش دژی خۆسەپاندنم، بەڵام خۆت باشتر ئەزانی جل و شێوازی هەڵسوکەوتی کچانی ئێستا زۆر گۆڕاوە بۆیە پیاوی بەغیرەت ڕێگە بەو شتانە نادات، من خۆم لە زانکۆم
واللە جلی ئاوا ناڕێك لەبەر کچان ئەبینم خۆم پێم شەرمە بەتەنیا لە ژورێك ئەو جلانە لەبەر بکەم”.

دواجار زەواج پڕۆسەیەکی پیرۆزە و، ڕێزلێگیراوە لەلای خودا هیچ کات بۆچوون و هەڵەتێگەشتن و هەڵە ڕەفتارکردنی مرۆڤەکان لە شەئنی کەم ناکەنەوە.

Check Also

وەڵامەکانی تۆ ‌ (حوکمی لابردنی برۆ)

وەڵامدانەوەی/ هەڵاڵە محمد ئەڵماس-ئایا لابردن و چاککردنی برۆ لای خانمان ڕێپێدراوە یان حەرام؟؟ ئایا برۆکردن …

3 کۆمێنت

  1. Rise to the challenge and dominate the online gaming world! Hawkplay

  2. https://mcpipokinha23.shop/

    What’s up everyone, it’s my first visit at this web page, and
    piece of writing is in fact fruitful designed for me,
    keep up posting these articles.

  3. https://sarahestanislau99.click/

    Hey there! Do you know if they make any plugins to assist with Search Engine Optimization? I’m trying to
    get my blog to rank for some targeted keywords but I’m not seeing very good success.
    If you know of any please share. Cheers!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *