صبریه غفار
هزر كاریگه‌رى له‌سه‌ر داڕشتنى تێڕوانین و ئاكاره‌كانى مرۆڤ هه‌یه . بۆیه بۆ دروست بوونى گۆڕانكارى و چاره‌سه‌رى واقعى و كردارى پێویستمان به‌گه‌شه‌ى هزرى ته‌ندروست هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌كانى ژنان و كێشه‌و گرفته‌كانیان ، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ ژن زۆربه‌ى له‌دیدگایه‌كى هزریه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت .
گرنگه ئێمه كار له‌سه‌ر هزرێكى خۆماڵى گونجاو بكه‌ین بۆچاره‌سه‌رى كێشه‌كان به‌سود وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م خه‌ڵكان و خاوه‌ن هزره فراوانه‌كان تابتوانین كێشه‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌رێكى گونجاو واقعییان بۆ دابنێین .
مرۆڤ به‌ئاساتى ناتوانێت ببێته خاوه‌نى هزرى فراوان و دوور بین و به‌هێز ، به‌ڵكو پێویستى به‌خوێندنه‌وه و به‌دوادا چوون و قولأ بونه‌وه و تێڕامان هه‌یه .
مالكى كوڕى نه‌بى ده‌ڵێت : (لایقاس المجتمع بكمیه مایملك من الاشییا‌و بل یقاس بمقدار مافیه من الافكار ) . هه‌روه‌ها سوقرات ئه‌ڵێ : البصیره عندى اهم من البصر .
خاوه‌ن هزره‌كان هه‌میشه به‌ئاسانى ناتوانن بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێكى گه‌وره‌و كاریگه‌ر به‌ڵكو به‌چه‌ندین ماندو بوون و هه‌وڵ و كۆشانى زۆر پێی گه‌یشتون . هه‌ندێك جار خۆیان له‌ژیانا نه‌ماون تا به‌رهه‌مه هزریه‌كانى خۆیان ببینن .
ئه‌مڕۆ به‌ووردى بڕوانینه مه‌سه‌له‌كانى ژنان ئه‌زانین بۆ دۆزینه‌وه و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر پێویستمان به‌قولأ بونه‌وه‌یه‌كى باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى زۆرێك له تێڕوانینه نه‌گونجاوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌یی و ڕۆڵیان له ژیاندا . ئه‌گه‌ر چى به‌شێك له‌و تێڕوانینانه‌ش به‌رهه‌مى هزرێكى ناواقعى و نادروستن كه كاریگه‌رن به چه‌ندین فاكته‌رى سیاسى و ئابورى به‌رژه‌وه‌ندى خوازى دوور له به‌ها مرۆییه‌كان .
ئه‌وانه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا له‌ڕوى واقعیه‌وه بینیمانن وه‌ك فینیزمه ڕادیكاڵه‌كان و دوا ڕه‌وته‌كانى جێنده‌ر . ئێمه باس له هزرێكى ته‌ندروستى مرڤ دۆست ده‌كه‌ین هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ى ژن و پیاو بگێرێته‌وه سه‌ر تێڕوانینه‌مرۆییه دروسته‌كه .
پێویسته فكر له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ماگشتیه‌كان و هێڵه سه‌ره‌كیه‌كان و به‌ها باڵاكان به‌دواى چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت و ڕه‌چاوى ڕه‌هه‌ندى ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى كۆمه‌ڵگا بكات .
Keepp on writing, great job!
I have been browsing onkine more than 3 hours today, yyet I never found any interesting article like yours.
It iss pretty wortgh eough ffor me. In my opinion, if all webmaqsters aand booggers
mazde gold content as yoou did, tthe net wll be a llot mokre useful han ever before.
Hoy mas que nunca los shows con webcam son una parte importante del espectaculo